لەپاش تەحیاتی ئاخریش کاکە
تا دوعای مەئسوور بخوێنی چاکە
«آية الکُرسي» ئەی برای جەلیل
حەمد و تەسبیح و تەکبیر و تەهلیل
ئینجا پاش ئەوە سەلامت داوە
دەست بەرزەوە کە دەم بە دوعاوە
وەکوو فەرموویە ڕەسوولی کەریم
دوعا بخوێنە بە سیدق و تەسلیم
ئیستیغفار بکە لە باری گوناﮪ
لەبۆ ڕزگار بوون لە چارەی سیاﮪ
لێی داوا بکە بارانی ڕەحمەت
بڕژێ بە سەرتا بە فەیز و نیعمەت
بۆ باوک و دایک، بۆ خوشک و برا
بۆ بێگانە و خزم ببە بە چرا
هەر قاپی ئەوە دائیم گوشادە
هەر بە ڕەحمی ئەو عالەم دڵشادە
دڵ موتمەئین بە دڵت نەلەخشێ
ئەگەر ڕاست بکەی خودا ئەتبەخشێ
لێت قەبووڵ ئەکا چونکی ڕەحمانە
دوعا بۆ خۆت و خزم و بێگانە[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#