بەیاننامەیەک لە مەکۆی ڕواندزی #بزووتنەوەی گۆڕان#
سزادانی خەڵکی ڕواندز ڕابگرن
کێشەی نەبوونی ئاوی ماڵان لە #ڕواندز# کێشەیەکی سیاسییە و ئامانج لێی سزادانی خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی ئەو شارەیە. ئاوی تاڤگەی #بێخاڵ# بەشی تەواوی پارێزگای #هەولێر# دەکات. کە تەنیا 4کم لە کانی کۆگای ئاوی ڕواندز دوورە، ئامادە نین بۆری و پەمپی ئاوی بۆ دابن بکەن، کەچی بە درێژایی 40کم بۆ شوێنەکانی تر دابینکراوە. فەرمانگەی ئاوی ڕواندز و کارمەندانی خۆیان دەڵێن بوجەی پێویستیان بۆ دابین ناکرێت تا گرفتی ئاو چارە بکەین. ڕوونە لەو بوجە قەبە و گەورەیەی ئیدارەی #سۆران# دەتوانرا زۆر بە ئاسانی پشکی ڕواندز لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دابینبکرێت، بەڵام درێژەدان بە سیاسەتی سزادان و تینوکردنی ڕواندز و دۆڵی ئاکۆیان و گوندەکانی تر، بەرنامەیەکی سیاسی نەگریسە.
دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هاووڵاتییانی ڕواندز، داوا دەکەین هەرچی زووە ئیدارەی ئەو ناوچەیە کێشەی ئاو و خزمەتگوزارییەکانی تر چارە بکات. بەرپرسیارەتی ئەو دۆخە خراپەی خزمەتگوزاری لە ناوچەکە دەخەینە ئەستۆی دەسەڵاتی ئەو شارە و ئیدارەی سەربەخۆی پڕ جیاکاری.
بزووتنەوەی گۆڕان
مەکۆی ڕواندز
#03-07-2024# [1]