خزمەتی داری پەرک دەکا.
لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس نەزانانە دەست دەدەنە کارێک بێ ئەوە بزانن قازانج یان زیان دەکەن، مەبەست لەوەیە کەسێک ساڵانێک تەمەنی بەهەدەربدات، لە پێناوی دەستکەوتن و قازانج لە کارێکدا، دواتر مایەپووچ بێت و دەستبەتاڵ لێی دەرچێت، واتە: هەموو ماندووبوونی بێبەها بێت. [1]