پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و دژی هێرشەکانی تورکیا چوونەتە بەنداوی تشرین
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکەکانی قەڵای کچێ لە پێنجوێن
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شارەوانی ئامەد بە سەرۆکایەتی دەم پارتی لە پارکی 75 پەرتووکخانەی بەرهەمی ژنانی کردەوە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شنۆ محەمەد لە بەرنامەی پێشکەوتنی لاوان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی ساڵی 1998
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی لەیلا خان ساڵی 2000
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی هێرۆ خانم ساڵی 2010
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی بڕۆ وازبێنە ساڵی 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی وەی وەی بێریڤان 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  534,712
وێنە
  114,194
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,319
ڤیدیۆ
  1,883
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
عومەر چاوشین
ژیاننامە
مارف عومەر گوڵ
ژیاننامە
حەقیقی
ژیاننامە
عەواد بەندەر
ژیاننامە
پێشڕەو دزەیی
پیاوانی مەزهەب و یاسا
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

پیاوانی مەزهەب و یاسا

پیاوانی مەزهەب و یاسا
=KTML_Bold=پیاوانی مەزهەب و یاسا=KTML_End=
#نەزەند بەگیخانی#

لە سەرەتای ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە پڕۆژەیاسای جەعفەری و هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی عێراقی ژمارەی 188ی ساڵی 1959ی هێنایە بەرباس و گفتوگۆی پەرلەمانی. پەسەندکردنی خوێندنەوەی یەکەم بووە هۆی شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایی و بەرهەڵستکاری لەلایەن دادپەروەر و خەمخۆرانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافی منداڵان.

پڕۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی عێراق، رەگەکەی بۆ کۆنتێکستی مێژوویی عێراق و تایفەگەری و جەنگە یەک لەدوای یەکەکان دەگەڕێتەوە. ئەگەرچی سەرەڕای کۆمەڵێک کەموکوڕی، یاسای باری کەسیی عێراقی ژمارەی 188ی ساڵی 1959 بە یەکێک لە باشترین یاساکانی ناوچەکە دادەنرێت. دواتر کۆمەڵێک چاکسازی لە بڕگەکانی ئەو یاسایە کراون، ئامانج لێیان باشترکردن و گونجاندنی بووە لەگەڵ دۆخی سەردەم. بەڵام لە سەردەمی سەدام حوسێندا، بەتایبەتی دوای جەنگی کەنداو و بۆ کۆنترۆڵ و بردنەوەی هەست و سۆزی خەڵک، سەدام حوسێن یاساکەی فەرامۆش کرد و، برەوی بە دابونەریتی کۆن و خێڵەکی و گەڕانەوە بۆ ئایین وەک ئامرازێکی سیاسی دا.

دوای رووخانی رژێمی #بەعس#، پۆڵ بریمەر، فەرمانڕەوای مەدەنیی ئەمریکی لە دەسەڵاتی کاتیی هاوپەیمانیێتیدا، لە ساڵی 2003 بە هاوکاری لەگەڵ هەندێک کەسایەتی ئایینیی شیعە و کۆنەپارێزی ئەوکات، کە دژی یاسای باری کەسیی عێراقی بوون، بڕیاری 137ی دەرکرد. ئەو بڕیارە هەوڵێک بوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای باری کەسیی ژمارەی 1959 و پابەند بوو بە عەقڵیەتی پیاوسالاری و مەزهەبیی شیعەگەرایی و ناکۆک بوو لەگەڵ پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ.

سەرەڕای گەشەسەندنی بەرچاوی بزووتنەوەی فێمینیستی و چالاکوانیی مەدەنی و هەوڵی بەرهەڵستیکردنی ئەو بڕیارە، ناوەڕۆکی بڕیارەکەی پۆڵ بریمەر بوو بە بڕگەیەکی دەستووری عێراقی (بڕگەی 41) کە ماف بە عێراقییەکان دەدات لە رێکخستنی باری کەسیدا ئاماژە بە مەزهەبەکان بکەن. ئەم ماددە دەستوورییە هەر لە سەرەتاوە بووە هۆی ناڕەزایی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی مافەکانی ئافرەتان دژی وەستانەوە. تائێستاش بڕگەی 41ی دەستووری عێراقی جێگەی مشتومڕ و ناڕەزاییە، فێمینیست و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی داوای هەموارکردنەوەی دەکەن.

دواتر، شەڕی دژەتێرۆریزم و سەرهەڵدانی رەوتی کۆنەپارێز و رێکخراوە رادیکاڵە ئیسلامییەکانی وەک ئەلقایدە و #داعش#، بۆ نموونە، بوونە هۆی دژواریی زیاتر و پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان. لە ئەنجامی ئەم بارودۆخەدا و لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا ژنان لە سەرانسەری عێراق بەرەوڕووی کۆمەڵێ هێرشی جیاکاری و توندوتیژی و گێچەڵی سێکسی و رفاندن و کوشتن بە بیانووی شەرەف بوونەتەوە. سەرەڕای ئەو بارودۆخەش، ئافرەتان لە هەموو بەشەکانی عێراق، لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، رۆڵێکی زۆریان بینیوە لە هۆشیارکردنەوەی رای گشتی، بە هاوکاریی کەسایەتییە پێشکەوتووخوازەکانی نێو دەسەڵات، چەندین چاکسازیی یاسایی ئەنجام دران و یاسای نوێی وەک یاسای ژمارەی 8ی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان پەسەند کران، بەڵام ئەم یاسایانە نەبوونە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە عەقڵییەتی گشتی و واقیعی کۆمەڵایەتیی و پەیوەندییە جێندەرییەکان لە عێراقدا.

ڕاپۆرتەکانی یوئێن و هیومەن رایتس ۆوچ پیشانی دەدەن؛ ژنان لە عێراق بەردەوام بەرەوڕووی توندوتیژیی خێزانی و گێچەڵی سێکسی و لێدان و ریسواکردن لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان تاوەکو ئاستی کوشتن بە بیانووی شەرەف دەبنەوە. هەندێک لەو راپۆرتانە، بەتایبەتی راپۆرتەکانی هیومەن رایتس ۆوچ باس لە تێوەگڵانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق لە پێشێلکاری و توندوتیژیی دژی ئافرەتان دەکەن.

یاسای جەعفەری و پڕۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی عێراق لەم کۆنتێکستە ئاڵۆز و دژوارەدا هاتە ئاراوە. ناوی یاساکە دەگەڕێتەوە بۆ شەشەمین ئیمامی شیعە، جەعفەر ئەلسدیق و لەلایەن وەزیری دادی عێراقی و ئەندامی حیزبی فەزیلە، حەسەن ئەلشەمەرییەوە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2013 خرایە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران. پڕۆژەیاساکە سێ بابەتی سەرەکیی یاسای باری کەسی دەگرێتە خۆی کە بریتین لە: هاوسەرگیری، تەلاق و میرات.

پڕۆژەیاساکە لە شوباتی 2014 یەکەم خوێندنەوەی بۆ کرا و، بووە مایەی ناڕەزایی پێشکەوتووخوازان لەنێو کۆمەڵگەی سیاسی و مەدەنی و فێمینیستان لە عێراقدا. بەڕای ئەوان؛ ئەم پڕۆژەیاسایە لە بەرژەوەندیی پیاوسالاری و تایفەگەری و پەیڕەوکارە سەرسەختەکانی مەزهەبی شیعەیە، بە جۆرێک کە پابەند نەبن بە یاساکانی دەوڵەت، بەڵکو ئایین و مەرجەعی شیعە بکەنە چەقی بڕیار بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان.

یاساکە 253 بڕگە لەخۆدەگرێت و پێچەوانەی پرەنسیپەکانی مافی ژنان، منداڵان و جاڕی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤە. ئەو پڕۆژەیاسایە برەو بە دواکەوتوویی، کۆنەپارێزی، تایفەگەری، پێشێلکاری و تووندوتیژی دەدا لە وڵاتێکدا کە فرەمەزهەب، فرەئایین و فرەکولتوورە. بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە و کاریگەرانە بەرەوڕووی ئەو پڕۆژەیاسایە ببینەوە، دەبێ بچینە نێو وردەکارییەکان و، بزانین تا چ ئاستێک نادادپەروەرە، مافی مرۆڤبوون لە ژن دەستێنێتەوە و دەیکاتە کاڵایەکی رووت بۆ ئارەزوو و چێژی پیاو، هەروەها رێگە بە لاقەکردنی منداڵان دەدات.

ترسناکترین بڕگەی پڕۆژەیاساکە بڕگەی 50یە کە تایبەتە بە هاوسەرگیریی منداڵان. ئەو بڕگەیە ماف دەداتە باوک و باپیر کچەکانیان لە تەمەنی ساواییەوە بەشوو بدەن و شەرعییەت بەوە دەدات لە تەمەنی 9 ساڵیدا جەستە و ئەندامی زاوزێی کچ، لەبارە بۆ سێکس و زاوزێ. ئەم بڕگەیە کوڕیش دەگرێتەوە و دەڵێ باوک و باپیر مافی ئەوەیان هەیە بە زۆر هاوسەرگیری ئەنجام بدەن بۆ کوڕ یان کچ یان کەسێکی نەخۆش کە تێکچوونی باری دەروونی پەیوەندیدار بە هەرزەکارییەوەی هەیە.

یەکێک لە بڕگە ترسناکەکانی دیکەی پڕۆژەیاساکە بریتییە لە بڕگەی 101 کە مافی تەواو دەداتە مێرد بە ئارەزووی خۆی ژن بەکاربهێنێت بۆ چێژوەرگرتن، واتە هەر کاتێک بیەوێ و بە هەر شێوەیەک بیخوازێ لەگەڵی جووت ببێت بۆ ئەوەی هەموو چێژێکی لێ وەربگرێت بەپێی ئەوەی لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا هاتووە. لایەنێکی دیکەی ترسناکی ئەو بڕگەیە دەڵێ ژن بۆی نییە بەبێ مۆڵەتی پیاو، ماڵی مێرد بەجێبهێڵێت. ئەم بابەتە لە بڕگەی 108ی تایبەت بە گوێڕایەڵیی ژن زیاتر روون کراوەتەوە و دەڵێ ''ئەگەر ژنەکە سەرپێچی بکات و رێگە نەدات مێردەکەی بە تەواوی چێژی لێ وەربگرێت، ئەوا مافی بژێوی/بەخێوکردن و داڵدە و خەوتن لەگەڵی لێ زەوت دەکرێت. هەر ئەو بڕگەیە پێداگری زیاتر لەسەر ئەو لایەنە دەکات و دەڵێ ''ئەگەر ژنەکە چەند جارێک رەتی جووتبوون لەگەڵ مێرد بکاتەوە و رێگەی پێ نەدات بە تەواوی چێژی لێ وەربگرێت، یا بە بێ مۆڵەتی مێرد لە ماڵ بچێتە دەرەوە، ئەوە پیاو مافی دارایی لێ زەوت دەکات.

بڕگە ترسناکەکانی دیکە بریتین لە برگەی 62 (شەرعییەتدان بە فرەژنی)، بڕگەی 118 (بێبەریکردنی دایک لە منداڵ لە کاتی جیابوونەوە)، بڕگەی 126 (بێبەریکردن لە مافی دارایی) و بڕگەی 147 (تایبەت بە تەڵاق).

دەربارەی فرەژنی، بڕگەی 62 ماف بە پیاو دەدات چوار ژنی هەبێت و ژنێکی دیکەش بخوازێت، ئەگەر لە یەک کاتدا لەگەڵ هەر چوار ژندا نەبێت: «هاوسەرگیری ژنی پێنجەم یاسایی نییە لە حاڵەتێکدا پیاوەکە چوار ژنی هەبێت و، هەر چوار ژنەکە بەردەوام وەک ژنی پیاوەکە مابنەوە.

لەبارەی مافی دارایی و سەرپەرشتیی منداڵ، بڕگەی 118 دەڵێ ئەگەر دایک و باوک جیاببنەوە و دایک هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی دیکە بکات، ئەوا مافی بەخێوکردنی منداڵەکانی لێ زەوت دەکرێت، ئەو مافە تەنها بۆ باوک پارێزراوە، تەنانەت ئەگەر لە مێردی دووەمیشی جیاببێتەوە.
لە بڕگەی 126یش دا هاتووە مێرد ناچار نییە بژێوی ژنەکەی دابین بکات، ئەگەر ژنەکەی [تەمەنی] زۆر بچووک بێت [9 ساڵ] و، هەر لەبەر ناکامڵی جەستەشی مێرد نەتوانیت بە ئارەزووی خۆی چێژی لێ وەربگرێت.

لە پرسی تەلاقیشدا، بڕگەی 147 ماف دەدات بە پیاو، ژن بە سەرپێیی تەڵاق بدات و نەگەڕێتەوە لای، تەنانەت ئەگەر ژنەکە منداڵیش بێت و لە ژێر تەمەنی 9 ساڵیشدا بێت، یا عیدەش لەبەرچاو بگرێت، واتە ئەو ماوەیەی کە لە قورئاندا هاتووە و ئافرەت دەبێت پاش مردنی مێردەکەی یان پاش تەڵاق پەیڕەوی بکات.

ئەمانە بەشێکن لەو بڕگە ترسناکانەی لە پڕۆژەیاسای باری کەسی دا هاتوون و دوورن لە هەموو پرەنسیپێکی مرۆیی، ماف و یەکسانی و دادپەروەری، بەتایبەتی لەمەڕ مافی ژن و منداڵان. دیارە مەترسیدارترین خاڵ لەو بڕگانە پەیوەستە بە هاوسەرگیری کچان لە تەمەنی منداڵیدا، بەتایبەتی کە پڕۆژەیاساکە کەمترین تەمەنی گرێبەستی (زارەکی یان نووسراو)ی دیاری نەکردووە؛ واتە بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە، پیاو دەتوانێ لە ساتی لەدایکبوونییەوە هاوسەرگیری لەگەڵ کچ بکات و دواتر بیگوازێتەوە. لێرەدا پێنەگەیشتنی کۆئەندامی زاوزێی کچانیان کردووەتە هۆکار بۆ شەرعییەتدان بەم پڕۆژە نامرۆڤییە. لەمەش خراپتر، پڕۆژەکە کچی منداڵ تۆمەتبار دەکات بەوەی جەستەی ئامادە نییە بۆ کرداری سێکسی و چێژی رەهای پیاوان!

ئەم پڕۆژە یاسایە مەترسییەکی گەورەیە و تێپەڕبوونیشی لە پەرلەمان دەبێتە هۆی کارەسات، کە لە کارەساتی جەنگەکان کەمتر نییە. گفتوگۆکان جارێکی دیکەش کۆمەڵگەی عێراقییان دابەش کردووە بۆ دوو بەرە: بەرەیەکی کۆنەخواز کە عەلی وەردی بە بەدەوی و جاهیل لە قەڵەمیان دەدات، لەگەڵ بەرەیەکی مەدەنی و پێشکەوتوو، کە داکۆکیکارە و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکات.

گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسایەکی لەمجۆرە لە پەرلەمان خۆی لە خۆیدا گەڕانەوەیە بۆ جاهیلییەت و کۆمەڵگەی عێراقی بە تەواوی خەڵتانی مەزهەبگەرایی، تایفەگەریی، کۆنەپەرستی و ستەمکاریی پیاوان دەکات. لە هەمووشی ترسناکتر ژیان و چارەنووسی کچەکانمانە؛ ئەو پڕۆژەیاسایە کچەکان بەرەو داهاتوویەکی رەش دەبات و، دەیانکاتە کاڵا بۆ چێژی رەهای پیاوانی مەزهەب و ئایینیی سیاسی. ئەمڕۆ ئەرکی هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدان و دادپەروەر بە ژن و پیاو لە عێراق و لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەوەیە؛ بەرەڕووی ئەو بەرە تاریکە لە پەرلەمانی عێراق ببنەوە و نەهێڵن لەوە زیاتر پێی لێ هەڵبڕێت و پڕۆژەیاسایەکی لەمجۆرە پەسند بکرێت. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 11-08-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە نەزەند بەگیخانی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 11-08-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-08-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 14-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی کۆیە ساڵی 1981
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
ژیاننامە
سەباح حاجی
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
کورتەباس
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی نوێی هەردوو گۆڤاری (مەهاباد) و (کانی) بڵاو کرانەوە
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
وێنە و پێناس
قوڕکاری لە چەمچەماڵ ساڵی 1998
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
ژیاننامە
عەلی شایان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
ژیاننامە
هەردی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
کورتەباس
ئومیت ئۆزداغ: ئۆجەلان دەیەوێت هەموو پەکەکەییەکان ئازاد بکرێن
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عومەر چاوشین
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عومەر چاوشین
ژیاننامە
مارف عومەر گوڵ
08-02-2010
هاوڕێ باخەوان
مارف عومەر گوڵ
ژیاننامە
حەقیقی
03-09-2010
هاوڕێ باخەوان
حەقیقی
ژیاننامە
عەواد بەندەر
10-03-2021
بەناز جۆڵا
عەواد بەندەر
ژیاننامە
پێشڕەو دزەیی
16-01-2024
زریان عەلی
پێشڕەو دزەیی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
15-01-2025
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ژنێکی کورد، بەربژێرە بۆ سەرۆک شارەوانی کۆڵن پارتی سەوزی ئەڵمانیا
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی لە قەسەدە و دژی هێرشەکانی تورکیا چوونەتە بەنداوی تشرین
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چیرۆکەکانی قەڵای کچێ لە پێنجوێن
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شارەوانی ئامەد بە سەرۆکایەتی دەم پارتی لە پارکی 75 پەرتووکخانەی بەرهەمی ژنانی کردەوە
15-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شنۆ محەمەد لە بەرنامەی پێشکەوتنی لاوان لە کەناڵی کوردستان تی ڤی ساڵی 1998
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی لەیلا خان ساڵی 2000
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی هێرۆ خانم ساڵی 2010
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی بڕۆ وازبێنە ساڵی 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
محەمەد شەیدا گۆرانی وەی وەی بێریڤان 2001
15-01-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  534,712
وێنە
  114,194
پەرتووک PDF
  20,750
فایلی پەیوەندیدار
  110,319
ڤیدیۆ
  1,883
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,595
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,236
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,506
عربي - Arabic 
33,277
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,657
فارسی - Farsi 
11,756
English - English 
7,879
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,846
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,137
پەرتووکخانە 
26,219
کورتەباس 
19,572
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,153
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,324
شەهیدان 
11,941
کۆمەڵکوژی 
10,930
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,460
وێنە و پێناس 
7,682
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,730
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,473
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
440
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
274
نەخشەکان 
206
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,684
MP4 
3,032
IMG 
210,533
∑   تێکڕا 
246,800
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی کۆیە ساڵی 1981
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
کورتەباس
هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی ئاماری ساڵی 2024ی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
ژیاننامە
سەباح حاجی
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
وێنە و پێناس
منداڵانی گوندی گورگەیی شامار لە چەمچەماڵ ساڵی 1974
کورتەباس
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی نوێی هەردوو گۆڤاری (مەهاباد) و (کانی) بڵاو کرانەوە
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
وێنە و پێناس
قوڕکاری لە چەمچەماڵ ساڵی 1998
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
سەید محەمەدی سەفایی.. بۆچی لە زیکری تەکێی شێخانەوە چووە کۆڕی سترانبێژان؟
ژیاننامە
بەهمەن حاجی
ژیاننامە
عەلی شایان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
غەزاڵە حدوودی
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
پڕشنگ توانا
ژیاننامە
هەردی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
ئەنجوومەنی ئێزدیانی سووریا: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت لە کۆنگرەی دیالۆگدا بەشداربین
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
کورتەباس
ئومیت ئۆزداغ: ئۆجەلان دەیەوێت هەموو پەکەکەییەکان ئازاد بکرێن
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی شنگال ساڵی 1975
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
وێنە و پێناس
لافاوی ڕووباری خاسە لە کەرکووک ساڵی 1964

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.375 چرکە!