پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
هەوێنی ئاڵۆزییە چاوەڕوانکراوەکانی داهاتوو لە سیاسەتی نێوخۆیی عێراق
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هەوێنی ئاڵۆزییە چاوەڕوانکراوەکانی داهاتوو لە سیاسەتی نێوخۆیی عێراق

هەوێنی ئاڵۆزییە چاوەڕوانکراوەکانی داهاتوو لە سیاسەتی نێوخۆیی عێراق
=KTML_Bold=هەوێنی ئاڵۆزییە چاوەڕوانکراوەکانی داهاتوو لە سیاسەتی نێوخۆیی عێراق=KTML_End=
#زریان ڕۆژهەڵاتی#

ژمارەی پێچەوانە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق دەستیپێکردووە و ئەو رۆژانەی کە ماون، لەڕووی سیاسی و ئەمنییەوە هەستناکن. ئەگەر رووداوێکی گەورەش روونەدەات و هەڵبژاردنەکە بکرێت، ئەوسا قۆناخێکی نوێ چاوەڕێی عێراق دەکات. بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەلومەرجی نێوخۆیی عێراق، دەشێ بێژین کە لانیکەم شەش هۆکار هەیە بۆ ئەوەی کە ساڵی داهاتوو، رۆژانێکی پڕ لە گرژی و جموجۆڵی سیاسی تێدا بێت. ململانێی نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و سەدر، کێشمەکێشی گرووپەکانی موقاوەمەی ئیسلامی و حکومەت، شەڕی غەززە و داینامیکی سیاسەتی نێودەوڵەتی، هاوشانی دۆخی کورد و سوننە لە ریزی ئەو فاکتەرانەن کە دەشێ هەوێنی ئاڵۆزییەکی تازە بن لە عێراق.

=KTML_Bold=داینامیکی ململانێی نێوخۆیی شیعە=KTML_End=
لەم قۆناخەی بەر لە هەڵبژاردندا دوو جۆر لە ناکۆکییە نێوخۆییەکانی شیعە زیاتر لەوانی دیکە کاریگەرییان بەسەر پرۆسەی سیاسی وڵاتەوە هەیەو وەکو دوو هۆکاری گرژییە گریمانەییەکانی داهاتووی عێراقیش سەیر دەکرێن. ئەوانیش، یەکێکیان رکابەریی گرووپەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە بەرامبەر سەدر، ئەوی دیکەشیان جیاوازییە نێوخۆییەکانی گرووپەکانی موقاوەمەی ئیسلامین.

سەدر داوای بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی کردووە و گرووپەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیش هەڵبژاردن بە دەرفەتێکی زێڕین سەیر دەکەن کە دەشێ وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانیش لێی بڕوانن. بەڵام ئەم بابەتە تەنیا ناکۆکییەکی سیاسی نییە و لە هەندێک شوێندا بۆ پێکدادانی لایەنەکانیش وەرگۆڕاوە. تا ئێستا گرژییەکان لە پارێزگای بەسرە، میسان و هەندێک شوێنی بەغداش روویانداوە. بەشێوەی گریمانەیی، ئەگەر شوێنێکی وەک نەجەف بە هۆی پێگەی ئایەتوڵلا سیستانییەوە پارێزراوبێت لە گرژی نێوخۆیی شیعی، ئەوا دەکرێ لە زۆر شوێنی دیکەی پارێزگاکانی باشووری عێراق وەک نموونە لە زیقار ئەو جۆرە گرژییانە رووبدەن. ئەگەری سەرکەوتنی لیستەکەی مالیکی، یان ئەگەری وەرگرتنی پۆستی پارێزگار لەلایەن هەندێک لە کۆنە سەدرییەکان لە عەسایبی ئەهلی هەق، پێگەی سەدر لاوازتر دەکات. هەڵبەت پێچەوانەی ئەوەی کە هەندێک لایەن پێیانوایە کە ئەم هەڵبژاردنە دەتوانێت تەرازووی هێز لە سیاسەتی شیعیدا بەتەواوی یەکلا بکاتەوە، پێدەچێت ململانێکە بچێتە قۆناخێکی دیکەوە. خۆی لە خۆیدا ململانێی نێوخۆیی شیعە بەهۆی هەبوونی ژمارەیەک سەرکردەی گەنج کە تەمەنیان لە نێوان 46-53 ساڵ دەبێت، هەروەها بە لاوازیی ئۆتۆرییە نەریتییەکانی شیعەوە، بۆ ساڵانێکی دوورتر بە زیندوویی دەمێنێتەوە. بۆیە بە ئەگەری زۆر، درەنگ یان زوو، سەدر جارێکی دیکە روودەکاتەوە شەقام، ئەگەر بێت و رێککەوتنێکی لەگەڵ نەکرێت.

ئەگەرچی لە سەرەتاکاندا بەکارهێنانی ناوی موقاوەمەی ئیسلامی عێراق وەک ئاماژەیەک بۆ یەکدەستبوونی گرووپە پێکهێنەرەکانی دەردەکەوت، بەڵام دواتر روون بوویەوە کە رەفتاری ئەوانەی لە نێو حکومەتن جیاوزاترە لەوانەی دیکە وەک کەتائیبی حیزبوڵڵا و نوجەبا کە لە دەرەوەی حکومەتن. پێناچێت ئەوەش تەنیا تاکتیکێک بێت بۆ بێبەری کردنی حکومەت لە هەرجۆرە رەفتارێک کە ئەوان لە دژی ئەمریکا دەیکەن. بە ئەگەری زۆری خواستی دەرکەوتن وەک سەرکردەی نوێی موقاوەمەی ئیسلامی بۆ هەندێک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپانە شتێکی سەرنجڕاکێشە، بە تایبەتی کە ئێستا کەسانێکی وەک قەیس خەزعەلی یان هادی عامری و...تاد، بە هۆی پشکداری لە حکومەت، ناچارن خەیاڵێکیشان لای پاراستنی ئەو حکومەتە بێت کە خۆیان دروستیان کردووە. ئەمە بێجگە لەوەی کە مەیدانی دژایەتیکردنی ئەمریکاش بە تەنیا بۆ سەدر بە جێناهێڵن. بێشک چەندەی هێرشەکانی دژی ئەمریکا درێژە بکێشێت، لە لایەک ئەگەری بەریەککەوتنی ئەو گرووپانە لەگەڵ حکومەتەکەی سوودانی زیاتر دەبێت و لەلایەکی دیکەش، خواستی گرووپە چەکدارەکان بۆ وەرگێڕانی ئەو هەوڵە دژە ئەمریکاییانەی خۆیان بۆ دەستکەوتی سیاسی زیاتر دەبێت. ئەوەش لە داهاتوودا، بە ئەگەری زۆر وەک لاوازکردنی زیاتری کابینەکەی سوودانی تەرجەمە دەبێتەوە.

خالێکی دیەکش پەیوەندی بە رێژەی بەشداریی خەڵک و ئەگەری دەرکەوتنی ناڕەزاییەوە هەیە. هەڵبەت هێشتا زووە باس لەوە بکەین کە ئایا خەڵک بە دیاریکراوی لە پارێزگاکانی باشوور بە کەمی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن یان نا، چونکە سروشتی هەڵبژاردنەکە جیاوازە لەوەی ساڵی 2021. لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا رکابەری لە ئاستی محەللیدایە و ئەوەش دەتوانێت، هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی کە خەڵکانێک بە پاڵنەری سیاسی، کۆمەڵایەتی و خێڵەکی بەشداری بکەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی ئەوانەی کە بایکۆت دەکەن لاواز نییە. هەڵبەت ئەگەر وەک ئەوەی کە ئێستا زۆرێک باسی دەکەن، رێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردن کەمتر بێت لە جاران، ئەوسا چاوەڕێ کردنی شەپۆلێکی دیکەی ناڕەزایی خەڵک لە ساڵانی داهاتوو دوور لە واقیع نایەتە پێشچاو.

=KTML_Bold=پرسی گۆڕانکاریی یاسایی و دەستووری=KTML_End=
لە دوای خۆپێشاندانەکانی تشرین، پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی بۆ هەموارکردنی دەستوور پێکهێنا، هەرچەند ئەوە لەو کاتەدا سەری نەگرت، بەڵام دواتر ئەو باسە بووە بەشێک لە کارنامەی حکومەتەکەی سوودانی کە دەبوایە تا مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ پێشنیارەکانی هەمواری دەستوور ئامادە بکات. ئۆکتۆبەر رۆیی و حکومەتیش ئەوەی نەکرد. بە ئەگەری زۆر، ناتەبایی لایەنەکان لەسەر چۆنییەتی گۆڕانکارییەکان هۆکاری دواکەوتنی بابەتەکەیە کە پێدەچێت لە ساڵی داهاتوودا زیاتر بکەوێتەوە رۆژەڤ. ئەمینداری عەسایبی ئەهلی هەق پێشتر گوتبووی کە دەوروبەری 60 مادەی دەستوور هەن کە پێویستان بە گۆڕینە. بەشێکی دیکەش لە سەرکردەکانی شیعە بەهۆی گرفتەکانی دوای هەڵبژاردن و هەروەها بە هۆی کێشەکانی نێوان بەغدا و #هەولێر# داوای گۆڕینی دەستووریان کردووە. لەو نێوانەدا، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری یەکێک لەو کەسانەیە کە پێویستە لە قسەکانی بڕوانی بۆ ئەوەی بزانی چی روودەدات. زێدان کە بەهۆی پێگەکەی لە دەسەڵاتی دادوەریدا کە دەسەڵاتێکی فراوانی هەیە، وەک ئەکتەرێکی گرنگی سیاسەتی نێوخۆیی عێراقی لێهاتووە. ئەو پێشتر بە روونی باسی لەوە کردبوو کە گۆڕینی دەستوور وەک پێویستییەکی سیاسی لێهاتووە. پاساوە سەرەکییەکەشی ئەوە بوو کە بە هۆی کۆت و بەندەکانی دەستوورەوە، هەندێکجار قەیرانی سیاسی لە وڵات دروست دەبن.

ڕەنگە لە واتایەکی گشتیدا ناڕەزاییەکی زۆر لە دژی گۆڕینی هەندێک مادەی دەستوور نەبێت، بەڵام ترسێک لەسەر خواستێکی بە ناوەندی کردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی دەسەڵات لە ئارادایە. بۆیە پرسەکانی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پرسەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و بەغدا و سیستەمی سیاسی وڵات لە ریزی ئەو بابەتانەن کە ئەگەر هاوڕاییەکیان لەسەر نەبێت، ئاڵۆزی بەدوای خۆیدا دەهێنن.

=KTML_Bold=سیاسەتی ناوچەیی و گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا=KTML_End=
یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی کە دەتوانێت دۆخی عێراق ئاڵۆز بکات، شەڕی ناوچەکە و گرژییەکانە لەگەڵ ئەمریکا. تا ئێستا ئەو هێرشانەی کە گرووپە چەکدارییەکانی شیعە و ئەمریکا دەیکەنە سەریەک، شەڕێکی کۆنترۆڵکراوە. هەڵبەت هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی غەززە پاساوێکی داوەتە گرووپە چەکدارەکان تاوەکو بەچڕی کار بۆ وەدەرنانی ئەمریکا لە عێراق بکەن. بەردەوامیی هێرشی گرووپە چەکدارییەکان یان ئەوەتا لەماوەیەکی درێژخایەندا ئەمریکا ناچاردەکات لە عێراق بکشێتەوە کە ئەوە واتای کشانەوە لە سووریاش دەدات. یان رێگا بۆ شەڕێکی ئاست بەرزی نێوان ئەمریکا و گرووپە چەکدارییەکان دەکاتەوە کە ئەمەش واتای هاتنی هێزی زیاترە کە ئێستا بەکۆنتراکتەرەکانەوە سەرووی 10 هەزار کەسی لە سووریا و عێراق هەیە. لەو حاڵەتەدا، بێشک حکومەتی عێراقیش بە ناچاری تێوەدەگلێت. هەرکام لەوانەش رووبدەن، ئاڵۆزی لە سیاسەتی نێوخۆیی عێراق زیاتر دەبێت.

خاڵی دیکە ئەوەیە کە بەردەوامیی شەڕ لە غەززە دەتوانێت ئاستی گرژییەکان لە عێراق و سووریا زیاتر بکات. سەردانەکەی پووتین بۆ خەلیج و سیاسەتی چین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، واتای بایەخی ئاسایشی وزە و ئاسایشی وڵاتانی کەنداوە بۆ چین و رووسیا. چین یەکێکە لە گەورەترین کڕیارەکانی نەوتی خەلیج و، هەر چەند رۆژێک لەدوای شەڕەکە بوو کە 6 دانە کەشتیی جەنگیی ناردە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. گوتەبێژی کرملینیش گوتوویەتی کە پووتین و شازادە محەممەد بن سەلمان پێکەوە باسی شەڕ و پرسە هەستناکەکانی دیکەی ناوچەکەیان کردووە. سەردانەکەی ئیبراهیم رەئیسی بۆ مۆسکۆش لە سێبەری باسەکانی پەیوەست بە فڕۆکەی سوخۆی 35 و کۆپتەری رووسی بە ئێران و مووشەکی بالیستیی ئێرانی بە رووسیا ئەنجامدرا و، ئەگەر ئەوەش سەربگرێت، ئەوسا هاوکاریی بەرگریی رووسیا و ئێران پێ دەنێتە قۆناخێکی نوێ. بێشک کردەی حوسییەکان و گرووپەکانی لایەنگری ئێرانیش لە ناوچەکە لە چوارچێوەی ستراتیژێکی فراوانتردایە کە ناتوانێت بەرژەوەندییەکانی چین و رووسیا لە پێشچاو نەگرێت.

=KTML_Bold=دۆخی کورد و سوننە=KTML_End=
پرسی بودجە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ئێستا ئیدی خەریکە لەوە دەردەچێت کە تەنیا پەیوەست بێت بە مژاری نەوت یان هۆکارە داراییەکان. تەنانەت پێدانی قەرزیش کە ئەکرێ دوای تەواوبوونی گرفتەکانی هەردوولا لەسەر نەوت و دارایی یەکلا ببنەوە، چەندین گرفتی تێدا دروست بووە. حکومەت لەڕێی سیاسەتی قەرز دەنێرم و ناینێرم، هەم بە تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خۆی ناڕەنجێنی هەمیش رۆڵێکی کارای دەبێت لە زیندوو هێشتنەوەی ناڕەزاییە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان. لەوانەیە ئەم بابەتەش پەیوەندییەکی راستەوانەی بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانەوە هەبێت. پێدەچێت ستراتیژی سەرەکی هەندێک لە گرووپە سیاسییەکان لە بەغدا ئەوە بێت کە جارێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێت و ئەگەریش کرا، ئەوا بە جۆرێک بێت کە پێگەی پارتی وەک جڵەوداری ئێستای حکومەت لاوازتر بێت. ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە شوباتی ساڵی داهاتوو پرسی رەوایی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر دەخاتە بەرباس. گەورەکردنی پرسی رەوایی لەگەڵ زیندووهێشتنەوەی گرفتەکانی بودجە، دەتوانێت رێگە بۆ دەستوەردانی زیاتری سیاسی و یاسایی لە هەرێمی کوردستان خۆش بکات و، ئەگەر ناکۆکییەکانی هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتیش ئاوا بەردەوام بن، زەوینەیەکی گونجاو بۆ سەرکەوتنی ئەم سیاسەتە دروست دەکەن.

بێجگە لە دۆخی هەرێمی کوردستان، پێگەی داهاتووی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، هەروەها رکابەریی لایەنەکان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگای ئەنبار کە پێگەیەکی گرنگی بۆ سیاسەتی نێوخۆ و دەرەوەش هەیە، دەتوانێت هەوێنێکی دیکەی ئاڵۆزی بێت.

عێراق لە سیاسەتی نێوخۆ و دەرەوەی خۆیدا لە خاڵێکی وەرچەرخاندایە. ململانێی نێوخۆیی شیعی بەرەو قۆناخێکی نوێ دەڕوات. وەک چۆن پەیوەندییەکانی کورد و سوننەش لە بەغدا، دوای زیاترە لە دوو دەیە، بەرەو سەردەمێکی نوێ دەچن. لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دنیاش لە گۆڕاندایە. ئەوانەش کە باسکران، دەتوانن دیمەنێکی دۆخی ساڵی داهاتووی عێراق پیشانبدەن. هەڵبەت ئەگەر رێگا لە سیاسەتی تاکلایەنەی نێوخۆیی و دەرەکی بگیرێت، ئەوسا دەشێ دۆخێکی پێچەوانەی ئەوە رووبدات کە وێنا کرا. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 30 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 11-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە زریان ڕۆژهەڵاتی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 11-12-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-12-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 14-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 30 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
27-01-2009
هاوڕێ باخەوان
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
04-08-2024
کشمیر کەریم
کەمال غەمبار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
ژیاننامە
مەلا مەلایی
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.906 چرکە!