پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
03-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
گۆرانییەکی کوردی ساڵی 1992 لە بەغدا تۆمارکراوە
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
زەماوەند و هەڵپەڕکێی کوردەواری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1970
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شاری سلێمانی، ساڵی 1988
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاوە و نەوسود ساڵی 1982
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کوردستان ساڵی 1963 ژیانی ڕۆژانەی گوند
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مەراسیمی کردنەوەی کارگەی چیمەنتۆی سەرچناری شاری سلێمانی لە ساڵی 1957
03-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,858
وێنە
  113,670
پەرتووک PDF
  20,711
فایلی پەیوەندیدار
  109,691
ڤیدیۆ
  1,779
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,815
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,116
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,445
عربي - Arabic 
32,956
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,444
فارسی - Farsi 
11,726
English - English 
7,854
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,837
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,970
پەرتووکخانە 
26,193
کورتەباس 
19,373
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,139
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,314
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,454
وێنە و پێناس 
7,639
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,663
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
772
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
368
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
537
PDF 
32,620
MP4 
2,941
IMG 
209,547
∑   تێکڕا 
245,645
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سارا سەردار
ژیاننامە
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەنە بەکر
ئامار و ڕاپرسی
ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕ...
هەولێر لە سایەی هێرشی ئێران و بێدەنگی هاوپەیمانەکانی دا
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هەولێر لە سایەی هێرشی ئێران و بێدەنگی هاوپەیمانەکانی دا

هەولێر لە سایەی هێرشی ئێران و بێدەنگی هاوپەیمانەکانی دا
=KTML_Bold=#هەولێر# لە سایەی هێرشی ئێران و بێدەنگی هاوپەیمانەکانی دا=KTML_End=
#زریان ڕۆژهەڵاتی#

=KTML_Bold=بەرایی=KTML_End=
هێشتا کاردانەوەکان بەرامبەر هێرشەکەی هەولێر بەردەوامن، لەنێو ئەوانەش دا هەڵوێستی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تورکیا لەوانی دیکە سەرنجڕاکێشترن کە دەشێ لە چوارچێوەی دۆخی گشتی ناوچەکە و عێراق دا تەماشایان بکرێت. لەوبارەیەشەوە گرنگترین ئەو پرسیارانەی کە دەشێ وەڵام بدرێنەوە ئەمانەن:

1. بۆچی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لەکاتی هێرشی مووشەکە بالیستیکییەکەی ئێران دا تەنیا خۆیانی پاراست و ئەو مووشەکانەی نەتەقاندەوە کە تەنیا چەند کیلۆمەترێک لەولایانەوە لە ماڵی هاووڵاتییەکی سیڤیلی دان؟
2. بۆچی تورکیا لەهێرشەکەی ئێران بێدەنگ بوو؟
3. عێراق چی دەکات و کاریگەری هێرشەکەی هەولێر لەسەر پێگەی حکومەتی ئێستا چ دەبێت؟

=KTML_Bold=یەکەم: کاردانەوەی ئیدارەی بایدن و هاوپەیمانان=KTML_End=
بێگومان یەکێک لە پڕ مشتومڕترین هەڵوێستەکان، هەڵوێستی ئیدارەی ئێستای ئەمریکایە. لە دوای هێرشەکە، دەستبەجێ بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند کە هیچ زیانێک بەر ئەمریکییەکان و کۆنسوولخانەی ئەمریکای ئێستا و ئەوەش کە لە ژێر دروستکردن دایە نەکەوتووە. کاردانەوەکانی دواتریش بەو ئاراستەیە رۆیشتن کە ئەمریکا ئەوە وەک هێرشێکی بێباکانە ناودەبات و بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک. شتێکی جیاواز کە ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس گوتی، ئەوەبوو کە لەگەڵ عێراق و ئەوانی دیکەدا کار بۆ بەرپرسیارکردنی ئێران دەکات لە بەرامبەر ئەو ناسەقامگیرییانەی کە دروستیان دەکات. لەراستی دا هەڵوێستەکەی ئەمریکا لەوەی حکومەتی عێراق کەمتر بوو کە هێرشەکەی بە رەفتارێکی دووژمنکارانە ناو بردبوو.

هەریەک لە بەریتانیا و فەرەنساش ناڕەزایی تووندیان لە دژی هێرشەکە پیشاندا، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بۆچی دەبێ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکی و هاوپەیمانان بۆ هێرشی مووشەکە بالیستیکییەکەی ئێران تەنیا بۆ پاراستنی ئەو شوێنانە بەکاربهێنرێت کە خۆیانی لێ یە، بەڵام تەنیا شەش کیلۆمەتر لەولاتر بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی بەکارنەهات؟
ئەوەش لە کاتێکدا کە سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت لە سنووری زیاتر لە 100 کیلۆمەتر دا دەتوانێت وەڵام بداتەوە. لە ساڵی 2020دا لە پاش هێرشی مووشەکە بالیستیکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، ئەمریکا سێ سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت، سی – رام و سیستەمی ئەڤێنجەری لە عەین ئەسەد و فڕۆکەخانەی هەولێر دانا، بەڵام هۆکاری بەکارنەهێنانەکەی بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لەکاتی هێرشەکەی ئێران، ئەو پرسیارە دەورووژێنێ کە ئایا ئەمریکا لە کاتی هێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ هەولێر بەڵێنی بەلایەنێک یان وڵاتێک داوە کە تەنیا شوێنەکانی خۆیانی پێ بپارێزێ و بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان بەکاری نەهێنێت؟ لە بیرمان نەچێت کاتێک کە لە نێوەڕاستەکانی ساڵی رابردوودا، لیژنەی هێزە چەکدارەکان، پشتیوانیی پێشنیارێکی دان بەیکن ئەندامی کۆماریخوازی کۆنگرێسی کرد بۆ هەموارکردنی رەشنووسی بودجەی بەرگری 2024 کە تێیدا داوای پێدانی سیستەمەکەی بە هەرێمی کوردستان کردبوو، ئێران داوای روونکردنەوەی لە عێراق کردبوو.

خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە لە مانگی ئاداری ساڵی 2022دا، لە دوای هێرشی مووشەکە بالیستیکییەکانی ئێران بۆ سەر ماڵی شێخ باز، جاک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا گوتبووی کە ئێمە خەریکی راوێژکردنین لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن سیستەمی بەرگری مووشەکییان بۆ پاراستنی شارەکانی خۆیان دەستکەوێت. نزیکەی ساڵێکی پێچوو ئەوە سەرینەگرت، بەڵام ئێران جارێکی دیکە هێرشی کردەوەو هێشتا هیچ خشتەیەکی کاتیی راگەیێندراو نییە بۆ وەرگرتنی ئەو سیستەمە. هێشتا دیار نییە ئەو خاوە خاوکردنە لە پێدانی سیستەمی بەرگری مووشەکی بەهۆی سیاسەتەکانی بایدن بوو بۆ مامەڵە لەگەڵ ئێران یان لەبەر ئەوە بووە کە عێراق نەیویستووە.

ئێستاش کە کۆنگرێسی ئەمریکا پاڵپشتی لە پێدانی ئەو سیستەمەی بە هەرێمی کوردستان کردووە بەدەر لەوەی کە لەوانەیە وەک جاران بکەوێتە بەر تێنبینییە سیاسییەکانی ئیدارەی بایدن، ماوەیەکیشی پێویستە بۆ راهێنانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر چۆنیەتی دامەزراندن و بەکارهێنانی، بۆیە بە لایەنی کەمەوە تاوەکو شەش مانگی داهاتووش هەر وەک قسەی سەر کاخەز دەمێنێتەوە. ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە و سیاسەتەکانی ئێران، کاتێکی زۆرە.

بێگومان سیاسەتی وەڵامنەدانەوەی ئەو هێرشانەی کە بۆ غەیری ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکرێن، پێچەوانەی سیاسەتی دەستوەردانی مرۆیی ئەمریکایە کە لە نەوەتەکان و لە کاتی شەڕی #داعش#یش پەیڕەوی کرد و بایەخێکی یەکجار گرنگی هەبووە بۆ کورد، بەڵام هەڵوێستی ئیدارەی ئێستای واشنتن، ئەو پرسیارەی دروستکردووە کە ئایا ئەو سیاسەتە گۆڕاوە؟بێگومان لەبەر زۆربوونی هێرشە درۆنییەکان دەکرێ چاوەڕوانییەکی وەها لە ئەمریکا نەبێت کە بتوانێت بەرپەرچی هەموو هێرشێک بداتەوە، بەڵام وەڵامدانەوەی هێرشی مووشەکی ستراتیژی بالستیکی کە ئاستێکی بەرزتری هەڕەشەی سەربازی تێدایە، جیاوازترە.

=KTML_Bold=دووەم: هەڵوێستی تورکیا=KTML_End=
یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین کاردانەوەکان بەرامبەر هێرشەکەی هەولێر لە تورکیاوە بوو کە دوو رۆژ دواتر، دوای هێرشی ئێران بۆ نێو خاکی پاکستان و هێرشی پێچەوانەی پاکستان بۆ نێو خاکی ئێران بڵاویکردەوە ، بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە هەریەک لە عێراق، پاکستان و ئێران کردبوو کە دان بە خۆیاندا بگرن و کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن . هەندێک لە رووخسارە میدیاییەکانی نزیک لە نەریتخوازەکانی ئێران، هەر لە شەوی هێرشەکەی سەر هەولێردا باسی ئەوەیان کردبوو کە لێدانی هەولێر و بنکەکانی (هەیئەی تەحریری شام) و (حیزبی تورکستانی شەرقی) لە ئیدلب پەیامێکی بۆ تورکیاش تێدایە. رەنگە ئەو رستەیە زیادەڕۆیی تێدابێت، بەڵام خۆنەبانکردنی تورکیاش لە هێرشەکەی سەر هەولێر کە دەشێ وەک تاقە شوێنێک بێت کە جێگەی هەژموونی زۆری ئابووری و سیاسی ئەنکەرە بێت لە عێراقی ئەمڕۆدا، نیشانەی پرسیاری لەسەرە. لە مانگی ئابی 2023دا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەولێری کرد و بەدیدارە زۆرەکانی، دیمەنی دۆستایەتییەکی قووڵی لەگەڵ هەولێر پیشاندابوو.

بە ئەگەری زۆر، تورکیا بەهۆی شەڕی غەزەوە نایەوێت سیاسەتێکی پێچەوانەی ئێران بگرێتەبەر. تورکیا تەنانەت پشتگیری لە سیاسەتی حوسییەکان لە دژی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە دەریای سوور کردبوو. پاساوی ئێران بۆ هێرشەکەی هەولێر هەبوونی بارەگای مۆساد بوو کە ئێستا تورکیاش گرفتی لەگەڵ هەیە، بۆیە لەوانەیە یەکێک بڵێت کە هۆکاری بێدەنگبوونەکە، بۆ تێگەیشتن لە ورد و درشتی رووداوەکە بووە، بەڵام تەنانەت دوای ئەوەش کە دەرکەوت ماڵێکی سیڤیل کراوەتە ئامانج کە ژن و مناڵیشی تێدابووە، کۆنسوولی تورکیاش لە هەولێر گوتی کە پێشڕەو دزەیی دەناسی و زۆر خەمبارە بۆی، دیسان هیچ گۆڕانکاریەک رووینەدا. پێدەچێت هۆکاری گەورەتر ئەوەبێت کە تورکیا ئێستا لەلایەک گرفتی پڕچەکبوونی یۆنانی هەیە لەکاتێک دا ئەمریکا هێشتا فڕۆکەی ئێف16ی بەو نەداوە یان هێشتا نەیتوانیوە ئەڵمانیا رازی بکات کە فڕۆکەی یۆرۆفایتەری پێبدات. ئەمەش وەک هۆکارێک بۆ تێکچوونی باڵانسی هێز لەگەڵ یۆنان سەیر دەکات. بۆیە رەنگە نەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران تێکبدات ئەویش لە کاتێکدا گرفتی لەگەل ئیسرائیلیش هەیە. لەوانەیە خاڵێکی دیکە پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)وە هەبێت.

ساڵی 2020 ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئەوکاتەی ئێران لە عێراق لە دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە چیای گارەی پارێزگای #دهۆک# کاردانەوەی پیشاندا. ساڵی 2021یش زۆر لە گرووپە شیعییەکانی عێراق دژی بنکەی سەربازی تورکیا و ئۆپەراسیۆنەکانی بوون لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە دوای پێکهێنانی حکومەتی سوودانی، ناڕەزاییەکان و هەروەها ژمارەی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە زیلکان کەمی کرد. تورکیا لە 2022ەوە هێرشەکانی لەسەر پەکەکە و کادیرانی ئاستی ناوەندی ئەو حیزبە لە دەڤەری #سلێمانی# چڕکردووەتەوەو ئێرانیش لە 2022ەوە ئەوە سێیەم جارە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش دەکاتە سەر سنووری هەولێر. رەنگە تورکیا ئەوەی لە پێش چاوبێت کە ئەگەر کاردانەوەیەکی لە دژی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر هەبێت، لەوانەیە ئێرانیش لەبارەی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی سلێمانی قسەی هەبیت کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا لە هێڵێکی زیاتر لە 50 کیلۆمەتریدا لەنێوان چیای مەتین لە پارێزگای دهۆک و چیای شیرین لە پارێزگای هەولێردا چڕببنەوە کە هەردوو دۆڵی گرنگی گەلی زاپ و گەلیی باڵندە لە خۆ دەگرێت.

=KTML_Bold=سێیەم: هەڵوێستی عێراق=KTML_End=
هەرچەند ئێستا خەریکە گوتاری فەرمی عێراق لە دژی هێرشەکەی ئێران نەرم دەبێتەوە، بەڵام لە سەرەتاکاندا دەستەواژەی وەک هێرشی دووژمنکارانە و وەڵامدانەوەو رەتکردنەوەی گوتاری فەرمی ئێران سەبارەت بەوەی کە ماڵە بە ئامانجگیراوەکە بارەگای مۆساد بووبێت، ئێرانی تووشی تەنگاوییەکی گەورە کرد و ئەوەش ناڕەزاییەکی لەنێو خەڵکیش دا دروستکرد. دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر و بەو دواییانەش عەین ئەسەد، شەپۆلێکی رەخنە و تۆمەتبارکردنی بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی وەک فوئاد حوسێن، قاسم ئەعرەجی و یەحیا رەسووڵ لەلایەن گرووپە وەلائییەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق دەستیپێکرد و حکومەتیش لێداونی سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکان لە راوێژکارەکان قەدەخە کرد، کە نیشانەیەکی ئاشکرای کاریگەری کاردانەوەکانە لەسەر جەماوەر. بە ئەگەری زۆر، کاردانەوەکانی عێراق لەڕووی یاسایی، سیاسی و ئابوورییەوە شتێکی گەورەیان لەدژی ئێران لێ ناکەوێتەوە، بەڵام لە داوی خۆپیشاندانەکانی تشرینەوە، ئەوە دووەمین گورزی کاریگەرە کە لە وێنای ئێران لە عێراق کەوتبێت.

پێچەوانەی ئەوەی کە باس دەکرێت، بەهۆی هێرشەکەی هەولێرەوە ئەگەری لادانی سوودانی لەدوای هێرشەکەی هەولێر کەمتر بووەتەوە، چونکە لادانی سەرۆکوەزیران لەم کاتەدا دەتوانێت گرژییەکی دیکە لەنێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی، لەنێو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت دروست بکات. بەتایبەتی لە کاتێکدا کە گرفتەکانی هەولێر و بەغدا، کێشەی حەلبووسی - مالیکی لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هێشتا ماون. ئەمە بێجگە لەوەی کە رەنگە لە داوی مالیکی و عەبادی، سوودانی یەکێک لەو بەرپرسە دەگمەنانەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بێت کە ئەمریکا و دنیای دەرەوە دەتوانن مامەڵەی لەگەڵ بکەن. ئەوەش بۆ ئەو ساتانەی کە حکومەت داوای کشانەوەی ئەمریکا دەکات بایەخی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی زۆرە. هەڵبەت رەنگە گوشارەکان لەسەر کەسانی دیکەی وەک وەزیری دەرەوە، یان یەحیا رەسووڵ زیاتربن. هەوڵیش دەدەن کە ناڕەزاییەکانی هەرێمی کوردستانیش بە گوشاری جیاجیای وەک بودجە و دنەدانی ناڕەزایی نێوخۆیی کەم بکەنەوە.

=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە کە هەر شوێنێک گومانی بارەگای مۆسادی لێدەکرێت، هاوکاری بەغدا بکات تاوەکو لە کاژێری سفردا لێی بکۆڵنەوە و بەوەش هەموو ئەو پڕوپاگەندانەی پووچەڵ کردووەتەوە کە دەکرێن. لە راستی دا ئەگەر تاران هەر سووربێت لەوەی کە هێرشەکەی لەبەر مۆساد کردووە، ئەوا دەکرێ بڵێێن ئەوە ئەنجامی زنجیرەیەک شکستی هەواڵگرییە بۆ ئەو وڵاتە کەوا بەم دواییانە هەر لە کوژرانی فەرماندەکانی سوپا و تەقینەوەکانی نێو ئێران و زانیاری هەڵە سەبارەت بە هەولێر دەگرێتەوە. ئەو گوتارانە کە باس لەوە دەکەن کە گوایە ئێران بۆ پیشاندانی توانای مووشەکی و هێزی خۆی ئەو کارەی کرد، بەشێکە لە ماکینەی پڕوپاگەندەیی، ئەگینا لەکاتێکدا کە هەموو جیهان دەزانێت ئێران مووشەکی دوورهاوێژی هەیە و دەتوانێت لە ئیسرائیلیش بدات، ئیدی چ پێویست بە پیشاندانەوەی ئەو هێزە لە شوێنێکی وەک هەولێر هەیە. خۆ ئەگەر بگوترێت کە بابەتەکە پەیوەندی بە نیشادانی هێزەوە هەیە، ئەوا لە پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان و لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە رۆژهەڵاتییەکانیشدا، هەروەها لە بنەما پیرۆزە ئایینییەکانیش دا، هیچ شانازییەک نییە بۆ پیشاندانی زۆرداری بەسەر لایەنێکدا کە لەڕووی هێزەوە هاوتای تۆ نییە و لایەنێکی شەڕ نییە لەگەڵت.

لە راستی دا هێرشەکانی ئێران نەک تەنیا بۆ کوردستان بەڵکوو بۆ پاکستانیش ئەو کاریگەرییەی نەبوو کە بەرپرسانی تاران بە دوایەوە بوون. پاکستان دەمودەست و بە خێرایی، وەک خۆی وەڵامی دایەوە. بگرە وەک بڵێی بەیاننامەکەی ئێرانی کۆپی کردبێ، رێک هەمان ئەو پاساوانەی هێنایەوە کە تاران لە کاتی هێرشەکەیدا باسی کردبوون. دیارە عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاکستان بەراورد ناکرێن کە هێزێکی ئەتۆمییە و سوپایەکی گەورەی هەیە، هێرشەکەی هەولێر رای گشتی عێراق و کاردانەوەی دامەزراوەکانیشی کردە دوو بەش، بەڵام کاردانەوەکان بۆ ئێران شتێکی چاوەڕواننەکراو بوون. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بۆ هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی هاوپەیمانەکانی بوو کە چاوەڕوان دەکرا بە شێوەی دیکەبێت. ئەوەش جێگەی هەڵوەستەیەکی زۆر و فرەلایەنە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 35 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 22-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە زریان ڕۆژهەڵاتی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 22-01-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-01-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 14-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 14-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 35 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پردی جیهاد لە سەقز کە لە ساڵی 1957 لەلایەن ڕووسەکانەوە درووستکراوە
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
پەرتووکخانە
سینەما چییە؟ بەرگی 01 و 02
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
شاناز
کورتەباس
ڕیباڵ ئەسەد: فیدراڵی باشترین چارەسەر و سیستمە بۆ سووریا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
وێنە و پێناس
یاریزانانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی ساڵی 1993
وێنە و پێناس
تیپی لاوچاک نەوەدەکانی سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عەزیز سمایل موهاجیر
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
وێنە و پێناس
یاریزانانی یانەی سلێمانی لە یاریگای کەرکووک ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
زیرەکیی دەستکرد، ئایندەی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەرەو کوێ دەبات؟
کورتەباس
وەزیری بازرگانیی ناوخۆی سووریا: گفتوگۆمان لەگەڵ ئەوەی پێیدەگوترێت هەسەدە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەرییە بۆ هەموو سووریا
کورتەباس
لەبارەی مێژووی سێکسواڵیتەوە
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
کورتەباس
تەرجەمە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاراس ئیلنجاغی
25-11-2012
هاوڕێ باخەوان
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سارا سەردار
19-06-2020
ڕاوێژ فەرهاد
سارا سەردار
ژیاننامە
ڕۆژگار کەرکووکی
22-03-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەنە بەکر
10-05-2022
شەنە بەکر
شەنە بەکر
ئامار و ڕاپرسی
ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ساڵی 2024
03-01-2025
هاوڕێ باخەوان
ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ساڵی 2024
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
03-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
گۆرانییەکی کوردی ساڵی 1992 لە بەغدا تۆمارکراوە
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
زەماوەند و هەڵپەڕکێی کوردەواری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1970
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شاری سلێمانی، ساڵی 1988
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاوە و نەوسود ساڵی 1982
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کوردستان ساڵی 1963 ژیانی ڕۆژانەی گوند
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مەراسیمی کردنەوەی کارگەی چیمەنتۆی سەرچناری شاری سلێمانی لە ساڵی 1957
03-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,858
وێنە
  113,670
پەرتووک PDF
  20,711
فایلی پەیوەندیدار
  109,691
ڤیدیۆ
  1,779
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,815
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,116
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,445
عربي - Arabic 
32,956
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,444
فارسی - Farsi 
11,726
English - English 
7,854
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,837
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,970
پەرتووکخانە 
26,193
کورتەباس 
19,373
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,139
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,314
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,454
وێنە و پێناس 
7,639
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,663
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
772
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
368
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
537
PDF 
32,620
MP4 
2,941
IMG 
209,547
∑   تێکڕا 
245,645
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پردی جیهاد لە سەقز کە لە ساڵی 1957 لەلایەن ڕووسەکانەوە درووستکراوە
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
پەرتووکخانە
سینەما چییە؟ بەرگی 01 و 02
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
شاناز
کورتەباس
ڕیباڵ ئەسەد: فیدراڵی باشترین چارەسەر و سیستمە بۆ سووریا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
وێنە و پێناس
یاریزانانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی ساڵی 1993
وێنە و پێناس
تیپی لاوچاک نەوەدەکانی سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عەزیز سمایل موهاجیر
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
وێنە و پێناس
یاریزانانی یانەی سلێمانی لە یاریگای کەرکووک ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
زیرەکیی دەستکرد، ئایندەی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەرەو کوێ دەبات؟
کورتەباس
وەزیری بازرگانیی ناوخۆی سووریا: گفتوگۆمان لەگەڵ ئەوەی پێیدەگوترێت هەسەدە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەرییە بۆ هەموو سووریا
کورتەباس
لەبارەی مێژووی سێکسواڵیتەوە
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
کورتەباس
تەرجەمە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4.204 چرکە!