پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
03-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
گۆرانییەکی کوردی ساڵی 1992 لە بەغدا تۆمارکراوە
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
زەماوەند و هەڵپەڕکێی کوردەواری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1970
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شاری سلێمانی، ساڵی 1988
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاوە و نەوسود ساڵی 1982
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کوردستان ساڵی 1963 ژیانی ڕۆژانەی گوند
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مەراسیمی کردنەوەی کارگەی چیمەنتۆی سەرچناری شاری سلێمانی لە ساڵی 1957
03-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,858
وێنە
  113,670
پەرتووک PDF
  20,711
فایلی پەیوەندیدار
  109,691
ڤیدیۆ
  1,779
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,815
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,116
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,445
عربي - Arabic 
32,956
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,444
فارسی - Farsi 
11,726
English - English 
7,854
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,837
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,970
پەرتووکخانە 
26,193
کورتەباس 
19,373
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,139
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,314
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,454
وێنە و پێناس 
7,639
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,663
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
772
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
368
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
537
PDF 
32,620
MP4 
2,941
IMG 
209,547
∑   تێکڕا 
245,645
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سارا سەردار
ژیاننامە
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەنە بەکر
ئامار و ڕاپرسی
ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕ...
ئایا دەرفەتێک بۆ هاوپەیمانیی کورد و سوننە هەیە!
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ئایا دەرفەتێک بۆ هاوپەیمانیی کورد و سوننە هەیە!

ئایا دەرفەتێک بۆ هاوپەیمانیی کورد و سوننە هەیە!
=KTML_Bold=ئایا دەرفەتێک بۆ هاوپەیمانیی کورد و سوننە هەیە!=KTML_End=
#زوبێر ڕەسوڵ#

=KTML_Bold=پێشەکی=KTML_End=
بە پشتبەستن بە ئەزموونە سیاسی و سەربازییەکانی کورد، نەک تەنیا لە باشووری کوردستان، بەڵکو لە بەشەکانی دیکەش، دەتوانین بگەینە ئەنجامێک کە کورد ئەستەمە بەتەنیا لە چوارچێوەی پرۆژەیێکی نەتەوەییدا بتوانێت ڕووبەڕووی هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بێتەوە، بەتایبەت ڕووبەڕووی ئه و چوارچێوە دەستووری و سیاسییەی یاسای نێودەوڵەتی کە لەسەر بنەمای دەوڵەتی نەتەوەیی (Westphalian model of statehood) داڕێژراوە لە ناوچەکەدا. چونکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تائێستاش زیاتر پاڵپشتی لە بیرۆکەی سەقامگیریی سیاسی (Political Stability) دەکات تا دەگاتە مافە ئیتنی و ئایینییەکان، یان دروستکردنی دەوڵەتی تازە لە ناوچەکەدا، بەتایبەت دوای هێرشە تیرۆرستیەکانی 11ی سێپتەمبەر، بوونی دەوڵەتی لاواز و شکستخواردوو هەمیشە وەک سەرئێشە بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبینرێت، چونکە لە ڕاستیدا هیچ گەرەنتیێکی بەهێز نییە، دڵنیایی بدات بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە لەدایکبوونی دەوڵەتێکی کوردی لەو ژینگە هەرێمییە ناسەقامگیرە، کێشەی زیاتر بەدوای خۆیدا ناهێنێت، بەتایبەتیش بۆ هێزە گەورەکانی وەک ئەمریکا و ئەوروپا. ئەوەی دۆخی کوردی لەوەش ئاڵۆزتر کردووه، ‌ ئه و پەیوەندییە نەتەوەییەیە کە کورد لە هەرچوار دەوڵەتی ئێران، تورکیا‌، عێراق‌ و سووریا بەیەکدی دەبەستێتەوه، ‌ تائاستێک زۆرجار وەک یەک پرسی نەتەوەیی سەیر دەکرێت، بە جۆرێک گۆڕانی دۆخی سیاسی لە هەریەکەیان، کاریگەریی بەسەر ئەوی دیکەیاندا دەبێت. ئەم تێگەیشتنە لە هاوپەیمانیێتی و هەماهەنگی سیاسی، هەمیشە بەشێک بووە لە پەیوەندییە هەرێمییەکانی نێوان ئه و چوار وڵاته ‌و، زۆرجار لەپشت‌ ئەجێندا نێودەوڵەتییەکانیش ئامادەیی بە هێزی هەبووە، بۆ نموونە لە پەیماننامەی جەزائیر ساڵی 1975، دواجاریش لە کاتی گشتپرسیی سەربەخۆیی لە سێپتەمبەری 2017، ئەم فاکتەرە، بەردەوام کاریگەریی بەسەر سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتیش تورکیا و ئێران هەبووە.

=KTML_Bold=هاتنی #داعش# و 16ی ئۆکتۆبەر؛ سەرەتای قۆناخێکی نوێ بۆ حوکمڕانی لە عێراق=KTML_End=
دوای 16ی ئۆکتۆبەر، باوەڕێکی تەواو بۆ شیعەکانی عێراق دروست بووە، کە ئەوان پێویستییان نە بە کورد نە بە سوننە هەیە بۆ حوکمڕانیی عێراق، چونکە ئەوان دەتوانن لە هەردوو پێکهاتەکە، ئەو هێزە دروست بکەن کە خۆییان مەبەستیانە، ئیتر چ پێویسی بە تەنازولکردن هەیە بۆ ئەم دوو هێزە. ئێستا حوکمڕانی زاڵیی شیعە لە هەردوو پێکهاتە (سوننە و کورد) دۆستییان هەیە، هەرکاتێک بیانەوێت، بەکارییاندەهێنن بەو فۆرم و ناوەڕۆکەی خۆیان دەیانەوێت. ئەوەی تایبەت بێت بە کورد، 16ی ئۆکتۆبەر سەرەتایی قۆناخێکی سیاسیی نوێ بوو لە پرۆسەی حوکمڕانی لە عێراقدا، بەجۆرێک کە ئیدی ترسی شیعە لە کورد بەتەواوی شکا، چونکە پێشتر ترسی زۆریان هەبوو، هەم لە هێزی سەربازیی هەرێمی کوردستان، دووەمیش لە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی، بەڵام لە 16ی ئۆکتۆبەر هەردوو ترسەکەیان نەما، هێزی پێشمەرگە بووە دوو بەرە و، پاڵپشتی نێودەوڵەتیش بەو جۆرە نەبوو کە سەرکردایەتیی کورد مەزەندەی دەکرد، کە سوپای عێراق و #حەشدی شەعبی# بووەستێنێت.

هەرچی سوننەکانن، شیعە دەمێکە ترسیان لێ شکاون، هەرچەندە لە سەرەتای 2011 ناڕەزایی سوننەکان گەیشتە لووتکە و تێکەڵ بە بەهاری عەرەبی بوو، لەو کاتەدا شیعە ترسیی زۆرییان هەبوو کە شەپۆلی بەهاری عەرەبی عێراقیش بگرێتەوە و ئەم شانسە مێژووییەی شیعەکان کە بە هاوکاریی ئەمریکا لە 2003بۆیان ڕەخسا، لەباربچێت، بەڵام سەرهەڵدانی داعش و هاتنی بۆ عێراق، هەموو ئەو ناڕەزایەتییەی سوننەکانی لە بزاڤێکی وەک داعشدا بەرجەستە کرد، بەجۆرێک کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر لەنێوبردنی ئەو گرووپە یەکدەنگ بێت. هاتنی داعش دەرفەتی تەواوی بۆ شیعەکان ڕەخساند بە یارمەتیی ئەمریکا و ئێران، تەواوی هێزی سیاسی و سەربازی و ئایدۆلۆژی خۆیان بسەپینن بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت. بەتایبەت لە ڕێگەی دروستکردنی هێزەکانی حەشد، کە بوونە دارەدەستێکی بەهێز بۆ پاراستنی دەسەڵاتی شیعە لە عێراق، کە خۆی لە ئێران و ئایدۆلۆژییای شیعیزیم دەبینێتەوە.

شیعەکان یەک بە یەک سەرکردە سیاسییە سوننەکانییان هەڵوەراند، ئینجا لە ڕێگەی هێز بێت یان لە ڕێگەی یاسا، کە هەمیشە کەلێن و پاساوی زۆر هەیە گەر دەوڵەت بیەوێت لە دژی لایەنێک یان کەسایەتییەکی سیاسی یاسا و هێزی دەوڵەت بەکاربهێنێت. بۆ نموونە لە سەردەمی مالکیدا ڕافع عیساوی، بە تێوەگلانی لە پرسی تیرۆر تۆمەتبارکرا، دوای ئەو تارق هاشمی بە هەمان چارەنووس بردرا. دواتر وەدەرنانی سەرکردە سوننەکان فۆڕمی دیکەی گرتەخۆ، ئیدی بەو شێوەیە هەریەکە لە ئوسامە نوجەیفی و ساڵح موتڵەگ و دواترینیشیان محەممەد حەلبووسی بەهەمان دەرد بردران.

هەرچەندە لە دوای نەمانی داعش لە ساڵی 2017 بڕیار بوو حەشدی شەعبی ناوچە سوننەنیشینەکان جێبهێڵێت، بەڵام دوای تێپەڕینی شەش ساڵ بەسەر نەمانی داعش لەو ناوچانە، حەشدی شەعبی هێشتا ئەو شوێنانەیان چۆڵنەکردووە، بەشێک لە سەرکردە سوننەکان، هەوڵی زۆرییان دا لەترسی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانیان ئەم هێزانە لاببەن، بەڵام تائێستا هەوڵەکانییان بێهودە بوون. ساڵح موتڵەگ، سەرکردەی دیاری سوننە و سەرۆکی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی لە ساڵی 2019 ڕایگەیاند، ''چەکدارانی حەشدی شەعبی، ستەم لە سوننەکان و دانیشتووانی ناوچە سوننەنشینەکان دەکەن، بۆیە داوا دەکەن حەشدی شەعبی لە ناوچەکانیان بکشێنەوە و ناوچە سوننەنشینەکان چۆڵبکەن و ڕادەستی حکومەت و پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە بکرێنەوە، بەڵام هەمان ڕۆژ لە لە هەشتی نیسانی 2019 بەفەرمی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، هەرگیز ئەو ناوچانە چۆڵناکەن و ئەوان هێزێکی یاسایی و سەر بە حکومەتن، بەشێکن لە سیستمی بەرگری عێراق و دەرچوونیشان لە ناوچە سوننەنشینەکان ڕەتکردەوە.

ئەگەر تێبینی بکەین؛ هەموو سەرۆک پەرلەمانە سوننەکان تەمەنێکی کورتیان هەبووە و هەر زوو لە گۆرەپانی سیاسی عێراقدا دەکوژێنەوە. بۆ نموونە هەریەک لە؛ مەحموود مەشهەدانی، ئەیاد سامەرائی، ئوسامە نوجەیفی، سەلیم جبووری، ئەمانە هەموویان سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوون، بەڵام هیچیان لە گۆڕەپانەکەدا نەماون، ئەوە جگە لە ساڵح موتڵەگ، تاریق هاشمی، مەشعان جبووری، غازی یاوەر...هتد، کە هەموویان قۆناخ بە قۆناخ لە سیاسەتی گۆڕەپانی عێراق دوورخرانەوە. لەبەرامبەردا سەرکردەکانی شیعە هیچیان لەڕێگەی دادگە یان هەر هۆکاری دیکەی سیاسی بە تۆمەت و تاوان دوورنەخراونەتەوە و زیاتر لە 20 ساڵە سیاسەت دەکەن لە عێراق و، بەردەوامن لە فراوانبوون و گەشەسەندن.

=KTML_Bold=بەرەو هاوپەیمانیێتیی کورد و سوننە=KTML_End=
کوردی ڕێگەیێکی درێژی هاوپەیمانیی لەگەڵ شیعە تاقیکردەوه، بەڵام لەبەر بەهێزیی پێگەی دیموگرافی و پاڵپشتیی هەرێمیی شیعە، کورد هیچی وای له و هاوپەیمانیێتییە دەستنەکەوت، هۆکارەکەشی دەکرێت بۆ ئەوە بگەڕێتەوە؛ شیعە لەبەر هۆکارگەلی مێژوویی و جەوری ڕژێمی #بەعس#، لە 2003 بەولاوە بە هاوکاریی هێزی هەرێمی، بەجدی کاریان بۆ ئەوە کردووە ناسنامەی دەوڵەتی عێراقی دوای بەعس ناسنامەیێکی مەزهەبی و ئایدۆلۆژی بێت، ناسنامەیێک کە لەسەر بنەمای باڵادەستیی شیعە بەسەر دەوڵەت دابڕێژرێت. کورد ئەگەرچی لەو 20 ساڵەدا بەئاگا و بە بێئاگا لە هاوکاریکردنی شیعەکان بۆ چەسپاندنی ئەو ناسنامەیە ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە، بەڵام لەبەرامبەردا نەیتوانیوە سوود لەو هاوپەیمانیێتیە ببینێت، کورد هەرچەندە لە 2003وە تاوەکو 2011 شەریکی شیعە بوو لە حوکمڕانی، بەڵام هەمیشە لەژێر سێبەری شیعەدا‌ دەبینرا، بگرە هەندێک جاریش وەک پارێزەرێک بۆ‌ حوکمی شیعەکان. لەدوای 2011ەوە تاوەکو ئێستا، هەرچەندە کورد لە گشت کابینەکاندا هاوپەیمانی شیعە بووە، بەڵام هەمیشە هەوڵی لاوازکردنی دراوە، بەتایبەت دوای 2017 پەیوەندیی شیعە و کورد گەیشتووەتە ئەوپەڕی ئاستی بێمتمانەیی. هەرچەندە دوای ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت و وزە بە حکومەتی فیدراڵ، ئێستا کورد کارتی زۆر کەمی بەدەستە کە بتوانێت لەبەرامبەر حوکمڕانیی شیعە بەکاریبهێنێت. بۆ ئەوەی کورد ئەو دۆخە چەقبەستووەی هەیە، تێپەڕێنێت، ئێستا کاتێکی لەبارە کە لەگەڵ سوننەکان هاوپەیمانیێتیێکی ستراتیجی بنیات بنێت. بۆ سوننەکانیش بۆ ئەوەی بتوانن ئەو لاسەنگییەی حوکمڕانی ڕاستبکەنەوە، جگە لە کورد، هاوبەشێکی باشتریان نییە هاوپەیمانیی لەگەڵدا بکەن. کورد و سوننە ئێستا خاوەن بەرژەوەندیی ستراتیجی هاوبەشن، ئەگەر سوودی لێ وەرنەگرن، لە چەند ساڵی دادێت پێگەی هەردوولایان بەرەو پووکانەوە دەچێت. پێویستی بەرژەوەندیی هاوبەشی کورد و سوننە، دەتوانین لەم خاڵانەی خوارەوە کۆبکەینەوە:

-هەریەک لە کورد و سوننە ئێستا ئەوەندە پەرشو بڵاو و لاوازن، پێویستییان بە هاوکاریی یەکتر هەیە، کورد چیدیکە بەشێک نییە لەو هاوبەشییەی لە 2003 دەوڵەتی عیراقی لەسەر بنیاتنرایەوە، سوننەکانیش خراونەتە دەرەوەی دامەزراوەی دەوڵەت و بەشێکیشیان خەریکە لەنێو قەوارە سیاسییە شیعەکان دەتووێنەوە. کورد، دەتوانێت نەک هەر کۆیان بکاتەوە بەڵکو کاریگەریشیان لەسەر دروست بکات، بوونی بەشێکی زۆری سەرکردە سیاسی و خێڵەکییەکانیشیان لە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت ئاسانکاری بۆ ئه و هەنگاوە بکات.

-سوننەکان نەیان شاردووەتەوە ئەوان تامەزرۆی دروستکردنی هەرێمێکن بەتایبەت لە دوای کاولکارییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، چەند جارێک بیرۆکەی ئه و هەرێمەیان پێشنیار کردووە، بەتایبەت دوای لادانی محەممەد حەلبووسی، دەکرێت دیسان بیرۆکەی ئەو هەرێمە نوێبکرێتەوە. کورد، دەتوانێت هاوکاریان بێت لە دروستکردنی هەرێمێکی وەها، کە لەئەنجامدا لەبەرژەوەندیی هەردوولا دەشکێتەوە.

-دروستبوونی هەرێمێکی دیکە لە عێراق، وا دەکات پاڵپشتیی دەستووری هەرێمی کوردستانیش بەهێزتر بێت لە بەرامبەر حکومەتی ناوەندی، لە لایێکی دیکەشەوە هەرێمی کوردستان چیدکە وەک تاکە هەرێمێکی سیاسیی نامۆ نامێنێتەوە، ئەمە جگە لەوەی دروستبوونی هەرێمێکی دیکە، ‌ پرۆسەی بەهەرێمبوونی عێراق بۆ چەند هەرێمێکی دیکەش ئاسان دەکات‌.

-لە ئاستی ئیقلیمیشەوە داواکارییەکانی کورد چیدیکە تەنیا وەک داواکاریی نەتەوەیی و ئیتنی و ناوچەگەری دەرناکەون، بەڵکو دەچنە قاڵبێکی دیکەوە‌، ئه و پاساوەش لەدەست ئه و هێزانە دەردەهێنرێت، کە کورد وەک نەتەوەیێکی جوداخواز و دژەدەوڵەت سەیربکرێت.

-داواکارییەکانی کورد لە چوارچێوەی عیراقدا شانبەشانی بوونی هەرێمێکی دیکەی هاوپەیمانی سوننی، دەکرێت هەم پاڵپشتی عەرەبی و بەتایبەت وڵاتانی کەنداو، هەم پاڵپشتیی ئەمریکا و تورکیا بەدەستبهێنێت، بەتایبەت بە ڕەچاوکردنی هۆکاری کەمکرنەوەی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا.

-ئەم هاوپەیمانیێتیە لەگەڵ سوننه، ‌ وا دەکات کورد دووبارە بگەڕێنێتەوە بۆ هاوبەشێکی بەهێز لە عێراقدا، کە بتوانێت داکۆکی لە مافەکانی بکات، چونکە لە 2011ەوە کورد چیدیکە وەک ئەکتەرێکی بەهێز لە عێراقدا ڕوڵی نەماوە، بەتایبەت نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە عێراقی دوای 2003، بەرهەمی هاوبەشیی شیعه و کورد بوو، بەڵام ئەو هاوبەشییە دەمێکە نەماوە و یەک پێکهاتە باڵادەستە بەسەر دەوڵەت و بڕیاری سیاسی لە عێراقدا، بەتایبەت کە ئێستا هەر یەکە لە کورد و سوننە دوو کارەکتەری زۆر لاوازن‌ و خەریکە هیچ کاریگەریێکیان بەسەر جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەتی عێراقدا نامێنێت. سوننەکان وەک ئۆپۆزیسیۆنیش له ‌سەردەمی مالیکی و، ئێستاش بەشێکی زۆریان لە کاری سیاسی دوورخراونەتەوە و لە دەرەوەی عێراقدا دەژین. هاوپەیمانیێتییەکی له و جۆرە دوورنییە ببێتە جێگرەوەی ئه و هاوپەیمانیێتییە ستراتیجیەی نێوان کورد و شیعە، کە لەدوای 2003 پایە سەرەکییەکان دەوڵەتی نوێی عێراقی لەسەر بونیاتنرا.

-ئە‌نجامەکانی هاوپەیمانیێتیێکی له و جۆرە، دەکرێت ببێتە هۆی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسی لە عێراقی شیعە باڵادەستدا، کە ئێستا زۆر لاسەنگ بووە و ئه و خەسڵەتانەی لەدەستداوه، ‌ کە لە 2003 عێراقی فیدراڵی لەسەر بونیاتنرا لەسەر بنەمای دیموکراسیی تەوافووقی (Consociational Democracy) و دابەشکردنی هێز لەنێوان هەر سێ پێکهاتە سەرەکییەکەدا. هەڵبەتە ئەم بۆچوونە، هەرگیز بە مانای دژایەتی یان پەراوێزخستنی شیعە نایەت، چونکە هیچ هێزێکی دیموکراسی و هیچ هاوپەیمانیێتیێکیش ناتوانێت ئەو پێکهاتە سەرەکییە پەراوێزبخات. ئەم پێشنیارە لە بنەڕەتدا بۆ هێنانەکایەوەی جۆرێک لە هاوسەنگییە لەنێوان هەرسێ پێکهاتە سەرەکییەکان کە دەوڵەتی عیراقیان لەسەر بونیاتنراوە، چونکە لە ڕاستیدا ئەم بونیاتە تەوافووقییە هەر خەریکە لاواز دەبێت، لە لایەکی دیکەوە پرۆسەی دیموکراسی زۆرینە، نەیتوانیوە ببێتە شوێنگرەوە بۆ دیموکراسیی تەوافووقی، بۆیە لەم نێوەندەدا وەک ''تۆبی دۆج'' دەڵێت خەریکە ڕژێمێکی دەسەڵاتگەرایی نوێ (New Authoritarianism) لە عێراقدا سەرهەڵدەدات، کە لەسەر قۆرخکردنی دەسەڵات و پەراوێزخستنی پێکهاتەکانی دیکە بونیاتنراوە. ئەم مۆدێلە، لە سەردەمی حوکمی مالیکیدا گەیشتە لووتکە. لەوانەیە زیادەڕۆیی نەبێت ئەگەر بڵێین؛ هەریەکە لە سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناوچە سوننەکان و دواتریش مکوڕبوونی کورد لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، پەیوەندیی پتەوی بە سەرهەڵدانی ئەو دەسەڵاتگەراییە نوێیە و نەمانی ئەو شەراکاتە هەبوو، کە لە دوای 2003 دەوڵەتی عێراقی لەسەر بونیاتنرا.

هەڵبەتە ئەمە بە مانای ئەوە نییە بوونی هاوپایمانیێتییەکی لەو جۆرە دەتوانێت بە ئاسانی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە هەریەکە لە کورد و سوننە بەسەر چەند گرووپێکی سیاسی دابەش بوون، بێگومان نە کورد دەتوانێت هەموو سوننەکان یەکبخات و نە دەشتوانێت هەموو لایەنە کوردییەکانیش لەژێر یەک چەتردا کۆبکاتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە؛ ئێستا جۆرێک لە باوەڕ لای سوننەکانیش دروست دەبێت، کە ئەستەمە لەگەڵ ئەو جۆرە مامەڵە سیاسییەی شیعەکان، بتوانن بەردەوام بن بەتایبەت دوای لادانی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان. ئەمە هەنگاوێکە بەو ئاراستەیەی ئەم پرۆژەیە پێشنیاری کردووە.

لەلایێکی دیکەوە بوونی هەرێمێکی دیکە شانبەشانی هەرێمی کوردستان، ئینجا هەر ناوێکی هەبێت، لە ڕووی دەستووریشەوە کێشەی نییه و ڕێگەپێدراوە، بەڵام ئەمە به و واتایە نییە کە لەلایەن بەشێک لە سوننەکان کە ئێستا لەنێو لیستە شیعیەکاندا کاری سیاسی دەکەن تووشی لەمپەر و بەربەرەکانێ نابێتەوە. لە لای کوردیش، پڕۆژەیەکی له و جۆرە بە حوکمی ئەوەی دا‌مەزراوەیێکی نیشتمانی نییە سەرپەرشتی بکات، دواجار هەر دەبێت حیزبە دەسەڵاتدارەکان لەخۆی بگرن. هەر پرۆژەیێکی لەم جۆرەش، بێگومان لهلایەن پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن ئەگەری ڕەتکردنەوەی هەیە، هەڵبەتە نەک لەبەر باشی و خراپی پرۆژەکە و ئاییندەی سیاسی هەرێمی کوردستان، بەڵکو لەبەرئەوەی سیاسەت و بەرژەوەندیی نیشتمانی لە هەرێمدا هەر لە چوارچێوەی ململانێی حیزبی دەسوڕێتەوه و چەترێکی دامەزراوەیی نییە هەمووان لەسەر پرڕۆژەیێکی هاوبەشی نیشتمانی کۆبکاتەوە کە دیدگەیێکی دوورمەودای بۆ کاری سیاسی هەبێت.

=KTML_Bold=هاوپەیمانیی دوو هەرێم، هەرێمی و سوننە و هەرێمی کوردستان=KTML_End=
لێکەوتەی ئەو گوشارانەی بەغدا لەسەر کورد و سوننە، لەهەمان کاتدا دەکرێت کارتێکی سیاسیش بن یان دەرفەتێک بن بۆ هەریەکە لە هەرێمی کوردستان و سوننەکان. هەرێمی کوردستان دەبێت بیر لەوە بکاتەوە؛ لەمەودوا پشتی سوننە بگرێت بۆ دروستبوونی هەرێمێکی دیکەی فیدراڵ لە عێراق. دروستکردنی هەرێمێکی سوننەنشین دەبێتە هۆی ئەوەی حکومەتی ناوەندی لەبری مامەڵە لەگەڵ یەک هەرێم، سەرقاڵ بێت بە مامەڵە لەگەڵ دوو هەرێم. بوونی دوو هەرێم لە عێراق، هەرێمەکان بەهێزتر و حکومەتی فیدڕاڵیش لە ئاست ئەو هەرێمانە لاوازتر دەکات. بەهێزیی هەردوو هەرێمەکەش لەوەوە دەستپێدەکات کە هەریەکەیان پێکهاتەیەکی ئیتنی تێیدا باڵادەست و کاربەدەستە (لە هەرێمی کوردستان کورد باڵادەستن و لە هەرێمەکەی دیکەش عەرەبی سوننە). خاڵێکی دیکەی بەهێزی ئەم دوو هەرێمە ئەوە دەبێت کە هەردوو پێکهاتە لەهەمبەر حکومەتی ناوەندی و لەنێو پەرلەمان و وەزارەتەکانیاندا بۆ بەرژەوەندییەکانیان، دەنگیان یەکدەبێت و، بەیەک ئاواز کاردەکەن. لە لایەکی دیکەوە واتە هەرچەندە ژمارەی هەرێمەکان زۆرتر بن، دەنگی دیکتاتۆریەت کزتر دەبێت و دەسەڵات دەچێتە دەستی چەند لایەنێکەوە نەک یەک لایەن، بەمەش فرەڕەنگی و دیموکراسی بەهێزتر دەبێت لە عێراق. ئەگەر لە سەرەتای دامەزراندنی عێراق تەبەنیی سیستەمی فیدراڵی بکرایە، زۆر زەحمەت بوو بەعس شوێن پێی خۆی داکوتێت و کەمینە و ئایینزاکانی دیکەی وەک شیعە بچەوسێنێتەوە و جینۆسایدی کورد بکات.

=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
بوونی هاوپەیمانیی کورد و سوننە هەڵبەتە پێویستی بە پاڵپشتییەکی هەرێمیش هەیە، بەتایبەت پاڵپشتی هەریەک لە سعودیە و ئیمارات، (ئەستەمە تورکیاش دژی بەهەرێمبوونی ناوچە سوننیەکان بێت)، بەڵام پاڵپشتیی وڵاتانی کەنداو زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگەی ئەو هاوپەیمانیێتیە جۆرێک لە هاوسەنگی بگەڕێننەوە بۆ پرۆسەی حوکمڕانی لە عێراق، ئەم هاوپەیمانیێتییە بۆ هەریەک لە سوننە و کورد زێدە گرنگە بۆ پاراستنی مانەوەی خۆیان لە عێراق، ئەگینا بەو شێوەیەی هەیە، هەر یەکە لە کورد و سوننە بەردەوام بەرەو لاوازی دەڕۆن و بە ئاسانی دەتوانرێت پەرت بکرێن، بەسەر بەرەی جیاواز دابەش ببن کە شیعەکان تائێستا سەرکەوتووبوون لە دابەشکردنی هەریەکە لە سوننە و کورد بەسەر دوو بلۆکی جیاواز، کە نەیاری یەکترن، وەک لەمپەرێک بۆ ئەگەری دروستبوونی هەر هاوپەیمانیێتییەکی لەو جۆرە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 82 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 23-11-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ژیاننامە زوبێر ڕەسوڵ
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 23-11-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-11-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 82 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پردی جیهاد لە سەقز کە لە ساڵی 1957 لەلایەن ڕووسەکانەوە درووستکراوە
کورتەباس
وەزیری بازرگانیی ناوخۆی سووریا: گفتوگۆمان لەگەڵ ئەوەی پێیدەگوترێت هەسەدە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەرییە بۆ هەموو سووریا
پەرتووکخانە
سینەما چییە؟ بەرگی 01 و 02
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شاناز
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
ژیاننامە
عەزیز سمایل موهاجیر
کورتەباس
زیرەکیی دەستکرد، ئایندەی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەرەو کوێ دەبات؟
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
کورتەباس
لەبارەی مێژووی سێکسواڵیتەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
تەرجەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
وێنە و پێناس
تیپی لاوچاک نەوەدەکانی سەدەی بیستەم
وێنە و پێناس
یاریزانانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی ساڵی 1993
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
وێنە و پێناس
یاریزانانی یانەی سلێمانی لە یاریگای کەرکووک ساڵی 1987
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
کورتەباس
ڕیباڵ ئەسەد: فیدراڵی باشترین چارەسەر و سیستمە بۆ سووریا
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاراس ئیلنجاغی
25-11-2012
هاوڕێ باخەوان
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سارا سەردار
19-06-2020
ڕاوێژ فەرهاد
سارا سەردار
ژیاننامە
ڕۆژگار کەرکووکی
22-03-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەنە بەکر
10-05-2022
شەنە بەکر
شەنە بەکر
ئامار و ڕاپرسی
ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ساڵی 2024
03-01-2025
هاوڕێ باخەوان
ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ساڵی 2024
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
03-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
03-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
گۆرانییەکی کوردی ساڵی 1992 لە بەغدا تۆمارکراوە
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
زەماوەند و هەڵپەڕکێی کوردەواری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1970
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شاری سلێمانی، ساڵی 1988
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاوە و نەوسود ساڵی 1982
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کوردستان ساڵی 1963 ژیانی ڕۆژانەی گوند
03-01-2025
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
مەراسیمی کردنەوەی کارگەی چیمەنتۆی سەرچناری شاری سلێمانی لە ساڵی 1957
03-01-2025
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  532,858
وێنە
  113,670
پەرتووک PDF
  20,711
فایلی پەیوەندیدار
  109,691
ڤیدیۆ
  1,779
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,815
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,116
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,445
عربي - Arabic 
32,956
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,444
فارسی - Farsi 
11,726
English - English 
7,854
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,837
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,970
پەرتووکخانە 
26,193
کورتەباس 
19,373
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,139
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,314
شەهیدان 
11,938
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,454
وێنە و پێناس 
7,639
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,663
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
772
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
368
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
537
PDF 
32,620
MP4 
2,941
IMG 
209,547
∑   تێکڕا 
245,645
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پردی جیهاد لە سەقز کە لە ساڵی 1957 لەلایەن ڕووسەکانەوە درووستکراوە
کورتەباس
وەزیری بازرگانیی ناوخۆی سووریا: گفتوگۆمان لەگەڵ ئەوەی پێیدەگوترێت هەسەدە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەرییە بۆ هەموو سووریا
پەرتووکخانە
سینەما چییە؟ بەرگی 01 و 02
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شاناز
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
ژیاننامە
عەزیز سمایل موهاجیر
کورتەباس
زیرەکیی دەستکرد، ئایندەی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەرەو کوێ دەبات؟
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان میرزا
ژیاننامە
چالاک ڕەئوف
کورتەباس
لەبارەی مێژووی سێکسواڵیتەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
تەرجەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک شاعیر و کەسایەتی شاری سلێمانی، لە چاپخانەی ژین
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
وێنە و پێناس
تیپی لاوچاک نەوەدەکانی سەدەی بیستەم
وێنە و پێناس
یاریزانانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی ساڵی 1993
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
کاوە ئوستوار
وێنە و پێناس
یاریزانانی یانەی سلێمانی لە یاریگای کەرکووک ساڵی 1987
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
کورتەباس
ڕیباڵ ئەسەد: فیدراڵی باشترین چارەسەر و سیستمە بۆ سووریا
ژیاننامە
سارۆ سووزەنی
پەرتووکخانە
هەواڵی عەشیرەتی هەمەوەند لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییە عوسمانیی و بیانییەکاندا
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.5 چرکە!