سمێڵ گێسکی قومارخانەی
سمێڵ لە کوردەوارییدا زۆری لەسەر وتراوە: سمێڵ بابڕ، سمێڵ دەسکە کەرەوز، سمێڵ قیت، ئەو مووە لەو سمێڵەی نەهاتبێت، هەموو سمێڵ سوورێک هەمزاغا نییە و...تاد، لێرەش گسک بەکارهێنراوە کە مەبەست لێی سەرکۆنەکردنی کەسێکە، چونکە (گسک و قومارخانە) لە کوردەوارییدا پەسەند نین، گسک کە چەپکە کرتییەکە لە یەکدی تووند شەتەک دراون و قەبارەی گەورە دەردەکەوێت بۆ ماڵینی خۆڵ و خاشاک بەکاردەهێنرێت، ئینجا چ شوێنێک دەماڵێت شوێنێکی نامۆ و ناپەسەند و پیس و پۆخڵی وەکوو قورماخانە، بۆ سەرکۆنەکردن و بێ ڕێزی بە پیاوێک دەوترێت: سمێڵ گێسکی قومارخانەی.[1]