پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شاری دهۆک ساڵی 1987
18-01-2025
زریان عەلی
شوێنەکان
شمشێرکوڵ
18-01-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
شەریف پاشای خەندان لە ئۆفیسەکەی خۆی لە وڵاتی سوید، ساڵی 1898
18-01-2025
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
قوتابییانی گوندی قەمەر لە قوتابخانەی شۆڕش ساڵی 1984
18-01-2025
زریان عەلی
ژیاننامە
نیهایەت سەلیم
17-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەلار زیندین محەمەد
17-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئامینە ڕەحیمی
17-01-2025
سارا سەردار
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک گەنجی گوندی واژە لە 2002
17-01-2025
کشمیر کەریم
شوێنەکان
باخەهەنارە
17-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە جەژنی ڕەمەزانی 1990 کوردانی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان لەسەر سنووری نێوان هەردوو پارچە پیرۆزبایی جەژن دەکەن
17-01-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  535,196
وێنە
  114,324
پەرتووک PDF
  20,751
فایلی پەیوەندیدار
  110,530
ڤیدیۆ
  1,898
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,867
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,305
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,520
عربي - Arabic 
33,422
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,742
فارسی - Farsi 
11,797
English - English 
7,899
Türkçe - Turkish 
3,700
Deutsch - German 
1,848
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,146
پەرتووکخانە 
26,222
کورتەباس 
19,646
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,157
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,343
شەهیدان 
11,944
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,505
بەڵگەنامەکان 
8,461
وێنە و پێناس 
7,721
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,779
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,472
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
458
ئیدیۆم 
322
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
208
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,702
MP4 
3,090
IMG 
210,934
∑   تێکڕا 
247,277
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
هرات دینک
ژیاننامە
فەتاح کاویان
وێنە و پێناس
یارییەکی تۆپی بالەی قوتابیی...
وێنە و پێناس
پردی بریسوێ لە سەردەشت ساڵی...
ژیاننامە
نیهایەت سەلیم
بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی 08
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی 08

بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی 08
بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی 08
گرتنی وڵاتی کوێت لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە
نووسینی: #جەمال چاوشین#

سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەشێوەیەکی زۆر باش خەریکی تەشکیلاتی تازەو گۆڕانکاری لەهێزی پێشمەرگەدا دەکرد . خەریکی ئامادە کردنی مەفرە پارتیزانەکان بوو، دەورە لەسەر دەورە دەکرایەوە . کۆمەڵ کۆمەڵ پێشمەرگە بەشداری لەم دەورانەدا دەکرد . دەورەکان چەند مانگێکی دەخایاند . لەم سەروبەندی گۆڕانکاری و دروستکردنی مەفرەزە پارتیزانەکان و خۆئامادەکردنی یەکێتیدا ، بەبڕیاریی سەدام لە ڕۆژی 2/8/1990 لەشکری عێراق لە ماوەی 24سەعاتدا وڵاتی کوێتیان داگر کرد . داگیرکردنی وڵاتی کوێت لەلایەن عێراقەوە ، ڕژێمەکەی خستە گەورەترین هەڵەو سەرپێچی نێودەوڵەتی ، کە چاوەڕوان نەدەکرا بەئاسانی لێی دەرباز بێت . بەڵام ئەم هەڵە گەورە کوشندەیەی حوکمەتی عێراق ، بووە باشترین هەل ، بۆخەڵکی کوردستان و شۆڕشەکەی .
بۆ داگیرکردنی دەوڵەی کوێت و درێژەدان بەداگیرکاریەکەی حوکمەتی عێراق 70٪ لەشکرو سوپاکەی لەکوردستان کێشایەوەو بەرەو کوێتی بردو بەشێکی کەمی هێشتەوە . بەم کارەشی بۆشایەکی سەربازی لەکوردستاندا دروستکرد ، ئەوسوپا دڕندەیەی بەدەیان ساڵ بەرزایی و گردو دۆڵ و شاخی کوردستانی داگیر کردبوو ، بەبڕیارێکی دیکتاتۆر کشانییەوەو ڕەوانەی بەرەکانی شەرگەی کەنداوی کرد .
لەم هەلومەرچەدا سەرکاردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی کرد بەناردنی مەفرەزەو پارتیزانە ئامادەکراوەکان بۆ ناوچە جۆڵکراوەکانی کوردستان ، تاببنە پردی پەیوەندی خەڵکی ئوردوگاو شارەکان و سەرکردایەتی ، تاببنە داینەمۆی چۆشدانەوەی خەڵکە دیلکراوەکەی کوردستان . بۆ ئەم مەبەستە زوربەی زۆری ناوچەکان مەفرەزەی پارتیزانی شارەزای بۆ ڕەوانەکرا .
لەڕؤژی 13-08-1990 سێ مەفرەزەی پارتیزان بەسەرپەرشتی کاک سەرکەوتی کوببە لەژێر چاودێری سەرکردایەتی چونە ناوچەی شارباژێڕ لەدەوروبەری شاخی لەرێ و گووندی دێگەلە جێگیر بوون تاڕاپەڕینەکە مانەوە .

$چۆن مەقەرمان بردە گوندی پاشبەرد$
لە دوای گرتنی کوێتەوە لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە هیوای ڕزگاری خەڵکی کوردستان لەئاسۆدا دەبینرا ، دوای ئەم ڕوداوە سەرکردایەتی یەکێتی کەوتە چموچوڵ و کۆبونەوەو خۆئامادەکردن بۆ هەموو ئەگەرەکان ، بەتالوێنی7 بەهامان شێوە جەند کۆبونەوەیەکی کرد بەفەرماندەکانی بەتالووێن و هێزەکەی ، ڕۆژی 20-08-1990 کۆبونەوەی بەتالوێنمان هەبوو لە گووندی بلەکێ لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەکوو مەفرەزە پارتیزانەکانی تر ، ئێمەش وەک بەتالوێن مەفرەزەی پارتیزان دروست بکەین و بنێردرێنە ناوچەی شارباژێڕ . بۆ ئەو مەبەستە شەهید زورار و کاک جەمال ئەبوشۆربیان دەسنیشان کرد و مەقەرێکی نەبینراو {مەخفی}ببەنە ناوچەی زاخێ ، وەکو مەفرەزەکانی سەرکردایەتی . ڕۆژی24-08-1990 مەفرەزەکە بەسەرپەرشتی کاک جەمال ئەبوشۆرب ڕۆشتنە خوارەوە لەناوچەی زاخێ چێگیر بوون هەتا ڕاپەڕین مانەوە ، ئەم مەفرەزەی بەتالوێن 20ڕۆژ جارێک دەگۆڕدران ، لە هامان کۆبونەوەدا منیشیان ڕاسپارد بۆ پاڵپشتی و بۆ ڕەوانەکردنی ئازوقە بۆهەموو مەفرەزە پارتیزانەکان و مەقەڕەکەمان ببەینە گووندی پاشبەرد لەدیووی گۆڵێ بۆ ئەوەی ئەم مەقەڕە بکەینە بنکەی سەرەکی خزمەتگوزاری ، بنکەی فریاکەوتن ، گەیاندنی خۆراک بۆ هەموو مەفرەزە پارتیزانەکانی ناوچەی شارباژێڕ .
مامۆستا جەمال پێی وتم هەرجی زووە شەوێ بچۆ بۆدیوی گۆڵی گووندی پاشبەرد ، بەڕۆژ بگەڕێ شوێنێکی باش دەستنیشان بکە تامەقەڕی کەرتەکەی لێدانێیت . ئێوارێیەک لەگەل چوار پێشمەرگە ، من و هێمنە ڕەش ، دوو پێشمەرگەی تر بەسەیارەکەی بەتالوێن چوینە گوندی کەنەسورە لەوێشەوە شەو بەدزی سەیتەرەی پاسدارەکانەوە چوینە گوندی پاشبەردو ڕۆژەکەی گەڕاین شوێنێکی پەناو باشمان دەستنیشان کرد . شەوی دوایی چۆن هاتبووین ئاوا گەڕاینەوەو لەگەڵ مامۆستا جەمال کاک ئازاد دەرەمیانەیی و شێخ کامیل و شەهید زورار دانیشتین . تەگبیری بردنی خێمەیەک و ئەشیای مەقەڕەکەمان کرد . ئەوان وتیان هەموو ئەشیاکانتان بەسەیارە بۆ دەنێرینە گووندی کەنەسورە یان سارداو ، ئێوەش بەشەو بەوڵاخ دوور لەچاوی پاسداران بیبەن بۆ گوندی پاشبەرد بەتالوێن بۆ ئەو مەبەستە چوار هێستری باشیان کڕی .
کەرتەکەی ئێمە 28 پێشمەرگە دەبوین من فەرماندەی کەرت . شەماڵ عەلی باپیر جێگر کەرت ، جوتیار و هێمنە ڕەش فەرماندەی مەفرەزە بوون . لەگەڵ شەماڵ ئیش و کارەکانمان دابەش کرد . ئێمە 15پێشمەرگەی خۆمان حازرکرد . کیسەخەو بەتانی ، ئاردوو برنج و هەموو پێویستی مەقەڕمان پێچایەوەو بەچەند جارێک بەسەیارەکەی بەتالوێن بردمانە کەنەسورە . لە گوندی کەنەسورە لەپەنایەکدا ژوری ماڵێکمان بەکرێگرت ئەشیاکانمان لێدانا . 29/8/1990شەوی یەکەم ، خۆم و 10 پێشمەرگە جوینە گوندی کەنەسورە ، جوار هێسترەکەی خۆمان بردو جوار هێستری تر لەگەڵ دوو پیاو کەخاوەنیان بوون بەکرێمان گرتن . خاوەن هێسترەکان باش شارەزای ڕێگەکە بوون ، بەشەوو هەشت باری باشمان بارکرد خۆمان کرد بەووڵاخدار و چەکەکانمان خستە ناوبارەکانەوە . دوای گرتنی کویت ئەو ڕێگەیە بەشەوو وڵاخدار هاتوجۆیان پێدادەکرد لەسەرسنور ، پاسدارەکان شتێ پارەیان لەووڵاخارەکان وەک شێرینی وەردەگرت و ئیزنیان دەدان و دەڕۆشتنە ئەودیوو . ئێمەش ئەوشەوە بۆدەرباز بوون یەک یەک و دوو دوو خۆمان کردە خاوەنی بارێک و هێسترێک پارەی شیرنی خۆماندا و تێپەڕین و چوینە دیوی باشوری کوردستان.
بۆ ئەوەی خێرا شوێنی مەقەڕەکەمان کەشف نەبێت . کاتێ نزیک بوینەوە لەشوێنی مەقەڕەکە کەدەستنیشانمان کردبوو ، دوو وڵاخدارە مەدەنیەکەمان لە پەنایەکدا گلدایەوە حەرەسم بەدیارەوە دانان . خۆمان هێسترەکانی ئەوانیشما بردو بارەکانمان لێداگرتن و هێسترەکانمان بۆگێڕانەوە . شەوی دوەم دوو پێشمەرگەمان ناردەوە بەهێسترەکانی خۆمان چوار باری تر ئازوقەو ئەشیامان هێنا لەگەڵ پێنچ پێشمەرگەی تردا ، کەبەجێمابوون . زۆر بەباشی سەرکەوتووانە بەدوو شەوو خۆمان و هەموو ئەشیای مەقەڕەکەمان دوور لەچاوی ئێرانەوە بردە گووندی پاشبەرد ، بە دوو سێ ڕۆژ جێگە خێمەیەکی زۆر باشمان چاککردو بەبەرد نیومەتر دیوارمان دروست کرد بۆ ناو خێمەکە ، خێمەکەمان هەڵدا زۆر ڕێکوپێک بەستمانەوەو قایمان کرد . شوێنی خێمەکەش لەنزیکی کانی و ئاوێک بەنەدیویی لەپاڵ بەبەرزاییەوە بوو . لەگۆڵێ وە کەسەربازگەی عێراقی لێبوو دیار نەبوو ، لە ڕەبیەکانی ئێرانیشەوە نەدەبینرا .

$گوندی پاشبەرد$
گوندی پاشبەرد لەسەروی ڕۆژ هەڵاتی شاری #سلێمانی#یە ، لەپشتی گوندی گۆڵێوەیە سەر بەشارۆچکەی پێنجوینەو دراوسی ئەم دێهاتانەیە ، گۆڵی ، سیاگوێزە ، شەپاڵ ، مێشەرۆ ، بەرانبەر شاخی تالێرە ، 5 کم لەڕەبیەکانی سەرسنوری دەوڵەتی ئێرانەوە دوورە ، لەبەر ئەوەی نزیکی سنوری دەستکردی ئێران و عێرقە . لەساڵی1978 بەناوی 20 کم پشتوێنەی ئەمنی بەرشاڵاوی ڕاگواستنی ڕژێمی #بەعس# کەوتبوو . ئەوکاتەی ئێمە چوین هەموو ناوچەکە چۆڵ بوو ، هەندێ شوێن سەربازگەی ڕژێمی عێراقی تێدا بوو ، وەکوو سەربازگەی ، گۆڵێ ، مەخفەری گوندی سیاگوێز ، بەدەوری چادەکەدا هەتا شارۆچکەی پێنچوێن ڕەبیەی ئاوەدانی تێدا بوو ، پشتی گوندی شەپاڵ ڕەبیەی ئاوەدانی عێراقی لێبوو ، بەشەو وڵاخدار هاتوو چۆیان دەکرد بەکەمی .

$دوای داگیر کردنی وڵاتی کوێت نەتەوە یەکگرتووەکان حەساریان خستە سەر عێراق$
بەبڕیاری ئەمەریکاو نەتەوە یەکگرتووەکان لەتۆڵەی داگیرکردنی وڵاتی کوێت گەمارۆییان خستە سەر عێراق ، بەهۆی گەماڕۆکەوە کەمبونەوەی خۆراک گرانی قاتوو قڕی لە عێراق و کوردستاندا دروست بوو ، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری حەسارەکە حوکمەتی عێراقی ڕێگەی بەبازرگان و خەڵکە دەوڵەمندو پارەدارەکان دەدا وەرەقی هاتوچۆیان بۆدەکردن ، کە لە ئێرانەوە خواردن و ئەشیا بهێنن ، ، بۆ ئەم مەبەستە جەندین مەرز لەسەر سنوری ئێران کرانەوە . بۆ دابینکردنی خواردن خەڵکی پارەدار ، ڕوویان لەم مەرزانە دەکرد ، لە نزیکی ئێمەش لەگوندی گۆڵێ مەرزێکی بازرگانیان کردەوە پێش ئێمە کەمەکێ جموجوڵی وڵاغداری هەبوو ، بەڵام زۆر کەم بوو . کاتێ ئێمە مەقەڕمان لە پاشبەرد کردەوە ڕۆژ بەڕۆژ گوندی گۆڵێ و پاشبەرد قەرەباڵغتر دەبوو . بەئاشکرا بەرەی کوردستانی گومرگی دانا . مەفرەزەیەکی سەر بەبەرەی کوردستانی کە پێکهاتبوو لە پێشمەرگەی هەموو حیزبەکان ، خاڵە نەجم وەندەرێنەی کە فەرماندەیەکی پارتی بوو سەرپەرشتی مەفرەزە تێکەڵەکەی بەرەی دەکرد ، کە پارێزگاریان لە مەقەڕی گومرک دەکرد . چەندین خێمە لەوناوە بازرگانەکان هەڵیاندا بوو . خانویەک بۆ چایخانەو خواردنگا دروستکرا . بوە مەرزێکی پڕ داهات . بەسەدان کەس هاتوچۆیان دەکرد ، بەشەوو بەووڵاغ هەموو چۆرە کاڵایەک دەهات ، بەتایبەتی خواردەمەنی وەک / ئارد ، ڕۆن ، شەکر ، برنچ ، هەموو چۆرە خواردەمەنیەک دەبرانە گوندی گۆڵێ لەوێشەوە بەئاشکرا بەئۆتۆمبیل دەگوازرایەوە بۆ شاری سلێمانی و شارەکانی تر . شەوی واهەبوو 400 تا 500 بار کاڵای ئێرانی دەهاتە پاشبەرد ، گومرگ دەکران و لەوێشەوە بۆ گۆڵێ ، مەفرەزەیەکی حیزبی شیوعی کاک { حمەڕەشی قرەداغی } بەرپرسیان بوو ، هاتن لە دەستە چەپێ ئێمەوە بنکەیەکیان دانا . برادەرانی پارتی لەبن شاخەکەدا لەسەرووی ئێمەوە مەقەڕیان دانابوو . برادەرانی پارتی دەیانگوت پێش ئێوە هاتووین کاک شەریف سەعید ناسراو بە { شەریفە کەچەڵ } سەرپەرشتی بنکەکەی پارتی دەکرد . بەداخەوە کاک شەریف لە سالی 1994 لە شەڕی ناوخۆ کوژرا . ئەم بنکەو بارەگایانەی لەگوندی پاشبەرد دانرابوون دوور لەچاوی ئێرانەوە هاتبون ، تەنها 10 کەسی برادەرانی پارتی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوەو سوپای پێنچی پازدارانی سەرسنور بەئاشکرا لەبەر ناسیاوی کاک شەریف ڕێگە پێدراوبوون و سوپا نەیان دەزانی ئێمە لەوێ هەین .

$بەچەی بارزانی یان بەچەی شەریف$
ڕۆژێ کاک شەریف بەمیوانی هاتەلامان چەند کاتێ پێکەوە دانیشتین قسەو باسمان زۆر کرد . کاک شەریف پیاوێکی قسەخۆش ، لێزان بوو ، خەڵکی گوندی شەپاڵ بوو ، ناوچەکە زۆر شارەزا بوو . فەرماندەیەکی دڵسۆزی پارتی بوو . وتی ئێوە بەقاچاخ هاتوون بەڕۆژ بەئاشکرا ناتوانن هاتوچۆ بکەن ، بەڵام ئێمە بەئاشکراهاتوین پرسمان بەسوپای پێنچی پاسداران کردووە ، وتی زۆربەی دەرەچەدارەکانی سوپای ناوچەکە دەناسم و ئەوەندەم هەدیە بۆ بردون دەمی هەمویانم چەور کردووە . چیان لێداوا بکەم چیم بوێت بۆم دەکەن ، بە پایەگای سەر ڕێگەکەم وتووە هەرکەسێک بەناوی منەوە هاتووچۆبکات ڕێگەی لێمەگرن ئەوانیش ڕازی بوون . ئەگەر ئێوەش ئەتانەوێت تاک تاک بەڕۆژ بەئاشکرا هاتووچۆبکەن دەتوانن بەناوی ئێمەوە بڵێن بەچەی شەریفین ، یان بڵێن بەچەی بارزانین ، ڕێگەتان لێناگرن . بەڵام بەکۆمەڵ ناهێڵن ، سندوقێ فیشەکیشی بۆ هێنابووین . زۆر سوپاسمان کرد وتمان ئێمە واهاتووینەتە ئێرە ئەو هاتوچۆ زۆرە نەکەین ، هەرکارێکمان هەبوو بەشەو دەیکەین .

$گەیاندنی 25 تەن خواردەمەنی$
ئیدارەی بەتالوێنی7 لەشاری بانە یان بلەکێوە بەسەیارە ئەشیاو خواردەمەنیان دەناردە گووندی کەنەسورە . ئێمەش هەموو شەوێک بە هێسترەکانی خۆمان چوار بار ئەشیاو خواردنمان دەهێنایە پاشبەرد ، کردبومان بەسەرە ئەو پێشمەرگانەمان دەنارد کەلەبارو بارکردنیان دەزانی بەزۆری شەهید { مام واڵی } و { دلێرە بجکۆل ماوەتی } دەچون . بەم شێوەیە بەدوو مانگ ، نزیکەی 25 تەن خواردنمان گەیاندە گوندی پاشبەرد ، لەوێشەوە بۆ مەفرەزەکانی خوارەوە . مەفرەزەکانی شارباژێڕ خۆیان دوو هێستریان هەبوو خۆیان دەهاتن لای ئێمەوە بەشە ئازوقەی خۆیان دەبرد . مەفرەزەکانی کاک سەرکەوتی کوبە بەزۆری دوو پێشمەرگە دەهاتن بارە خواردنیان دەبرد . ئەوانیش {نەوزاد کەریم ، حەمە شوکێی } دوپێشمەرگەی تەباو ڕۆح سوکو ئازا و گورچوگۆڵ بوون . چارێکیان پرسیارم لەکاک نەوزاد کردو وتم بۆ ئێوە بەزۆری دێن کاک نەوزاد وتی برادەران هەمویان شارەزای ڕێگەکە نین یان لەبارکردن نازانن ، خۆشمان حەزدەکەین بێین و هەم جەوێک دەگۆڕین . کەدێنە لای ئێوە تێر برنچ و شلەی فاسۆلیاش دەخۆین لای خۆمان ڕۆژی واهەیە سێ ژەمە نانو چایە . هەموچارێکیش پێمان دەڵێن ئەگەر دەکرێت یەک نان زیاتر مەخۆن بۆئەوەی نانمان لێنەبڕێ . ئەم برادەرانە بەشەو بەناو ئەڵغامو ئەو هەموو سەربازگە و ڕەبیەی دوژمندا ئەو هەموو ڕێگەیە کە نزیکەی 9سەعات ڕێگە دەهاتن خواردنیان بۆ برادەرەکانیان دەبرد ، زۆر دڵخۆش بوون بەوەی کەژەمێ یان دووژەم تێر برنج و شلەیەیان لای ئێمە دەست دەکەوت و دەخوارد . مەرزی گۆڵی و گوندی پاشبەرد ڕۆژ بەڕۆژ قەرەباڵخ دەبوو . ڕۆژانە خەڵک بۆ سەردان و هەواڵپرسینی شۆڕش و پێشمەرگە لەشاری سلێمانییەوە سەردانیان دەکردین . پێشمەرگەو خەڵکی ئاوارە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ هەواڵپرسینی کەسوکاریان دەهاتن . ئێمەش هەمیشە دوو حەرەسمان هەبوو ، پێشمەرگەکانم ڕاسپارد بوو ، نابێ بەتەنیا دوربکەونەوە لەمەقەڕەکە . بۆ هەرشوێنێک دەچن سێکەس پێکەوە بچن . ئاگادارمکردن بەهیچ جۆرێک نابێ پێشمەرگە بچێت بۆگۆڵێ کەمەرزەکەی لێیە چونکە گۆڵێ و مەرزەکە لەژێر سەیتەرەی حوکمەتی عێراقدا بوو . سەربازگەیەکی گەورە چاودێری دەکر . دوو پێشمەرگەم ڕاسپارد کە چاودێری ئەو کەسانە بکەن کەلە عێراقەوە دبنە میوانمان . ئاگاربن لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو . چونکە زانیاریمان هەبوو دەزگا ئەمنیەکانی بەعس خەڵکی خۆیان ناردبوە مەرزەکان بۆ زانیاری کۆکردنەوە و دەست وەشاندن لەپێشمەرگە . ئەوانەی دەهاتن بازرگانیان دەکرد خەڵکی باش و دڵسۆزیان تێدا بوو ، هەواڵ و زانیاریان دەداینی . پیاوێکی سیتەکی بازرگانی دەکرد ، ناوەکەیم بیرنەماوە خزمی شەهید { عباس سیتەکی} بوو . لەگۆڵی و پاشبەرد ئەشیای دەبرد . ڕۆژی پێم وت فەردەیەک ئاردت بۆ دەکڕم بیبە بۆ دایکم وتی باشە . ئەو بەڕێزە زۆر دڵسۆزانە فەردە ئاردەکەی گەیاندە دەستی دایکم ، دایکم چوبوە تەمەنەوەو لەترسی دەزگا ئەمنیەکانی بەعس ، لە ئۆردوگای باریکە لەپەنایەکدا ماڵێکی بەڕێز ژورێکیان پێدابوو بەتەنیا دەژیا .
ئێمە 15 پێشمەرگە لە واجبدا بووین ، بەڵام ڕۆژی واهەبوو 10پێشمەرگە دەبونە میوانمان چەند ڕۆژێک دەمانەوە تا ئیش و کارەکانیان تەواو دەکرد ، ئێمە هاوکاریمان دەکردن . ڕۆژێک پێشمەرگەیەک هات بەمیوانیمان ناوی { بەختیار ژینۆ } بوو پرسیارم لێکرد چۆنە هاتووی بۆ ئێرە وتی زانیومە ئێوە لێرەن بێتاقەت بووم لەژیانی شاری بانە هاتوم چەویک بگۆڕم و ماوەیەک لەگەڵ ئێوە دەمێنمەوە . داوات لێدەکەم وەکو پێشمەرگەکانی خۆتان واجباتیش بۆ من دەست نیشان بکەن . لێرەوەش هەواڵێکی کەسوکارەکەشم دەپرسم . چەند ڕۆژێک مایەوە ، ڕۆژی 10-10-1990 لە مەرزەکەی گۆڵێوە خەبەریان بۆ هێنام وتیان ئەمشەو پێشمەرگەیەک ناوی بەختیارە دەزگا ئەمنیەکانی عێراق گرتویانە خستویانەتە سەیارەیەکی ئەمنەوە فرانویانە بەرەو شاری سلێمانی ، هەواڵی گیرانی کاک بەختیارمان زۆر پێناخۆش بوو ، دوای ئەم هەواڵە ئێمەش هەوڵماندا زیاتر پارێزگاری لە خۆمان و ناوچەکە بکەین .

$حوکمەتی عێراقی هێرشی بۆکردین
بۆ نانو ماستێ خەریبوو بکوژرێین$
وەکو لەپێشەوە باسم کردووە . ناوچەکە بەتایبەتی گوندی پاشبەرد ، کەلەژێر دەسەڵات و چاودێری پێشمەرگەدا بوو ، ڕۆژ بە ڕۆژ قەرەباڵغ دەبوو . خەڵکێکی زۆر لەباش و لەخراپ ، خەڵکی بازرگان ، وڵاغار ، خەڵکی بێکار ، خەڵکی ڕاسپێراو ، لەهەموو ڕەنگەکان هاتوچۆیان دەکرد . لەهەردوو دیووی عێراق و ئێرانەوە . ڕۆژانە دەنگوباسی ئێمە دەگەیشتەوە بەدەزگا ئەمنیەکانی حوکمەتی عێراق . ئەم چەند ڕۆژە میوانی پێشمەرگەمان زۆر بوو . دوو سێ ڕۆژبوو مەفرەزەیەک لەپێشمەرگەکانی شەهید عەباس سیتەکی کە شێخ جەمال سیتەکی و کەریم سەبریان لەگەڵ بوو ، لامان مابونەوە لەئەرک و پاسەوانیدا هاوکاریان دەکردین . کاک ئازاد وەندەرێنەی هاتبوو بۆلامان چەند ڕۆژێکە لامانە ، هەندێ پێشمەرگەو برادەری تر بەئیشوکار لامان بوون . خانوی چایخانەکە تەواو بوبوو ئامادەکرابوو بۆخزمەتکردنی ڕێبوارەکان . 08-11-1990 بوو بەیانی تازە هەستابووم لەخەو خاوەنی چایخانەکە عبدوڵای ناوبوو ، زۆر کاسب بوو ، نەفەرێکی ناردبوو بەدوامدا وتبووی ماستێکی زۆر خۆشمان هێناوە وەرە خوارەوە لای ئێمە نانی بەیانی بخۆ . مەقەڕەکەی ئێمە بەبەرزایکەوە بوو لەسەروو چایخانەکەو خێمەکەی بنکەی گومرکەوە ، 500 مەتر دوربوو . بەڵام هەوراز و دارستان و نزار بوو . ماست لە دێهاتەکانی ڕۆژهەڵات بەپارە دەست دەکەوت ، ئێمەش نەمان دەتوانی ماست بکرین دەتیشمان نەدەکەوەت . خواردنی بەیانیان لەمەقەڕەکەی ئێمە نان و چاو بەنیرە سوێرە حەیاتەکە بوو . دەموچاوم شت و بێتاقم ” تفەنگەکەم هەڵگرت و چومەخوارەوە بۆ چایخانەکە بۆ نانوماست خواردن . کەچومە چایخانەکە ئازاد و خاڵەنەجم هەندێ ڕێبواری تری لێ بوو ، وتیان چایخانەکە تەواو بووە ، ئەمڕۆ مەڕ سەردەبڕێ کەباب و گۆشتیش دەفرۆشین . خاڵە نەجم وتی سەیری ئەو قۆری و سەماوەرە تازەو چوانە بکە ! تازە بوین بەحوکمەت ئەو نان و چاو ماست و هێلکەو ڕۆنەی لێرە هەیە ، لەئەبوو سەنای سلێمانیش نیە . نانوماستێکیان بۆ هێنام و خواردم . ماستێکی زۆر خۆش بوو . لەژوری چایخانەکە هاتینە دەرەوە . من و ئازادو خاڵە نەجم لەبەردەمی چایخانەکە وەستابووین تازە هەتاو کەوت بوو . کۆمەڵێ نەفەر لەگۆڵێوە کەدوژمنی لێیە ڕیزیان بەستووە بەرەو لای ئێمەو چاخانەکە سەردەکەوتن . ئەرێوەڵا ئەوانە مشتەری چایخانەکەی منن ، دیارە زانیویانە چایخانەکە کراوەتەوەو خواردنی باشمان هەیە ، بۆیە بەم بەیانی زووە دێن ، بابچم خواردنیان بۆ حازر بکەم ئەمانە قسەی خاوەنی چایخانەکە بوو . ئێمەش هەر سەیرمان دەکردن هەتا دەهات زیاتر نزیک دەبونەوەو ژمارەیان زیاتر دەبوون . کاتێ تیشکی خۆرەکە لەچەکاکانی دان دەرکەوت چەکدارن و پاسەوانی مەقەڕەکەی ئێمە هاواری کرد عەسکەر هێرشی کرد . لەپڕ دایان گرتینەوە بەدەستڕێژی گوولەو من و ئازاد لێیان هاتینە دەست . بوو بەشەڕێکی زۆر قورس من خێرا چووم لە ژێر خێمەکەی مەفرەزەکەی خاڵەنەجم ئاڕبیجیەک و چەند گولویەکم هێنا ، دوو گولەم پێوەنان لەهەموولایەکەوە بوو بەتەقە . بیکەیسیەکەی مەقەڕەکەی خۆمان بە بەرزایەکەوە بوو بەدەست شێخ جەمال سیتەکی و هێمنە ڕەشەوە بوو . کەوتە تەقەکردن لێیان لەشکری دوشمی شپرزە کرد . بەهیمەت و ئازایەتی هەمولایەک هێرشەکەمان شکاند . چەند پێشمەرگەیەکی خۆمان هاتنە خوارەوە گەیشتنە لام . لەگەڵ ئازاد و ئەوپێشمەرگانەی خۆمان و پێشمەرگەکانی خاڵەنەچم سەرەوخوار دوایان کەوتین . دوو سەربازمان گرت دوو کڵاشینکۆفمان گرت ، هێرشەکەیانمان تێکو پێک شکان . دوو گولە ئاربیجیمان تەقان بەسەر مەرزەکەی گۆڵی و سەربازگەکەدا ، حوکمەت کەوتە تۆپبارانکردنی ناوچەکە ، هەموو پێشمەرگەکانمان کۆکردەوەو گەڕاینەوە بۆ بەرزایی مەقەڕەکەی خۆمان .

$خۆمان ئامادەکرد بۆ درێژە کێشانی شەڕەکە$
حوکمەت لەتۆڵەی شکستەکەی کەوتە تۆپباران کردنی ناوچەکە ومەقەڕی گومرگ چۆڵیکردو گوندی پاشبەردو چایخانەکەو خێمەکانی خوارەوە ، هەمووی چۆڵیان کرد کەسی لێنەما بەدەیان بارە ئەشیا لەناو خێمەکاندا بەچێمابوون ، ئێمەش گەڕاینەوە مەقەڕەکەی خۆمان و خۆمان ئامادەکرد بۆ ئەگەری درێژەکێشانی شەڕەکە . شوێنەکەی ئێمە زۆر قایم بوو ، دووگردی بەرزمان بەدەستەوە بوو ، لەوەو پێش سەنگەری قایمان هەڵکەند بوو بەرزایی دەستەچەپمان برادەرانی حیزبی شیوع پێوە بوو . لەولاتر و لەپشتمانەوە برادەرانی پارتی لێ بوو . دەستە ڕاستمان شاخێکی بەرز بوو . ڕەبیەی سوپای ئێرانی پێوە بوو . ترسمان لەگرتنی لای دەستەڕاست نەبوو . چوینە ناوسەنگەرەکانەوەو دامەزراین ، نزیکی نیوەڕۆ کاک شەریف لەبرادەرانی پارتی جوابی بۆناردم بچمە سەرەوە بۆ لایان ، نەچوم پێم وتن ئێرە بەچێناهێڵم ، زۆری پێ نەچوو کاک { عوسمانی قاڵەمنەوەر ، کاک شەریف } ، هاتن بۆلامان . کاک عوسمان سەرکردەیەکی پارتی بوو . وتی ئێستا لەشاری بانەوە هاتوین ، لەوانەیە دوبارە دوشمن هێرشتان بۆبکەنەوە . وتی بابچین بۆبلەکێ قسە لەگەڵ مامۆستا جەمال بکەین هێزمان بۆ بنێرن . من وتم ناکرێت ئێرە بەجێ بێلم . ئازاد وەندەرێنەی وتی تۆ بچۆ لەگەڵیان ، من لێرەدەبم . من لەگەڵیان ڕۆیشتم . کاک شەریف جێبەکورتەکەی لای پایەگای ئێرانیەکان ڕاگرت بوو . بەجێبەکەی چوینە بلەکێ مو امۆستا جەمال و برادەران لەوێبوون . ئەوانیش شەڕەکەیان بیستبوو تازە لەبانەوە گەیشتبونە مەقەڕی بلەکێ . باسی شەڕەکەمان بۆکردن . ئەوانیش وتیان شەوو هێزتان بۆدەنێرین هەندێ فیشەکی بیکەیسی و کڵاشینکۆف و گولە ئاڕبیجیم هێناو لەگەڵ برادەرانی پارتی گەڕامەوە بۆ پاشبەرد . دوژمن لە نەدیویەوە هاتبوە پێشەوە گردێکی گرتبوو تەقەی لەخێمەکان دەکرد نەیاندەهێشت کەس بچێتە ناوخێمەکانەوە ئەو هەموو بارە ئەشیایەش بەچێمابوو .

$هێرشی ئێمە بۆ گرتنەوەی گردە گیراوەکە$
کاتێ گەڕامەوە برادەران وتیان دوشمن لەنەدیویەوە هاتون ئەو گردەی خوارەوەیان گرتووە ، ئێمە مسەیتەر بووین بەسەر ئەو گردەی دوشمن گرتبووی . کۆمەڵێ پێشمەرگەی ئازاو جوامێرمان لەگەڵ بوو . بەباشی برادەرانم دامەزراند بە {جوتیار ، شێخ جەمال ، هێمن } م ، وت : کاتێ ئێمە هێرشمان کرد بە بیکەیسی و ئاربیجی لەگردەکە بدەن وایانکرد ، من و ئازاد و 8پێشمەرگە دوانیان برادەرانی پارتی بوون . عەسرێکی درەنگ بەڕوناکی بەڕۆمانەو بەتەقە هێرشێکی خێرامان کردە سەر گردەکە لەماوەیەکی کەمدا گردەکەمان گرتەوە . برادەرانی پارتییش زوو گەیشتنە لامان دوبارە دوژمنمان شکاندو لەهەمولایەکەوە کەوتینە دوای لەشکری شکاوی دوژمن . برادەرانی پارتی دوو سەربازیان بەدیل گرد ، ئێمەش بیکەیسیەکو کڵاشینکۆفێکی ترمان گرد . ئامرفەوچەکە بەبرینداری ڕایکردبوو ، گۆچانەکەی بەجێ هێشت بوو . پێشمەرگەیەک دۆزیبویەوە هێنای پیشانی دیلەکەیانداو وتیان گۆچانی ئامر فەوچەکەمانە . دیلەکان وتیان فەرماندکەمان پێیان وتین لەو بەرزایە 10تێکدەر {مخەریب} ی لێیە . دەچین دەیانگرین یان دەیانکوژین چاوەڕوانی ئەم شەڕەی ئێوە نەبوین .
لەم شەڕەدا ، چوار دیل گیران . دوو دیلیان لای ئێمە بوون و تەسلیمی برادەرانی پارتیمان کردن . دەسکەوتەکانی ئێمە سێ کڵاشینکۆف و یەک بیکەیسیمان دەستکەوت ، برادەرانی پارتی دوو کڵاشینکۆیان دەست کەوت ، نازانم بۆ برادەرانی حیزبی شیوعی .

$گواستنەوەی ئەشیا بەچێماوەکانی ناو خێمەکان$
دوای گرتنەوەی گردە گیراوەکەو شکاندنی دوشمن ، دنیا تاریکی کردبوو . ئەو خەڵکانەی شتیان چێما بوو هاتن شتەکانیان دەگواستەوە . ئێمەش هاوکاریەکی باشمانکردن چەند پێشمەرگەیەکم ڕاسپارد هاوکاری ئەوخەڵکە بکەن . خوارەوە شوێنی گومرگەکە ئەشیای هیچ لێنەما ، تەنها کەڵەشێرێک نەبێت ئەویش کاتێ زانیمان شەو دەیخویند . ئێمەش گەڕاینەوە سەنگەرەکانی خۆمان ، بەباشی دامەزراین . دەمەوبەیان شەوی مابوو چارێکی تر دوشمن هێرشی کردە سەر ئەو دوو بەرزایەی مەقەڕەکەی ئێمەی لێبوو . بەئازایەتی ئەو پێشمەرگانەی لەوێ بوون ئەمجارەش شکاندمانن . گوێم لەدەنگی پێشمەرگەیەک بوو بەدەنگی بەرز بەدوژمنی دەگوت ئێمەش وڵاتی کوێت نین بە24سەعات مەقەرەکەمان داگیر بکەن . 09-11-1990 ڕۆژەکەی هەر شەڕبوو . دوشمن دەیوست لەناو دەوەنەکانەوە دزەبکات ئێمەش لێمەندەدان دەگەڕانەوە . لەپردەکەی گۆڵیوە هاوەنو تۆپیان تێدەگرتین . بەڕێکەوت گولە هاوەنێک لەپاڵ خێمەکەی ئێمە کەوتەوە دابووی لەتەنەکە پەنیرە سوێرەکەو خێمەکەشی هەلاهەلا کرد . ڕۆژی دووەم ، دوو پێشمەرگەی خۆمان هەندێ فیشەک و گولەیان بۆ هێناین . وتیان مامۆستا جەمال خۆی و هێزێک هاتون ، پاسدارەکان ناهێڵن بێنە ئەمدیوو بۆلای ئێوە ، وتیان ئێمەش بەدزییەوە هاتووین .
شەوی دواتر چارێکی تر لەنیوەشەودا دوشمن هێرشی کردەوە بۆ دەستە چەپمان ، بۆ برادەرانی حیزبی شیوع و پارتی ، ئەمجارەش دوشمن شکاو تەپڵی سەرکەوتنمان لێدا ، بەڵام بەداخەوە پێشمەرگەیەکی حیزبی شیوعی شەید بوو ، دانەیەکیی تریان بریندار بوو . ناوەکانیان نازانم ڕۆژی سێیەم تۆپباران و وردە تەقە هەبوو . کاک شەریف هاوەنێکی دانابوو جارجارە گولەیەکی دەگرتە دوشمن ، 10-11-1990 ئەمڕۆ تۆپبارن و وردە تەقە هەبوو . پێشمەرگەیەکی پارتی بریندار بوو ناوی {حمەڕەشی} بوو

$ئێران وتیان ئەگەر ناوچەکە چۆڵنەکەن ئێمەش لەدواوە لێتان دەدەین$
کاک شەریف لەبرادەرانی پارتی لەگەڵ کاک{حمە ڕەشی قەرەداخی} هاتن بۆلامان وتیان پاسدارەکان دەڵێن ناوچەکە چۆڵنەکەن ئێمەش لێتاندەدەین ، ئێران دەڵێت پۆلیسی نێودەوڵەتی کەچاودێری ئاشتی عێراق و ئێران دەکەن ، ئەمڕۆ هاتوون بۆسەیری شەڕەکەو گوتویانە ئەم شەڕە ئەگەر ڕانەگرن بەسەرپێچی ئاشتی نێودەوڵەتی دەزانین و دنیای لێئاگادار دەکەینەوە . دەبێ ئەم شەو چۆڵی بکەن من وتم هەتا مامۆستا جەمال یان برادەرانی خۆمان ئاگادارمان نەکەنەوە ، ئێمە چۆڵی ناکەین کاک {حمەڕەشید قرەداخی} هەمان ڕای منی هەبوو . ئەوانیش وتیان چۆڵی ناکەین . کاک شەریف گەڕایەوە قسەکانی من گەیشتەوە بەپاسدارەکان . پاسدارەکان مامۆستا جەمالیان ئیزندا بوو مامۆستا جەمال لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک هاتن بۆلامان . هەمان قسەکانی کاک شەریفی کرد و وتی ئێرە چۆڵدەکەین . ئەمشەو هەموو دەگەڕینەوە بۆ بلەکێ ئیتر ئێمەش وامان کرد . هەرچی ئەشیایەک بەکەڵک مابوو بارمان کردو گەڕاینەوە بۆ بلەکێ . لەشکری عێراقیش پاشەکشەی کرد ، نەگەیشتە لای خێمەکەی ئێمە .

مەرزی گۆڵێش نەماو داخرا .
ناوی ئەو پێشمەرگانەی لەم واجب و شەڕەی پاشبەرد بەشدار بوون .
جوتیار * هێمنە ڕەش * ئیسماعیل * دلێرە بجکۆل ماوەتی * شەهید مام والی * ئازد وەندەرێنەی * عوسمان باڵخەی * فەهمی کادر * سەروە * نامیق *
مەفرەزەکەی کاک عباس سیتەکی { شێخ جەمال سیتەکی * کەریم سەبری * مستەفا سەبری * ئەنوەر }
{ هێرشە بچکۆل * سدیق } لە پێشمەرگە پارتیزانەکانی لای کاک سەرکەوتی کوبە
داوای لێبوردن دەکەم لە هاوڕێکانم
یەکەم / ئەگەر هاوڕێیەکم بیر چوبێت ، چونکە مێشکم هەر ئەوەندە هاوکاری کردوم .
دووەم / ئەم بەروارانەم لەچەند نامەیەکی زۆر کۆن و دڕاودو زەرد بووە ، بینیوە ژمارەکان بەکاڵی دیارن منیش توانیومە ئاوا ژمارەکان بناسمەوە ئەگەر هەڵەم کردبێ ببورن .[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 53 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد - 28-02-2013
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-02-2013 (12 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-10-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-10-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 53 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئەو خانووە کولتوورییەی هونەرمەندی میللی حەسەن سیساوەیی ژیانی تیادا بەسەر برد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
سەلار زیندین محەمەد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شاری دهۆک ساڵی 1987
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
کورتەباس
ژوان ڕەحیمی براوەی یەکەمین خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ لە سنە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
کورتەباس
قوە جەوییە بە ڕاهێنەر و یاریزانانی کورد بووە پاڵەوانی ئێراق
ژیاننامە
عەلی شایان
وێنە و پێناس
دوو گەنجی کورد لە گەڕەکی باب ئەلشەڕقی نزیک گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ساڵی 1996
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
وێنە و پێناس
کەرکووک ساڵی 1945
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات
ژیاننامە
سەباح حاجی
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
هەردی
وێنە و پێناس
قەڵای کەرکووک ساڵی شەستەکانی سەدەی بیست
کورتەباس
لەسەر ئەرکی د. تەها ڕەسووڵ پەیکەر بۆ هونەرمەند (حەسەن زیرەک) دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
چەند گەنجێکی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1979
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
نیهایەت سەلیم
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
ژیاننامە
گەشتیار کاوە
ژیاننامە
ئامینە ڕەحیمی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هرات دینک
15-09-2010
هاوڕێ باخەوان
هرات دینک
ژیاننامە
فەتاح کاویان
18-01-2013
هاوڕێ باخەوان
فەتاح کاویان
وێنە و پێناس
یارییەکی تۆپی بالەی قوتابییانی ئامادەیی دهۆکی کوڕان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
17-01-2025
زریان عەلی
یارییەکی تۆپی بالەی قوتابییانی ئامادەیی دهۆکی کوڕان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
وێنە و پێناس
پردی بریسوێ لە سەردەشت ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست
17-01-2025
زریان عەلی
پردی بریسوێ لە سەردەشت ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
نیهایەت سەلیم
17-01-2025
سروشت بەکر
نیهایەت سەلیم
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شاری دهۆک ساڵی 1987
18-01-2025
زریان عەلی
شوێنەکان
شمشێرکوڵ
18-01-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
شەریف پاشای خەندان لە ئۆفیسەکەی خۆی لە وڵاتی سوید، ساڵی 1898
18-01-2025
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
قوتابییانی گوندی قەمەر لە قوتابخانەی شۆڕش ساڵی 1984
18-01-2025
زریان عەلی
ژیاننامە
نیهایەت سەلیم
17-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەلار زیندین محەمەد
17-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئامینە ڕەحیمی
17-01-2025
سارا سەردار
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک گەنجی گوندی واژە لە 2002
17-01-2025
کشمیر کەریم
شوێنەکان
باخەهەنارە
17-01-2025
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە جەژنی ڕەمەزانی 1990 کوردانی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان لەسەر سنووری نێوان هەردوو پارچە پیرۆزبایی جەژن دەکەن
17-01-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  535,196
وێنە
  114,324
پەرتووک PDF
  20,751
فایلی پەیوەندیدار
  110,530
ڤیدیۆ
  1,898
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,867
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,305
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,520
عربي - Arabic 
33,422
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,742
فارسی - Farsi 
11,797
English - English 
7,899
Türkçe - Turkish 
3,700
Deutsch - German 
1,848
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,146
پەرتووکخانە 
26,222
کورتەباس 
19,646
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,157
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,343
شەهیدان 
11,944
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,505
بەڵگەنامەکان 
8,461
وێنە و پێناس 
7,721
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,571
ڤیدیۆ 
1,779
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,472
فەرمانگەکان  
1,118
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
458
ئیدیۆم 
322
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
208
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,702
MP4 
3,090
IMG 
210,934
∑   تێکڕا 
247,277
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
ئاواز حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئەو خانووە کولتوورییەی هونەرمەندی میللی حەسەن سیساوەیی ژیانی تیادا بەسەر برد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
سەلار زیندین محەمەد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شاری دهۆک ساڵی 1987
پەرتووکخانە
بەستی شەرغە لە دوای ئەنفالی چوار
کورتەباس
ژوان ڕەحیمی براوەی یەکەمین خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ لە سنە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
میهرداد ئیزەدی
پەرتووکخانە
کاریگەریی پرسە ناوخۆییەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی پەرلەمانی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەنمونە
کورتەباس
قوە جەوییە بە ڕاهێنەر و یاریزانانی کورد بووە پاڵەوانی ئێراق
ژیاننامە
عەلی شایان
وێنە و پێناس
دوو گەنجی کورد لە گەڕەکی باب ئەلشەڕقی نزیک گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ساڵی 1996
پەرتووکخانە
قوتابخانەی هۆزەکان لە ئەستەنبوڵ
وێنە و پێناس
کەرکووک ساڵی 1945
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات
ژیاننامە
سەباح حاجی
پەرتووکخانە
ڕێگای ئاوریشمی نوێ؛ هەنگاوەکانی چین بۆ دروستکردنی هەژموون
ژیاننامە
هەردی
وێنە و پێناس
قەڵای کەرکووک ساڵی شەستەکانی سەدەی بیست
کورتەباس
لەسەر ئەرکی د. تەها ڕەسووڵ پەیکەر بۆ هونەرمەند (حەسەن زیرەک) دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
چەند گەنجێکی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1979
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
نیهایەت سەلیم
ژیاننامە
سووسەن ڕازانی
ژیاننامە
گەشتیار کاوە
ژیاننامە
ئامینە ڕەحیمی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.75 چرکە!