کۆزی ساوایە
کۆز: شوێنی جیاکردنەوەی کار و بەرخانە لە دایکیان ئینجا چ بە چیغ و تەیمان و تانۆک درووستکرا بێت یان بەو دواییانە ئاژەڵدارەکان بە دیوار هاوشێوەی خانوچکە پێکیان دەهێنا، کار و بەرخیش لە تەمەنی یەک مانگییەوە تا نزیکەی سێ مانگی پێی دەوترێت: ساوا، ئەو منداڵەی دەبووە شوانی کار و بەرخ پێی دەوترا: لەلای ساوایانە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک منداڵی وردی زۆر بێت لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: کۆزی ساوایە. [1]