کیژ دارگیزە
لە سنووری #هەولێر#ێ بە دارگوێز دەوترێت: دارگیز، کیژ: لێرەدا زیاتر مەبەست لێی کچە عازەبە، کاتێک پاچەرە دەبێت و گەورە دەبێت دەبێتە جێی باس و خواسان، بۆیە چوێنراوە بەداری گوێز چونکە ئەو دارە بەردارە هەرچی بەلایدا تێپەڕێت پەلاری خۆی تێ دەگرێت، بۆیە وتراوە: کیژ دارگیزه.[1]