#کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان -کەنەکە# بڵاوی کردەوە، پێشهاتەکان لە سەرانسەری سووریادا دۆخێکی نوێی خوڵقاندووە هەرچەندە کۆتایی بە ڕژێمی #بەشار ئەسەد# هێناوە، بەڵام هێشتا هەڕەشە و هێرش لە ئارادایە. مەترسی لەسەر خەڵکی (ڕۆژاوای کوردستان) زیادی کردووە و دەکرێت کۆمەڵکوژیی و کارەساتی مرۆیی لێبکەوێتەوە.
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە لەبارەی دۆخی سووریا و مەترسییەکانی سەر ڕۆژاوا, پەیامێکی بڵاوکردەوە.
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە بڵاوی کردەوە، پێشهاتەکان لە سەرانسەری سووریادا دۆخێکی نوێی خوڵقاندووە هەرچەندە کۆتایی بە ڕژێمی بەشار ئەسەد هێناوە، بەڵام هێشتا هەڕەشە و هێرش لە ئارادایە. مەترسی لەسەر خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان زیادی کردووە و دەکرێت کۆمەڵکوژیی و کارەساتی مرۆیی لێبکەوێتەوە.
دەشڵێن، کارنامەی سەرەکیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و داگیرکردنی ڕۆژاوای کوردستان و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە. بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانی خۆی بە هەموو شێوەیەک چڕکردووەتەوە.
=KTML_Bold=دەقی ڕاگەیەنراوەکەی کەنەکە بەمجۆرەیە:-=KTML_End=
پێشهاتەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە سووریا، کۆتایی بە ڕژێمی #بەعس#ی ئەسەد هێنا. هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بە تایبەتیش دەستەی ئازادکردنی شام (هیئة تحریر الشام)و هەندێک گرووپی وابەستە بە دەوڵەتی تورکیاوە دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری خاکی سووریا و لە ناویشیدا دیمەشقی پایتەختدا گرت.
تەل ڕەفعەت و ناوچەی شەهبا لە کاتی شەڕ و ململانێدا لەلایەن گرووپەکانی سەربە تورکیاوە داگیرکران
دەیان هەزار کەس لە خەڵکی هەرێمەکە جارێکی تر ئاوارە بوون. لە ئێستاشدا ئەو هێزانە بە مەبەستی داگیرکاریی زیاتر ڕووی هێرشەکانیان کردووتە (مینبەج و ناوچەکانی دەوروبەری). ئامانجی تورکیا و چەتەکانی هاوکاری، داگیرکردنی تەواوی ڕۆژاوای کوردستانە.
پێشهاتەکان لە سەرانسەری سووریادا دۆخێکی نوێی خوڵقاندووە. هەرچەندە کۆتایی بە ڕژێمی بەشار ئەسەد هێناوە، بەڵام هێشتا هەڕەشە و هێرش لە ئارادایە. مەترسی لەسەر خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان زیادی کردووە و دەکرێت کۆمەڵکوژیی و کارەساتی مرۆیی لێبکەوێتەوە. کارنامەی سەرەکیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و داگیرکردنی ڕۆژاوای کوردستان و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە. بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانی خۆی بە هەموو شێوەیەک چڕکردووەتەوە.
سەرەڕای ئەو هەموو هەڕەشە و ترسانەی لەسەر ڕۆژاوای کوردستان هەیە، ئاشکرایە کە قۆناغێکی نوێ دەستپێکردووە. هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا ببنە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانووستان و لێکتێگەیشتنەوە.
هەروەها هیوادارین هەموو لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە سوودی بۆ هەموو لایەک و هەموو پێکهاتەکانی سووریا هەبێت.
دەوڵەتی تورکیا خۆی بۆ هێرشی بەرفراوان ئامادە دەکات. ئێستا دەوڵەتی تورکیا لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر مینبەج. ئامانج ئەوەیە دوای داگیرکردنی مینبەج بەرەو بەشەکانی دیکەی ڕۆژاوا هەنگاو بنێن. بۆ ئەمەش پێویستە گەلەکەمان لەم قۆناغەی مێژوودا و لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات هۆشیاربن، سیاسەتی کوردیی، بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی بخاتە پێش هەموو شتێکەوە و لەسەر ئاستی دیپلۆماسیش هەوڵەکانی زیاتر چڕ بکاتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هێزە دیپلۆماسییەکان بۆ پارستنی دەستکەوتەکان لە ڕۆژاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکەوە لەکاردا بن. هەروەها پێویستە هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ڕاگەیاندنەوە بەئاشکرا و بەڕوونی پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژاوای کوردستان دووپات بکەنەوە.
لە لایەکی ترەوە خەڵکی ڕۆژاواو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێویستی زۆریان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ سەدان هەزار پەنابەر هەیە. زۆر گرنگە خەڵکی هەموو کوردستان بە دەنگیانەوە بچن و ئەرکی خۆیان لەم ڕووەشەوە چیبەجێ بکەن.
ئەمە بەرپرسیارییەتییەکی نیشتمانی و مێژووییە. شکستی ڕۆژاوای کوردستان و لەناوچوونی دەستەکەوتەکانی، شکست و لەناوچوونی هەموو دەستەکەوتەکانی گەلی کوردستانە بەگشتی.
هیوادارین هەموو پارت و ڕێکخراو و دەزگا و کەسایەتییە کوردستانییەکان و هەمووگەلی کوردستان ئەمە بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆیان بزانن و بەپێی ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەتییە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان. [1]
تێبینی: =KTML_Bold=ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_Bold=