تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان# ئەم وەرزە تاکوو نوێنەری پارێزگای #هەولێر#ە لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کە بڕیارە لە #15-12-2024# یارییەکانی بەڕێوەبچێت، یانەکە بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بتوانێت ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولەکە بەدەست بهێنێت، کارگێڕیی یانەکە ستافێکی ڕاهێنەرانی دیاری کردووە دەیەوێت بە هێنانی کۆمەڵێک یاریزانی تری یانەکانی بەشدار لە خولەکانی کوردستان بتوانێت کێبڕکێی یانەکانی تری کوردستان بکات، لەم بارەشەوە (فەتحی قەرەنی) ڕاهێنەری یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی، ئەمساڵ گۆڕانکاری تەواومان کردووە لە ڕیزی یاریزانانی تیپەکەمان و ئامانجمان ئەوەیە بتوانین ئەنجامەکانمان بە دڵی کارگێڕیی یانەکە بێت، بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستمان لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانانی بە توانا لە یانەکانی تری کوردستان مۆرکردووە، جگە لەوەش ماوەی دوو هەفتەیە ئامادەکارییەکانمان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەکی تۆکمە ئامادەبین بۆ دەستپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کە ئەمساڵ تاکە نوێنەری شاری هەولێرین لەم خولە دەمانەوێت ئاست و ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین. لە بارەی هێنانی یاریزانی تریش کاپتن فەتحی وتیشی ئێمە زیاتر پشتمان بە یاریزانانی کوردی خۆمان بەستووە تەنیا چەند یاریزانێک نەبێت کە هەندێکیان ماددەی 140 و هەندێک یاریزانی تریش لە یانەکانی دەرەوەی هەرێم هێناومانن، سوپاسی دەستەی کارگێڕیی یانەکەمان دەکەین کە هیچ کێشە و گرفتێکمان نییە لە ڕیزی تیپەکەمان و هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە بتوانین ئاست و ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بهێنین.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 17 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!