بزن قڕانە
وەرزی زستان وەرزێکی سەختە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان چونکە بەفر و باران و کڕێوە زۆر دەبارێت و هەموو بەندەن و کێوە بەزنارەکان دادەپۆشێت و گژوگیا نەماوە و سەرباریش سەرمایەکی تووند و ساردوسۆڵە دێت، بزنیش گیانەوەرێکی لاواز و بێ گۆشت و بەرگە زۆر زوو سەرمابردەڵە دەبێت و کلکی دەباتەوە ناو گەلی بەو ساردوسۆڵەی زستانە لە شاری #سنە# دەوترێت: بزن قڕانە.[1]