شاران گەڕیاگ درۆی فرە ئەکا
وتراویشە: درۆ لە غەریبی و تڕ لە حەمامێ یان بچییە شارێکی کەس نەناس خۆت هەڵبکێشی پڕ بەکراس، ئەوانەی گەڕۆک و گەڕیدەن ناوچە و شوێنی جیاجیا دەبینن و هەر ناوچەیەکیش چیرۆک و بارودۆخی تایبەت بەخۆی هەیە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتیی لە دەوروبەری شاری #سنە# ئەگەر کەسێکی گەڕیدە زۆر لەسەر ئەو ناوچانە قسە بکات کە خەڵکەکە نەیدیووە بە ئارەزووی خۆی کەم و زۆر قسەی خۆی دەکات دەوترێت: شاران گەڕیاگ درۆی فرە ئەکا.[1]