لە شارەدێ و شارۆچکە و ئیدارە سەربەخۆییەکانی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاستی یارییە جۆراوجۆرەکانی وەرزشی خواستی لەسەر زیاتر دەبێت، یارییەکانی هێزی لەش و لەشجوانی و زوومبا و ئایرۆبیک بووەتە یەکێک لەو یارییانەی کە خانمان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕوو لەم یارییە دەکەن. بۆ ئەوەی هەم حەز و خولیاکانیان بەجێ بهێنن، هەمیش ببنە خاوەن لەش و لارێکی ڕێک، جگە لەوەی یاری هێزی لەش کە یارییەکی زیاتر بەرزکردنەوەی قورساییە لە ئێستادا 2024 لە پەرەسەندن دایە و ئافرەتانیش بە شێوەیەکی زیاتر لە جاران ڕوو لە وەرزشەکە دەکەن، لە شارۆچکەی #کەلار#ی سەربە ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیانیش کۆمەڵێک کچە یاریزان خولیای بەرزکردنەوەی قورسایی دەکەن و دەیانەوێت ڕکابەری سەرجەم تیپەکانی کوردستان بکەن، چەندین یاریزانی بەتواناش چاوەڕوانی پاشەڕۆژێکی باشیان لێ دەکرێت، یەکێک لەم کچە یاریزانانەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەسەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ئەویش #بنار عەباس#ە، ناوبراو توانی پلەی یەکەمی لەسەر گەرمیان بەدەست بهێنێت لە پاڵەوانییەتی یانە و هۆڵەکانی گەرمیان، ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 2008ی کەلارە و ئێستا بۆ هیچ یانەیەک یاری ناکات تەنیا وەکوو یاریزان بۆ هۆڵ بەشداری پاڵەوانییەتییەکان دەکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 12 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!