#ئیبراهیم غازی# یاریزانی کوردی ڕیزی یانەی حدودی شاری بەغدا کە ئەمساڵ 2024 لەگەڵ یانەکە بەشدارە لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی، ئەم یاریزانە یاری بۆ یاری ئاستی لە بەرز بوونەوەدایە لە کۆی ئەنجامدانی 28 یاری لە خولەکە ئەم یاریزانە کوردەی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران 16 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و کێبڕکێی گۆڵکارانی تری خولی یانەکانی ئێراقی دەکات بۆ تۆمار کردنی گۆڵی زیاتر، ئەم یاریزانە ئەم وەرزە بووەتە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی یانەی شاری بەغدا و شەڕی تۆمارکردنی گۆڵی زیاتریش دەکات لەگەڵ یانەکانی تری ئێراقی، ئەم یاریزانە بۆ یانەکانی (نەورۆز و دهۆک) یاری کردووە و ئەم وەرزە بەبڕی 60 ملیۆن دینار ڕووی لە یانەی حدودی شاری #بەغدا# کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشکەش بکات و تا هەفتەی 34ی خولەکەش ئاست و ئەنجامی شایستەیە لەگەڵ تیپەکەی بووەتە جێگای باسی ژمارەیەکی زۆری یانەکانی تری ئێراق بەهۆی ئاست بەرزی و لێزانین لە تۆمارکردنی گۆڵ لە خولی یانەکانی ئێراقی، ئیبراهیم ئەم وەرزە هەشت گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکردووە و لە چوار یاریش بە پیاوی یاری ناسراوە، بۆیە یانەکەی شاری بەغدا ئومێدی زۆری بەم یاریزانە کوردەی پارێزگای #هەولێر# دێت لە ڕیزبەندی یانەکانیش لە دوای هەریەک لە یاریزانان ئەیمەن حسێن کە 26 گۆڵی تۆمارکردووە و مەحمود مەواس 18 گۆڵ و عەلائەدین دالی 18 گۆڵ ئەویش لە پلەی چوارەم دێت بە 16 گۆڵ لەم یارییانەی ماوە پێشبینی دەکرێت گۆڵی زیاتر بۆ یانەکەی تۆماربکات و یانەکەشی مانەوەی لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی مسۆگەر کردووە.[1]