#یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# پیرۆزبایی ئاڕاستەی جێگری نوێی سەرۆکی #یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان# و هاوکارەکانی دەکات بۆ متمانە بەخشین پێیان لە ئەرکە نوێکانیان .
بە ناوی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەک لە بەڕێزان (عەباس عەلی ئەحمەد) جێگری نوێی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان و (حسێن سەلیم) ئەمینداری دارایی (دارەوان قادر ، هەکاری داود و موحسین مەولود) ئەندامانی نوێی یەکێتی ناوبراو دەکەین بۆ وەرگرتن و متمانە بەخشین یان له و پۆستانە و هیوادارین بەڕێزان لە ئەرکە نوێکانیان سەرکەوتووبن و ببنە هۆکار بۆ خزمەت بە چینی وەرزشکارانی کوردستان و جێگە دەستیان بۆ پێشکەوتنی وەرزش لەسەر ئاستی کوردستان دیار بێت .
دووبارە پیرۆزە
#یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#
#23-12-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
[1]