لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی #یانەی وەرزشی زاخۆ# ئەم وەرزە جیاواز لە سەرجەم یانە کوردستانییەکانی بەشدار لە خولی پیشەگەرانی ئێراقییە، چونکە ئاست و ئەنجامی بەرچاوە و قۆناغی باشی بڕیوە لە خولەکە، کارگێڕیی یانەی زاخۆ ئەم وەرزە لەگەڵ بڕیاری باشتربوونی ئاستی تیپەکەی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری قەتەری تەلال بلوشی ئەنجامدا بۆ ئەوەی بتوانێ تیپێکی تەواو جیاواز درووست بکات، جگە لەوەش تیپەکە چەندین گرێبەستی باشی ئەنجامدا لەگەڵ یاریزانانی ئەستێرە بۆ ئەوەی لە خولی ئێراقی ڕکابەری لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بکات، یانەی زاخۆ لە کۆی ئەنجامدانی 28 یاری لە خولەکە خاوەنی 49 خاڵە و پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە، 12 یاری براوە بووە و 13 یاریش یەکسان بوون و تەنیا لە سێ یاری دووچاری شکست هاتن، یانەی زاخۆ بەرنامەی دوور مەودای هەیە بۆ ئەوەی تیپەکە بباتە یەکەمی ڕیزبەندی یانەکان و هەنگاو هەنگاو کار لەسەر باشتر بوونی تیپەکە دەکات و یانەکە ئێستا 2024 خاوەنی زۆرترین هاندەرانی وەرزشییە و خاوەن یاریگایەکی نێودەوڵەتی و چەندین یاریزانی ئەستێرەی بیانییە، کارگێڕیی یانەکەش دەیەوێت ساڵ بە ساڵ تیپێکی بەهێزت درووست بکات بۆ ئەوەی ململانێ سەرجەم یانەکانی ئێراقی پێ بکات.[1]