یاری باسکە یەکێک لەم یارییانەی کەوا لە ئاستی کوڕان لە شارەکانی کوردستان گرنگی پێویستی پێ نەدراوە، بەڵام چەندین یاریزانی ئاست بەرز لە شارەکانی کوردستان بوونیان هەیە و بە ناچاری ڕوویان لە یانەکانی ناوەڕاست و باشووری ئێراق کردووە، (محەمەد عەبدولخالق) یەکێک لە یاریزانە کوردەکانی شاری #هەولێر# ئەمساڵ 2024 لەگەڵ یانەی بەرگری جەوی شاری #بەغدا# توانی نازناوی خولی یانەکانی ئێراقی بەدەست بهێنێت لەم بارەشەوە محەمەد عەبدولخالق بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: هەستێکی یەکجار خۆش بوو بۆ من وەکوو یاریزانێکی کوردی شاری هەولێر توانیم نازناوی جامی یانەکانی ئێراقی لەگەڵ یانەی بەرگری جەوی بەدەست بهێنم، وتیشی ئێمە تەنیا دوو یاریزانی کورد بووین توانیمان ڕۆڵی گرنگ بگێڕین لەگەڵ یانەکە، لەبارەی چارەنووسی خۆشی بۆ وەرزی تازەی خولەکە وتی باوەڕ ناکەم گرێبەستەکەم تازە بکەمەوە هەر چەندە ژمارەیەکی زۆری یانەکانی ئێراقی داوای گرێبەستیان لێم کردووە، بۆ منیش وەکوو یاریزان پاڵەوان بوون شانازی کردنە، لەبارەی بەرپرسانی وەرزشی کوردستانیش وتی هیوادارم یانەکان بتوانن بەشێوەیەکی جوان و پێویست خزمەتی شارەکانی کوردستان بکەم و بتوانین بە هەموومان ئەو گەنجە باشانەمان بگەڕێنینەوە ناو ژیانی وەرزشی و پەنا بەخوا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین. [1]