گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #کانی کەوە#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #مێوکەی سەروو#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #ڕۆستەم شامار# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #سەرکەلی مارف#. [1]