گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #کیژۆک#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #تورکە#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #خاڵەبەگ# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #کانی چایلەی سەروو#. [1]