ناونیشانی بابەت: پرسی تەکنەلۆژیا، لە میتۆلۆژیای یۆنانیدا..
نووسینی: #ئاراس سەعید#
پرۆمیتیۆس لە ئەفسانەی یۆنانیدا [جگە لە دەقێک وەک داهێنانی تەکنیکی ئاگر] بە هیچ مانایەکی دیکە نایات. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە داهێنانی ئاگر، دەگەڕێتەوە بۆکۆنترین پنتی مرۆڤ. بەهۆی مێژووە دێرینییەکەیەوە، تاڕادەیەک شوێنەواری کەمی لە میتۆلۆژیای یۆنانیدا بەجێهێشتووە، لە کاتێکدا تەکنیکە نوێیەکان، وەک کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، بڕینی دار، بیناسازی، چاندنی ڕوەکی ترێ و دارە میوەکان، بوونیادنان و هتد، پانتاییەکی فراوان لە ئەفسانەی خوداوەند و پاڵەوانەکاندا داگیردەکات.
ژان پێیەر ڤێرنانت
Prométhée et la fonction technique
Jean-Pierre Vernant
Dans Mythe et pensée chez les Grecs (1996), pages 261 à 273
……..
فەیلەسووفی فەڕەنسی “بێرنارد ستێگلەر” کە تیۆرەکانی لە سەربنەمایی پرسیارە بەناوبانگەکەی “هایدگەر” سەبارەت بە تەکنەلۆژیا دادەڕێژیت و وەڵامی[پرسی تەکنەلۆژیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ لەگەڵ مرۆڤایەتیدا] دەداتەوەو پرسی تەکنەلۆژیا و بوون و کات پێکەوە گرێی دەدات.
بەبۆچوونی ستێگلەر لە یۆنانی tekhnē، درووستکردن یان بنیاتنانەوە، هەم ئاماژەیە بۆ تەکنەلۆژیا و هەم بۆ پڕۆسەکانی بەرهەمهێنان. ستێگلەر ئاماژە بەوەدەدات، کە تەکنیکەکان دەرمانێکە -لە بنەڕەتدا، وشەیەکی یۆنانییە بە واتای ‘ژەهر’ و ‘چارەسەر’ دێت.
تەکنەلۆژیا هەم ئەو ژەهرە بوو کە کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگەی هاوچەرخ هەبوو، هەم ئەو چارەسەرە بوو کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرا کۆمەڵگەی مرۆیی ڕزگاری بێت. هەم فۆرمێکی دەرەکی بوو کە ئێمە زانستەکانمانی بۆ دەگوازینەوە، هەم بارودۆخێکی ناوەکی بوو کە ٭لەوانی دیکە[بوونەوەرانی دیکە] جیامان دەکاتەوە.
https://www.artforum.com/…/bernard-stiegler-1952-2020…
…..
ئاگر هات!
ئێمە بەتاسەین، ڕووناکی ڕۆژ بینین.
هۆڵدەرلین
….
میتۆلۆژیای پڕۆمیتۆس
بێرنارد ستێگلەر
ڕۆژێک زیوس، بە پڕۆمیتێتی وت: کاتی هاتووە ئێمەی خودایان، ڕۆژێک بۆ بوونەوەرە فانییەکان بکەینە دیاری. بوونەوەرە فانییەکانی ئێرەش ئاژەڵەکان و مرۆڤەکانن.
پڕۆمیتێ کە ڕاسپێدرابوو بەم کارە، دووانە بوو لەگەڵ برایەکی بەناوی[ئەپیمتۆس-ئەپیمیتێ].
ئەپیمیتێ هاوشێوەی پڕۆمیتێ بوو، وەلێ هەموو شتێکی پێچەوانەی براکەی بوو. ئەپیمیتێ، خودایەکی کزۆڵە و گوناە و فەرامۆشکراو بوو. پڕۆمیتێ فیگۆری “زانین”ە، فیگۆری زانا بە هەموو زانینێک. فیگۆری یادەوەریی گشتییە. ئەو هیچ شتێک فەرامۆش ناکات. بەپێچەوانەوە، ئەپیمیتێ هەمووشتێک فەرامۆش دەکات.
ئەپیمیتێ، بە براکەی وت: زیوس تۆی بۆ ئەم کارە ڕاسپاردووە، وەلێ من دەمەوێت ئەنجامی بدەم.[“من”، “من”، “من”]ئەم کارە ئەنجام دەدەم. لە ڕاستیدا ئەپیمیتێ خودایەکی خۆشباوەڕبوو، وەلێ پڕۆمیتێ زۆر خۆشی دەویست. بۆیە نەیدەویست نائومێدی بکات، پێی وتی: باشە، تۆ ئەم کارە ئەنجام بدە.
بەم شێوەیە بوو کە؛ ئەپیمیتێ دەستیکرد بە پەخشکردنی تایبەتمەندییەکانی خودایان. بۆ نموونە؛ تایبەتمەندی “خێرابوونی” بە ئاسکەکان بەخشی، ئیدی ئاسکەکان بەخێرایی غاریان دەدا. هێز و بەرگەگرتنی بەخشی بە شێرەکان، بە تیمساح و کێسەڵ و …تاد
ئەو تایبەتمەندییەکانی و کوالێتییە جیاوازەکانی لە ڕووی هاوسەنگییەوە دابەشکرد. دابەشکردنی ئەو تایبەتمەندییانە لەلایەن ئەوەوە، پێناسەیەکە [بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی لە سرووشتدا] شێرەکان بەدوای ئاسەکاندا ڕادەکەن تا ڕاویان بکەن و بیانخۆن، وەلێ ئاسکەکان خێراتر غاردەدەن و هەندێکیان دەتوانن خۆیان لە شێرەکان ڕزگاربکەن و لە شوێنێکی دیکەدا بگیرسێنەوەو درێژە بە وەچەخستەنەوە بدەن.
لەوساتەدا؛ کە ئەمیپیتێ سەرقاڵی دابەشکردنی تایبەتمەندییەکانی بوو، شتیک سەرەنجی ڕاکێشا. بەخێرایی تەماشایی سەبەتەکەی دەکات و شۆک دەبێت. ئۆﮪ، هەموو تایبەتمەندییەکانم بەخشیوە بە ئاژەڵەکان.[ ئیدی سەبەتەکە خالی بوو]. بەڵام من دەمەوێت بۆ مرۆڤەکان ڕۆشنایی بەدیاری بهێنم. دەبێت ئەم بوونەوەرانە پێیان بهێننە ناو ڕووناکی، بەڵام تایبەتمەندییەک بوونی نەماوە؛ تا بتوانم “فۆڕم” یان پێبدەم. ئەو کات “پڕۆمیتێتی” بە مەبەستی دزینی هەندێک ئاگر، ڕوودەکاتە کارگەی ئاسنگەری هیپایستۆس. پڕۆمیتێتی، بەدزینی ئاگر ڕووناکی بۆ ژیان بەدی دەهێنێت، ئالێرەوە مرۆڤ دەبێتە بوونەوەرێکی تەکۆنۆلوژی. ئاگر لەنیگای یەکەمدا، سمیبوولی تەکنەلۆژیاییە و لە نیگای دووەمدا، سیمبولی هێزی خوداوەندی ڕەهایە[…].[1]