گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #دەنگەوەران#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #دوومیلانی خواروو#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #کیژۆک# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #قاجی قازی#. [1]