گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #تەیمانە#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #سەرکەلی عەزیز#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #بنەواز# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #سەرناوە#.
وشەی سەرکەل لە بەرزایی شاخێکەوە ھاتووە، کە لە سەرەتادا تێیدا نیشتەجێبوون و لەوێدا ژیاون، ھەتاکوو ماوەیەک ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی ئەوو ناوەی لێ بنرێت و ناو نراوە سەرکەل کە ناوەکەی بە واتایی بەرزایی شاخێک دێت. [1]