گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #سەرناوە#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #تیلەکۆی بچووک#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #هەوارەبەرزە (ڕزگاری)# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #هەوارە لارە#. [1]