لە شاری #جوانڕۆ#ی پارێزگای کرماشان پێشانگایەکی وێنەیی بە بەشداریی 22 هونەرمەندی وێنەگر کراوەتەوە، کە هەشتیان پیاون و 14یان ئافرەتن و 30 بەرهەمی وێنەییان نمایش کردووە.
گرووپی وێنەگرانی سریوە کە لە 22 هونەرمەندی وێنەگر پێکهاتوون، ئەم پێشانگەیەیان کردووتەوە.
سەرجەم وێنەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 2024 گیراون و باس لە شێوازی ژیانی خەڵکی کوردستان، بە تایبەت هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای #کرماشان# دەکەن.
هونەرمەندانی بەشدار هەندێکیان تەنیا ساڵێک ئەزموونی وێنەگرییان هەیە و هونەرمەندی واشیان لەگەڵە زیاتر لە 20 ساڵ ئەزموونی لەم بوارە هونەرییەدا هەیە.
ئەو وێنەگرانە، لە چوارچێوەی بەشدارییان لەخولەکانی ڕاهێنان و فێرکاریی وێنەگریدا، سەردانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و بە تایبەت گوندەکانی ناوچەی هەورامانیان کردووە و وێنەکانی ئەم پێشانگایە بەرهەمی ئەم گەشت و گەڕانانەن. [1]