ناونیشان: =KTML_Bold=ماڵپەڕی #کوردیپێدیا#، بایەخدان بە نووسەران=KTML_End=
نووسین: #سیروان سلێمان ئەحمەد#
ڕێکەوت: #06-01-2025#
* ماڵپەڕیی کوردیپێدیا ماڵپەڕێکی ئەلکیترۆنییە، چەندین ساڵە نووسین و بەرهەمەکانی نووسەران و لێکۆڵەرەکان بڵاودەکاتەوە، خزمەتێکی زۆری بە خەڵکی کوردستان کردووە، تا ئەم کات و ساتە زیاتر ( 533) هەزار بابەت و پەرتووکی PDF بڵاوکردووەتەوە.
* هەڵبەت بەندەیش ئاگایارکراوەتەوە، نووسین و پەرتووکەکانم لەم ماڵپەڕە جوانەوە پەخشکراوە، زانکۆی گەرمیان بە تایبەت مامۆستایان و قوتابییان سوودی لە نووسینەکانم بۆ ڕاپۆرت بینیووە، شەرەفێکی گەورەیە خزمەت بە خاک و خەڵکی خۆت بکەیت.
* لەم پێودانگەوە بە پێویستی دەزانم پێزانین و سوپاس پێشکەش بە هەردوو مامۆستای ئازیزمان ( م. #سەباح عەلی جاف# مامۆستا له زانکۆی گەرمیان) و ( م. #سەریاس ئەحمەد# #دەربەندفەقەرە# یی بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی #سیتەک# ) بکەم، لە نووسین و بڵاوکردنەوەی نووسینەکانم درێخییان نەکردووە.
* هەڵبەت لەم سایتە ئەلیکترۆنییە، دەستیان بۆ بابەتی جوان بردووە، پێداویستی ژیانی ڕۆژانەی مامۆستایان و قوتابییان بوون، دوو پەرتووکی بەندە بە نێوەکانی ( توێژینەوەیەک لەسەر شارۆچکەی ڕزگاری، گەرمیان'مەملەکەتی نەمری ) بەدەرلەوە توێژینەوەیەک لەسەر ( #ناحیەی سمود له چوارچێوەی بەرەی کوردستانیدا# ) ئەمشەویش چوار بابەتی بەنده له سایتەکە تۆمار کراوە، ئەوانیش:
( ژیاننامەی بەندە، #شەڕی پەڵەوشک ساڵی 1941# ، ناوی ئەنفالکراوەکانی گوندی #تەپەسپی# ، پەیکەری ئەنفال) بڵاوکراوەتەوە.
* ئازیزان، گەر بگەڕێنەوە بۆ مێژوو، باوکم (#مام سلێمان تەپەسپی#، بە (مزەلییە سیخۆە چیکییەکەی دەستییەوە تا دوا هەناسە بەرگری له خەڵک کرد)، بەندەیش بە پێچەوانەی باوکمەوە بە قەڵەم لە خزمەتی خەڵکدا بوومە، خوای گەوره زانست و زانیاری پێبەخشیووم، منیش بێبەرانبەر بە بەندەکانی دەیبەخشم ، ئەمەش بە فەزەڵی خوای گەورە دەزانم. [1]