بە مەبەستی بەشداریان لە خولی خوار 14 ساڵی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق، تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە شێوەیەکی چڕ ئامادەکاری دەکەن.
لەو چوارچێوەیەشدا و وەک ئامادەکاری زیاتر تیمەکە دوو یاری دۆستانەی ئەنجام دا و لە یەکەم یاری دا و لەسەر یاریگەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە تیمی تۆپی پێی فێرگەی یانەی زەڕایەن کرد و ئەنجام هەردوو تیم بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.
ئەمە و لە دووەم یاری تیمەکەی یانەی پێشمەرگە ڕووی کردە شاری #هەڵەبجە# و بوونە میوانی فێرگەی ئاسۆ و لەو یارییەدا تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرز توانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی یەکلایەنە سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
جێگەی باسە، تیمی تۆپی پێی خوار 14 ساڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە خولی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەشداری دەکات کە خۆی لە یانەکانی خولی ئەستێرەکان و نایاب دەبینێتەوە. [1]