لە #17-12-1975# لە گەڕەکی #سەرچنار#ی شاری #سلێمانی# چاوی بە دنیا هەڵهێناوە.
لە بنەچەدا #قەرەداغ#ییە،
قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرچنار خوێندووە.
دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی سلێمانییە.
ماوەی شەش ساڵ لە تاراوگە ژیاوە.
ئێستا(2024) نیشتەجێی کوردستانە، هاوسەردارە و باوکی دوو منداڵە بە ناوەکانی محەمەد و ئەلیاس.
بڕوانامەی دبلۆمی لە زمان و ئەدەبی عەرەبیدا هەیە.
چەندین بابەت و لێکۆڵینەوەی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.
هەروەها شارەزاییی هەیە لە زمانی ئینگلیزی و فارسیشدا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 77,999 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!