پارتیمان لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە ژیان و بژێوی هاووڵاتیانی کوردستان هەوڵی زۆریدا کە ماددە و بڕگەکانی یاسای بوودجەی ساڵی 2023ی عێراقی فیدراڵ بەگوێرەی ئیستحقاقاتی دەستووری و ڕێککەوتنی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پێکهێنانی کابینە و، ڕێککەوتنی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکومەتی فیدراڵ بێت و، شایستە داراییەکان بۆ حکومەتی هەرێم دابین بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە زۆر بەجدی هەوڵیدا ئەو پیلانەی کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو لە ئارادا بوون بۆ دەستوەردان لە سەروەری هەرێم و بچووککردنەوە و لێکترازانی قەوارەی هەرێم و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی کە لە دەستووردا جێگیرکراون، پووچەڵبکاتەوە.
سەرەڕای ئەوەی تەواوی تموحاتی ئێمە لە بوودجەدا نەهاتووە چونکە دەبوو ئەو دەقەی بوودجە کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بڕیاری لێدرابوو دەست کاری نەکرابوایە، بەڵام لەپێناو دەستکردنەوەی حکومەت بۆ بابەتی مووچە و بەردەوامی وەبەرهێنان و، بەردەوام نەبوونی کێشەکان بڕیارماندا ڕەئی بە پەسەندکردنی بوودجە بدرێت.
لێرەدا جێی خۆیەتی سوپاسی هەڤاڵانی فراکسیۆنی پارتیمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کوتلەی وەزاری پارتیمان لە حکومەتی فیدراڵ بکەین کە بەوپەڕی دڵسۆزی و ماندوونەناسانە ڕۆڵی خۆیان بینیوە و، داوای سەرکەوتنیان بۆ دەکەین. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#11-06-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 319 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!