$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکیا کە لە ناوچەی ئیلک-ی #شڕناخ# سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی، 5 هەرێمی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ وەک هەریمی ئاسایشی تایبەت ڕاگەیاندووە و هاتووچۆی هاووڵاتیان لەماوەی ئەم 15 ڕۆژەدا لەو هەرێمانە قەدەغە کردووە. لەوهەرێمانەی کە قەدەغەی هاووتوچۆی تێدا ڕاگەێندراوە جمووجوڵی سەربازی دەستی پێکردووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- میدیاکانی یەکێتی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئەم بەیانییە #عادل موڕاد# لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.[2]
- وەزارەتی دەروەی عێراق لەپەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد سیاسەتمەدار و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی پرسەنامەیەک ڕادەگەیەنێت.[4]
- بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی قەڵای زەنقەر لە سنوری #داقوق#، بۆمبێکی چێندراو بە هاوڵاتی #یونس محەمەد کاکەیی#دا تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.[3]
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، لەبەیاننامەیەکدا خواستی زۆینەی لایەنەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنەکانی ڕەتکردەوە بۆ ئەنجامدانی جیاکردنەوە و هەژمارکردنی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردن.[4]
- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئه و ژنەی دوێنێ تەرمەکەی دۆزرایەوە، لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە بەردەوامیی تاڵانکاریی، داگیرکاریی و پێشێلکارییەکانی سوپای تورک و چەتەکانی لە #عەفرین#، ڕاگەیەندراوە، کە چەتەکان گۆڕە مێژووییەکان هەڵدەدەنەوە تاڵانیان دەکەن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- 31هەمین مێهرەجانی گۆڤەندی کوردستان لە شاری هانۆڤەر-ی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت. لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە ئەمساڵ 31 گروپی هەڵپەڕکێ بەشداریی مێهرەجانەکە دەکەن.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث