$باکووری کوردستان$
- #لەیلا گیوڤەن# ماوەی 59 ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتنی بێسنووردایە و باری تەندروستیی باش نییە و بەهۆیەوە ناتوانێت لەسەر پێ بوەستێت و بەشداری لە پرسەکەی دایکی دا بکات.[3]
- خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ، بەمەبەستی سەردانی ئیمڕاڵی دوێنێ داواکارییەکی دیکەیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کرد، بەڵام ئەم جارەش داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی #سنە# هێرشیان کردووە سەر شوێنی کاری عیسا فەیزی، چالاکی ژینگەپارێز لە شەقامی ئەلک شاری #کامیاران# و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە کاتی دەسبەسەرکردندا کەوتووتە بەر لێدانی هێزە ئیتلاعاتییەکان و دوایی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165055/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=عیسا فەیزی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=عیسا فەیزی=KTML_ImageCaption_End=
- زیندانیانی سیاسی دۆزی #پەکەکە# و #پژاک# و #کۆدار#، دژی ئەو گۆشەگیرییەی خراوەتە سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، و بۆ پشتگیری مانگرتنی هاوڵاتیانی کورد لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، لە زیندانییە جیاجیاکانی ئێران مانیان لە خواردن گرت.[2]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی نحۆ عیبادی تەمەن 24 ساڵ کوڕی ئیسماعیل لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران کەوتووەتە بەر دەسترێژی هێزه نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران جێگیر لە پاسگای سنووری بردۆک سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی #ورمێ# و بە تۆندی بریندار بووه.[5]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی یوسف (زانیار) محەممەدی ئەسڵ خەڵکی #پیرانشار# لە شاخە سنوورییەکانی ئەم شارە بە هۆی ڕەقبردوویی گیانی لە دەست دا.[5]
- هێزەکانی ئیتلاعاتی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووە سەر ماڵی دوو چالاکی کورد بە ناوەکانی ڕاشد مۆنتەزری، چالاکی ژینگەپارێز و حسەین کەمانگەر، زیندانی پێشووی سیاسی لە کامیاران و ئەم دوو چالاکە کوردەیان دەسبەرسەر کردووه.[5]
$باشووری کوردستان$
- سێ بومەلەرزەی یەک لەدوای یەک شاری #خانەقین#ی هەژاندو هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.[1]
- #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# سەبارەت بە تەندروستیی لەیلا گوڤەن و چالاکانی دیکەی مانگرتنی بێسنوور هۆشداریی دەدات و دەڵێت، کە مەترسیی گیانلەدەستدانیان هەیە، بۆیە داوا دەکات ڕێگا نەدەن کارەساتێک ڕووبدات، مرۆڤایەتیی پێی شەرمەزار بێت.[2]
- لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە شارەدێی حاجیاوای شارۆچکەی #ڕانیە#، لە کاتی هەڵکردنی سۆپای نەوتدا دوو ژن دەسوتێن و وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕینیش دەڵێت: بەهۆی مامەڵەی هەڵەوە ئەو سۆپایانە گڕیان گرتووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:جەیمس جێفری نوێنەری ئەمریکا بۆ سوریا، وەک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە#داعش# لە عیراق و سوریا و جێگرەوەی برێت مەکگۆرگ کە مانگی ڕابردوو دەستی لەکارکێشایەوە دەستبەکار بووە.[1]
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە دژی گەلی کورد، لە ئیستەنبول هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانەدا سەروەت ئاتاکلی هاوسەرۆکی #دەبەپە#ی کوچوک چەکمەجە و 4 کەسی تر دەستگیرکران.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث