$باکووری کوردستان$
- لە ئەنجامی هەڵمەتێکی چەتەگەرانەی پۆلیسی ڕژێمی ئاکەپەدا بۆ هەڵکوتانە سەر ماڵان، لە نسێبین، 5 کەس دەستگیر کران.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، یەکێک لە بەرکەوتووانی کیمیابارانی #سەردەشت# بە ناوی عەبدوڵڵا سەیدە، گیانی لەدەست دا.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376030/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یەکێکی دیکە لە بەرکەوتووانی کیمیابارانی سەردەشت گیانی لەدەست دا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یەکێکی دیکە لە بەرکەوتووانی کیمیابارانی سەردەشت گیانی لەدەست دا=KTML_ImageCaption_End=
- بەپێی سەرچاوە ئێرانییەکان لەناو فڕۆکە ئۆکرانییەکەدا کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر کەوتەخوارەوە، 12 کوردی ڕۆژهەڵات گیانیان لەدەستداوە. قوربانییەکان خەڵکی #کرماشان#، #مەهاباد#، #سنە# و #سەقز#ن.[1]
- لە ئەنجامی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەچەند شارێک خوێندنگەکان داخراون و بەفربارینیش بەردەوامە.[6]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەجید مەزلوومی، تەمەن 25 ساڵ، خەڵکی گوندی جخورکەندی شاری چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.[8]
$باشووری کوردستان$
- دوای ئەوەی ڕۆژی #08-01-2020#، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی #کەرکووک#ەوە ناوی دامەزراوانی پەروەدەی شارەکە ڕاگەیەندرا هەر زوو نیگەرانی پێکهاتەی کوردی لێکەوتەوە، چونکە بەشێوەکی تاکڕەوانە و بێ ڕچاوکردنی مافی پێکهاتەکان دانراوە.[3]
- بوومەلەرزەیەک ڕوویدا و لە چەند ناوچەیەکی وەک پارێزگاکانی #سلێمانی# و کەرکووک هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.[5]
- بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، گەشتەکانی ئێران و تورکیا بۆ #هەولێر# و سلێمانی وەستابوون، لەمڕۆوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.[1]
- بە بەشداریی هاوڵاتیانی #ڕانیە# و ئەندامانی چەند ڕیکخراوێکی ژنان، یادی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرایەوە.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاڵی پشکنینی ئاسایشی ڕۆژئاوایان لە دەروازەی چوونە ناوەوەی ناوچەی عەین عیسا بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 2 کەس بریندار بوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمیر حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی #سوپای پاسداران# ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەردەوامدەبن.[4]
- وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی میسر، فەرەنسا، قوبرس و یۆنان بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی لیبیا و ڕۆڵی تورکیا له و وڵاتە کۆبوونەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد، تێیدا یادداشتی لەیەکتێگەیشتنی تورکیا و لیبیایان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند، ئه و یادداشتە پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە. هەروەها یادداشتەکەی ئەنقەرە و تەرابلووسیان بە پێشێلکردنی مافی سەروەری وڵاتانی دیکەی سەر دەریای ناوەڕاست لەقەڵەمدا.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث