ناوچەی گەرمیانن، کە خوارووی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان-عێراق پێکدەهێنێت، دەکەوێتە باشووری پارێزگای سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکووک، لە بەشی ڕۆژهەڵاتیدا سنووری وڵاتی ئیرانە و لە باشووریدا سنووری پارێزگای دیالەی عێراقە. وەک یەکەیەکی کارگێری لە قەزای کەلار و کفری و خانەقین پێکدێت، شاری کەلار ناوندی یەکەی کارگێری گەرمیانە. ژمارەیەک شوێنەواری گرنگی لێیە و چەند ناوچەیەکی سەیران و گەشتیاری هەیە. لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی لە ناوچوو زۆربەی گوندەکانی ناوچەکە ڕاگوازراون وێران کراون و دواتر لە ساڵی 1988 لە لایەن ڕژێمی بەعس دانیشتوانەکەی لە ڕێگەی پرۆسەی ئەنفال گیران و بە کۆمەڵ کوژران، ئەمەش وایکردووە ئیستا ببێتە خاوەنی زۆرترین قوربانی ئەنفال، بۆ پیرۆز ڕاگرتنی یادەوەریەکە مۆنێمێنتێک و گۆرستانێکی گەورە لەم سنوورە دروستکراون کە چیرۆکی تاوانە گەوەرەکە دەگێرنەوە، ساڵانە لە 14 نیسان یادی کارەساتەکە بە کۆمەلێک چالاکی دەکرێتەوە. کەواتە گەرمیان مۆزەخانەیەکی فراوانی تاوانی کۆمەڵکوژی سەدەی بیستەمە، بۆ ئەم مەبەستە ساڵانە ژمارەیەک توێژەر و میوان سەردانی ناوچەکە دەکەن.
سنوری ناوچەی گەرمیان ژمارەی دانیشتووانەکەی 500 و پەنجا هەزار کەسە و 22٪ ی ڕووبەری خاکی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، قەزای کەلار کە ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە، دەکەوێتە دووری زیاتر لە 120 کم لە باشوری سلێمانی، هاوکات شوێنی بەیەک بەستنەوەی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان و ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقە.
"186 کارگەی جۆراوجۆر لە ناوچەکەدا هەیە، گەرمیان ناسنامەی ئەنفالە، بە وتەی پارێزگاری کرماشانی ئێران 70٪ مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گەرمیانەوە ئەنجام دەدەن. سنوری ناوچەی گەرمیان کە 22٪ ی خاکی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت و 500 و پەنجا هەزار دانیشتووی تێدا دەژی".
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,731 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!