$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی هێنێ لە پارێزگای #ئامەد# بەهۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلاوە 2 پۆلیس بریندار بوون. ئەو 2 پۆلیسە بریندارە بە کۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی سەڵاحەدینی ئەیوبی و یەکێک لە پۆلیسە بریندارەکان بە ناوی نازن تونجەر لە نەخۆشخانەدا مردووە.[2]
- دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سڕینەوەی سیاسیی گەلی کورد دا، کزناز تورکەلی پەرلەمانتاری #هەدەپە#، شازییە ئۆنەر هاوسەرۆک شارەوانیی ئیدر و محەمەد گیولتەکین هاوسەرۆک شارەوانیی تۆزان و بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئیدری دەستیگرکرد.[2]
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوەندی #دێرسیم# هەڵیانکوتایە سەر بەشی ناوخۆیی خوێندکاران و لەو هەڵکوتانەیاندا، چەندین خوێندکاریان دەستگیرکرد و بردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی تونجەلی. ناوە کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: سەرحەد پۆڵات، جەنگیز فیدان، بێریڤان دومان، شێخموس بەکر، محەمەد ئەرکیس، بێریتان ئاکداغ، بیلال دەنیز و لیدەر پۆڵات.[2]
- پارێزگاری #جۆلەمێرگ# بۆ ماوەی 15 ڕۆژ هاتووچۆی لە 30 شوێنی نێو شاری جۆلەمێرگ و دەوروبەری قەدەغە کرد.[2]
- دادگەیەکی دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک و 8 مانگ زیندانی کردنی بۆ ڕۆژنامەوان #هەمزە گوندوز# بڕیەوە.[2]
- دادگەیەکی ڕژێمی تورکیا بەهۆی قسەکانی لە نەورۆزی ساڵی 2016دا، سزای 2 ساڵ زیندانی کردنی بۆ #ئەرتوغرول کورکچو# سەرۆکی فەخریی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) بڕیەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە شاری #سنە# پەردە لەسەر پەیکەری نووسەر #محێدین حەقشناس# لادرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161314/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پەیکەری محێدین حەقشناس=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پەیکەری محێدین حەقشناس=KTML_ImageCaption_End=
- کۆڵبەرێکی کورد به ناوی سالار تەنهایی، تەمەن 32 ساڵ، خەڵکی شاری #جوانڕۆ#، لە سنووری #نەوسوود# به هۆی سەرماوە دڵی ڕاوەستاوە و گیانی لە دەست دا.[6]
- #ئارام محەمەدی# چالاکی کرێکاریی، لە #کامیاران# دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لەسەر ڕاسپاردەی #بەرهەم ساڵح#، سەرۆککۆماری عێراق دادگای فیدراڵی هەموو ئه و نووسراوانەی ڕاکان سەعید، پارێزگاری #کەرکووک#ی بەوەکالەت هەڵوەشاندەوە، کە لەماوەی ساڵێکدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی کورد دەریکردبوون.[3]
- ستیڤ بلۆک وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێی پەیوەندییەکانی #هەولێر# و بەغدا و پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد. هەردوولا ئاماژەیان بەوە کرد کە پەیوەندییەکانی هۆڵندا و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە.[1]
- هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەرلین و مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە پەیکەربەندی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.[3]
- ئەمڕۆش گەلی #شەنگال# بۆ ئیدانەکردنی داخستنی ڕێڕەوی مرۆیی نێوان ڕۆژئاوا و شەنگال لەسەر سنوور کۆبوونەوە و داخستنەکەیان ئیدانە کرد.[2]
- سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ڕێککەوتنێکی نوێی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی هۆڵەندا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەشێوەیەکی زۆرەملێ بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستپێکردۆتەوە.[1]
- بەڕێوەبەری شارۆچکەی #سەرگەڕان# خۆی ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهەڵە فیشەکی لەدەست دەرچووە و خوشکەکەی کوشتووە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هەزاران هاوڵاتیی هەرێمی فورات له گۆڕستانی شەهید دیجلە لە شاری #کۆبانێ# کۆبوونەوە بۆ ئەوەی تەرمی هەر سێ شەهیدی سیڤیل خەلیل خالید جعۆ-ی خەڵکی گوندی قۆلان قەرە عەلی، مستەفا حاجی خەڵکی گوندی قۆلان و مەحموود خان تەمۆ خەڵکی گوندی هەلنج بەخاک بسپێرن کە بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە شەنگال شەهید بووبوون.[4]
- دەوروبەری کاتژمێر 19:20ی ئەمڕۆ لە نزیک فەرماندارەتیی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی شەرا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئیدانەی پێشێلکاریەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عیراق دەکات.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع