$ژیاننامە$
ناوی تەواوم (هاوڕێ قادر ڕەسوڵ) ە.
ڕەوانشادی باپیرم (
ڕەسوڵە خڕەڕەسوڵە خڕە) لە بیستەکانی سەدەی بیستەوە پاش لەدەستدانی تەواوی بنەماڵەکەی لە ڕووداوێکدا لە پشدەرەوە هاتووەتە سلێمانی. بژێویی ژیانی خۆی و خێزانە گەورەکەی بە وەستاییی خشت و قوڕکاری و باخەوانی دابین کردووە.
ڕەوانشادی باوکم وەستا #قادر ڕەسوڵ مەحمود# لە سلێمانی لەدایکبووە و ماوەیەکی زۆر وەستای بیناسازی و پاشان بەڵیندەرایەتیی کردووە. زۆرێک لە گەرماوەکانی سلێمانی و #سینەمای دڵشاد# ئەم درووستی کردووە. بەداخەوە لە ژیاندا نەماوە.
دایکم خاتوو قومری شەمەییش هەر لە سلێمانی لەدایکبووە. ڕەوانشادی باوکی (حەمە شەمەیی) لە سییەکانی سەدەی بیستەوە لە شارەزوورەوە هاتووەتە سلێمانی و پیشەی کوتاڵفرۆشی و بازرگانی تووتن بووە.
لە ڕۆژی 28ی فێبریوەریی ساڵی (1966ز.) لە گەڕەکی (#گۆیژە#) ی شاری #سلێمانی# لەدایکبووم.
$شوێنی نیشتەنی و باری خێزانی$
ڕۆژی 5ی مارتی (1992ز.) وڵاتم بەجێهێشت و بەرەو سووریا و پاشان لوبنان کەوتمەڕێ و لە کۆتایی ئەوساڵەدا لە وڵاتی هۆڵاند گیرسامەوە. لەوکاتەوە لەگەڵ (#بەناز جۆڵا#) ی هاوسەرم لەوێ دەژین و کوڕێک و کچێکمان بەناوی (میتان و ئارتین) ەوە هەیە.
$خوێندن$
=KTML_LIST_icon_graduation-cap_LISTTYPE=هەر لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی - ڕشتەی وێژەییم تەواوکردووە.
ساڵی (1984ز.) چوومەتە بەشی یاسای کۆلیژی یاسا و ڕامیاریی #زانکۆی موسڵ#. ساڵی (1986ز.) بەهۆی بەشدارینەکردن لە ڕاهێنانی هاوینەی سەربازیی داگیرکەری بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لە زانکۆ دەردەکرێم و ساڵی (1988ز.) دەستمکردەوە بە خوێندن و لە ساڵی (1990ز.) دا کۆلیژی یاسام تەواوکردووە. هەر لە هەمان ساڵیشدا بوومە پارێزەر و پاش ماوەیەکی کەم وازم لێهێنا.
لیسانسی ئای تی لە هۆڵندا.
دەیان ڕاهێنان و بڕوانامە لە بوارەکانی: ئای تی، بەڕێوەبردنی زانیاری، بەڕێوەبردنی پڕۆژە و پڕۆژە ئای تییەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری یاسایی و دادگا نێودەوڵەتییەکانەوە.=KTMLLISTEND=
$نووسین و کاری ڕۆژنامەگەری$
لە تەمەنی منداڵیمەوە حەزم لە خوێندنەوە و نووسینی هەڵبەست کردووە، بەڵام تا ئێستا یەک دێڕە هۆنراوەم بڵاونەکردووەتەوە. هاوینی (1978ز.) بەشێکی ماڵەکەمان سووتا و ئەوکاتیش دەفتەری شیعرەکەی منیش بووە خۆراکی ئاگر و ئیتر بەلای نووسینی هەڵبەستدا نەچوومەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/photos/2010/10757.JPG=KTML_Photo_Alt=هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد=KTML_Style=width:300px;height:25%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/photos/2010/10757.JPG=KTML_Photo_End=
پاشتر دەستمکردە خوێندنەوەی چڕی مێژوویی و ڕامیاری و یەکەمین لێکۆڵینەوەی مێژووییی خۆمم ساڵی (1986ز.) نووسی. ئەو لێکۆڵینەوەیەم لە دەمەدەمی ئەنفالەکاندا لەگەڵ دەفتەری بیرەوەریی پێشمەرگایەتیم لە گوندی (#شەمە#) ی #شارەزوور# شاردەوە، بەڵام بەداخەوە پاشان لەناوچوون و هەرگیز دەستم نەکەوتنەوە.
$چالاکیی سیاسی$
لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە بوومەتە ئەندامی #پاسۆک#، چ وەک ڕێکخستن، چ وەک پێشمەرگە. لە پاسۆکدا بەناوی (ئامانج) دەناسرام. هەندێک جار زۆر چالاک بووم و هەندێکجاریش سست، بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حیزبی تردا یەکبگرێت وازم لە پاسۆکایەتی هێنا.
$کار$
=KTML_LIST_icon_briefcase_LISTTYPE=لە (1998 تا 2003ز.) لە چەند کۆمپانیایەکی هۆڵندی و ئنتەرناسیۆناڵ وەک بەرنامەوان کارم کردووە.
ماوەی (12) ساڵ کارمەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووم و دوا پۆستم لە دادگای لاهای سەرۆکی بەشی پشتگیریی دادگا بووم.
پاشتر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دادگای کۆسۆڤۆ بەڕێوەبەری بەرنامەی Legal Workflow بووم.
لە ساڵی (2021ز.)ەوە تەواوی کاری خۆمم بۆ کوردیپێدیا تەرخان کردووە.=KTMLLISTEND=
$لە بڵاوکراوەکانم$
=KTML_LIST_icon_book_LISTTYPE=#لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕاپەڕینەکەی بەهاری (1991ز.)ی باشووری کوردستان# - چاپی یەکەم - هۆڵەندا - (1994ز.).
#پڕۆژەی پارتی نەتەوەیی کورد# - چاپی یەکەم - هۆڵەندا - (1994ز.). چاپی دووەم - هۆڵەندا - (1995ز.). چاپی سێیەم - هەولێر - (2002ز.) - لەبڵاوکراوەکانی ڕۆژنامەی میدیا - چاپخانەی ئۆفسێتی هەولێر.
#کوردستان... نیشتمانی یەکەمینی سۆمەرییەکانە# - چاپی یەکەم - هۆڵەندا - (1996ز.). چاپی دووەم - دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس - کوردستان هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە - ژمارەی سپاردن: 91 - 2003.
#هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد# (یەکەمین کڕۆنۆلۆژیای زانستی بۆ کوردستان و کورد) - چاپی یەکەم - بنکەی #چاپ و پەخشی سەردەم# - زنجیرە (16) - چاپخانەی ڕوون - سلێمانی - (1999ز.).
#ئاڵای کورد بۆچی نا؟! تاکوکەی؟!# - چاپی یەکەم - دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (117) - سلێمانی - (2001ز.).
#ڕۆژی شۆڕش یان ڕۆژی تیرۆر# - چاپی یەکەم - ئۆکتۆبەری (2003ز.) - چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری - ژمارەی سپاردن: 301 - کوردستان - هەولێر.
#وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 1# - سەرجەمی 100 وتار و کوورتە لێکۆڵینەوەیە کە لەنێوان ساڵانی (1995ز.) و (2005ز.)دا لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردی و بێگانەکانی کوردستان و هەندەراندا بڵاوکراونەتەوە - ژمارەی سپاردنی (1994ز.) ی ساڵی (2008ز.) ی پێدراوە - چاپخانەی سیما - (2009ز.) - کوردستان - سلێمانی.
#وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 2# - چاپی ئەلەکترۆنی.
#وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 3# - چاپی ئەلەکترۆنی.
#وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 4# - چاپی ئەلەکترۆنی.
#ئەدەبیاتی کاژیک# - کۆکراوەی بڵاوکراوەکانی کاژیک - چاپی ئەلەکترۆنی.
#بەراووردەکانی ژیان# - پرس و ڕایەکی بەراوردکارییە بۆ بەرەو نەتەوەییبوون - (2009ز.) - چاپی ئەلەکترۆنی.
#دەستوورم واهی خوێندەوە# - کۆمەڵێک ڕەخنە و تێبینی یاسایی، زمانەوانی و لۆجیکییە لەسەر پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان - (2009ز.) - چاپی ئەلەکترۆنی.
#زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1# - (2014ز.) - چاپی ئەلەکترۆنی.
#ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد# - (2016ز.) - چاپی ئەلەکترۆنی.
#دور احداث شنکال في تطوير القضية الکردية#، ترجمة ميران حسين - (2016ز.) - چاپی ئەلەکترۆنی.
#من و کوردایەتی#؛ (سەرەتایەک بۆ گفتوگۆی ئەفسانەکانی کوردایەتی) - (2018ز.) - چاپی ئەلەکترۆنی.
لە دەیان پڕۆژەی ئەرشیڤیی گەورەدا بەشداریی سەرەکیی کردووە و لە بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیادا پەخشکراون. (بڕوانە بابەتە پەیوەستکراوەکان - پەڕتووکخانە)=KTMLLISTEND=
هەروەها زۆرێک وتار و کوورتە لێکۆڵینەوە کە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردی و بیانییەکاندا لە (1995ز.)ەوە تاوەکو ئێستا بڵاوکراونەتەوە.
$کوردیپێدیا$
لە ساڵی (2008ز.)دا #ڕێکخراوی کوردیپێدیا#م دامەزراندووە.
$پەیوەندی$
=KTML_Link_External_Begin=http://www.bakhawan.com=KTML_Link_External_Between=http://www.bakhawan.com=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/bakhawan=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی هاوڕێ باخەوان=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Email_Begin=hawreh@bakhawan.com=KTML_Email_Between=hawreh@msn.com=KTML_Email_End=
=KTML_Tel_Link_Begin=0031654710293=KTML_Tel_Link_Between=0031654710293=KTML_Tel_Link_End=
=KTML_Tel_Link_Begin=009647706324576=KTML_Tel_Link_Between=009647706324576=KTML_Tel_Link_End=