ناو: ئەسعەد
نازناو: ئەسعەد هەورامی
ناوی باوک: ڕەشید غەفور
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1969#
شوێنی لەدایکبوون: #بیارە#
$ژیاننامە$
لە (#01-07-1969#ز.) لە شارۆچکەی بیارە (#هەورامان#) لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و چەند قۆناغێکی ناوەندی لە زێدی خۆی بڕیوە، ساڵی (1980ز.) بە هەڵگیرسانی جەنگی خوێناوی نێوان دوو وڵاتی داگیرکەری کوردستان، ناوچەی هەورامان وەک هەموو ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ئاگری شەڕ بەرۆکی گرت، تۆپ باران و ترس و بیمی هێرشی داگیرکەران، پاڵی بە خەڵکی ناوچەکەوە نا کە کۆچی ناچاری بکەن بۆ شارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی، ناوبراو لەگەڵ خانەوادەکەیدا لە شاری هەڵەبجە گیرسانەوە و نیشتەجێ بوون. قۆناغەکانی خوێندی سێی ناوەندی و قۆناغی چواری ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواو کردووە لە خوێندنگاکانی شارەزوور و ئەحمەد موختار جاف. ساڵی (1986ز.) بەهۆی ڕاجیمەبارانی خەستی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر شاری هەڵەبجە، کۆچیان کرد بۆ شاری سلێمانی، لە ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان پۆلی پێنج و شەشەمی ئامادەیی تەواو کردووە. ئەسعەد ڕشید لە کۆلیژی ئەندازیاری کارەبا، زانکۆی سەلاحەدین وەرگیراوە، ساڵی (1993ز.) زانکۆی تەواو کردوەو لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی دامەزراوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 57,911
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!