$باکووری کوردستان$
- بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە، فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە، لەسەر بڕیاری #کەجەکە#، بۆ ماوەی 24 کاتژمێری، چالاکییەکانی گەریلای ڕاگرت.[4]
- داگیرکەری تورک لە #وان#، لە دوای گۆڕستانە مێژووییەکانی ئەرمەنییەکان، دەستیانکردووە بە ڕووخاندنی بینا مێژوویەکان.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چالاکێکی فەرهەنگیی کورد، بە ناوی نوورمحەمەد نادری (#ئەردەڵان ئەفشار#)، تەمەن 55 ساڵ خەڵکی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خوراسان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شاری بیرجەند کرا.[2]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، گوندەکانی #شیلادزێ#یان لە بادینان بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی شەهیدبوون و سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.[4]
- پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوازی دەستی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و سەرەتا له و سندوقانەوە دەستپێدەکات کە سکاڵایان لەسەرە.[1]
- لەگەڵ ڕۆژی جیهانی یۆگا بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە هەوادار و قنسوڵی هندستان لە هەرێمی کوردستان لە شاری #سلێمانی# مەراسیمێک ئەنجامدرا و چەند جوڵەو چالاکییەکی تایبەت بە یۆگا نمایشکرا.[1]
- دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان، ڕێپێوانێکی بەرفراوان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.[4]
- گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان بەناوی (شیروان عەدنان) لە #چەمچەماڵ# بە چەکی کڵاشیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانۆف فیشەکێک دەنێت بە سەری خۆیەوە و خۆی دەکوژێت.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، لەدرێژەی پێشيرەوییەکانیاندا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی ژێر چنگی چەتەکانی #داعش# لە باشوری ڕۆژهەڵاتی #حەسەکە#وە، گەیشتنە ناوچەی تل سفوک لەسەر سنوورەکانی عێراق و سوریا.[4]
- بەدروشمی نا بۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک گەلی #قامیشلۆ# ڕژانە سەر شەقامەکان وداگیرکاریی دەولەتی تورکیان شەرمەزارکرد.[4]