$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە 19 هەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە دادگاییکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# بەڕێوەچوو، بەڵام بڕیاری بەردەوامیی زیندانیکردنی دەمیرتاش درایەوە.[3]
- سوپای تورکیا لە بنکە سەربازییەکانیەوە ناوچەی چیای گابار لە نێوان ناوەندی شرنەخ و ناوچەی جزیر تۆپباران دەکات. بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی چیای گابار کەوتووەتەوە.[5]
- تەرمی دەوران بایسال گەریلای هەپەگە، کە ڕۆژی 8ی تەمووزی 2018 لە جۆلەمێرگ شەهید بوو بوو، لە ئێلح بە خاکسپێردرا.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (#پژاک#) ڕایدەگەیەنێت، چوار گەریلایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون.[1]
- فەرماندەییی هێزی #پێشمەرگە#ی کوردستان سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، کە سپای پاسداران بۆ تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان، لە گوللە تۆپی فسفۆڕ کەڵکی وەرگرتووە.[4]
- کۆڕی هەڵپەڕکێی ئەوینی شاری #بانە#، پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی جیهانیی وڵاتی ئەرمەنستانی بەدەست هێنا.[4]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، دوو هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری #بۆکان# بە ناوەکانی کەریم سەیدزادە باوک و شارام سەیدزادە کوڕ، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و دەسبەسەر کراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە حوکمی یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای #کرماشان# و هەروەها پشتیوانی لە دووکاندار و مانگرتووانی شاری بانە، بانگهێشت و دەسبەسەر کراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی #پێنجوێن#-ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی#، بەدەم وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێت و ئەی شەهید خوێنی تۆ لە ئەرزدا نامێنێت تەرمی #ئیقبال مورادی#، چالاکوانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە ئاڵای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) پێچرابوو، بەرەوە مەزارگەی ڕاوگان بەڕێکرا و لە مەراسیمێکی شایستەدا لەتەنیشت مەزاری کەمال شێخ سادە-ەوە بە خاک سپێردرا.[3]
- فەرماندەیەکی پۆلیسی فیدراڵی ڕایدەگەیەنێت، سێ تیرۆریست لە #کەرکووک# دەستگیرکراون کە یەکێکیان ئەندامی بەناو دەزگای هەڵگری ڕێکخراوی #داعش#ە.[1]
- چەند تەقینەوەیەک لە چەند ناوچەیەکی کەرکووک ڕوویدا و دەیان قوربانیی لێکەوتەوە.[2]
- نێوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی و #مەلا بەختیار# سەردانی بەغدایان کرد.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- عەبدولڕەحمان خەج خەلیل هاووڵاتیی تەمەن 40 ساڵی #عەفرین#ی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە کوژرا.[5]