ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە باشووری کوردستان و جۆلەمێرگ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە 8 سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر لە شاری گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
(لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، هێزەکانمان لە دژی سەربازانی تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدان. زانیاریی بەرفرەوان دەربارەی چالاکییەکان:
5ی ئەیلوول\14ی خەرمانان کاتژمێر 7:10 هێزەکانمان لە ناوچەی برادۆستی دەڤەری #سیدەکان# لە باشووری کوردستان، دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی لێلیکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە دوو قۆڵەوە گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا. ژمارەی ئه و سەربازانەی له و چالاکییەدا کوژران و بریندار بوون ڕوون نەبوویەوە. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە تۆپبارانی ناوچەکەیان کرد.
ئێوارەی 4ی ئەیلوول\13ی خەرمانان سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی چەرچەلا-ی سەر بە شاری گەڤەری پارێزگەی جۆلەمێرگ هێرشێکی تووندی ئاسمانییان کردە سەر گردی چارچەلا. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای بۆمبارانەکە بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی سەربازەکانی خۆی لە ناوچەکە دابەزاند. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا بەرەبەیانیی 5ی ئەیلوول\14ی خەرمانان لە دژی سەربازان هەڵمەتێکیان دەستپێکرد و چالاکییان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا 8 سەربازی دوژمن کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە چەند کۆپتەرێکی سکۆرسکی تەرمی سەربازەکان و بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە هەڵگرتەوە. حکوومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە و مێدیاکەیان، بە ڕێ و ڕێبازی شەڕی تایبەت هەوڵیاندا ئه و گورزانەی بەر سوپای تورکیا کەوتوون لە چارچەلا بشارنەوە. لە هەموو لێدوانەکانیاندا باسی ژمارەیەکی زۆری زیانەکانی گەریلایان کرد و وەهایان پیشاندا که ئەوان سەرکەوتوو بوون. سوپای تورک کە زۆری لێ کوژران، بە ڕێبازی شەڕی تایبەت ژمارەی کوژراوەکانی خۆی لە کۆمەڵگە دەشارێتەوە.
هێزەکانمان ڕۆژی 4ی ئەیلوول\13ی خەرمانان لە دژی سەربازانی سەر گردی خەرەگۆلێ لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی تووندیان لە سەنگەرەکانی دوژمن دا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە. هێزەکانی داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی ناوچەی شەهید ڕۆستەم-یان کرد. بەهۆی بۆمبارانەکە ئاگر لە هەرێمەکە کەوتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.)[1]
#06-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,248 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!