ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-#یەپەگە#، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: لە ڕێککەوتی 20ی ئەیلولی 2018 #شەڕڤان#ەکانیان لە #عەفرین# دژ بە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی چالاکییان ئەجام داوەتەوە و گورزی قورسیان لێداون.
ناوەندەکە ئاشکرای کردوە: لە چوارچێوەی دووەمین قۆناخی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، لە نێوان گوندەکانی خاڵتە و کوبلێ سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین، ماشێنێکی سەربازی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا، کە ژمارەیەک سەربازی دەگواستەوە، لە لایەن شەڕڤانانەوە کراوەتە ئامانج، لە ئاکامیدا 2 سەرباز کە یەکێکیان پلەی ئەفسەری هەبووە کوژراون و زیانیش بە ماشێنەکە گەیەندراوە.
هاوکات لە سەر ڕێگای نێوان ڕاجۆ و ماباتا، شەڕڤانان ماشێنکی تاقمە چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە تورکیایان کردوتە ئامانجی چالاکییەکیان و بەهۆیەوە 3 چەتەی سەرنشینی کوژراون و زیانیش بە ماشێنەکە گەیەندراوە و 3 چەکی کڵاشینکۆفیش دەستیان بەسەرا گیراوە.
یەپەگە ناسنامەی چەتە کوژراوەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاندوە:
خالد ڕاغب خەکی شاری حەمای سوریا
علی ئەلبەرهوم خەڵکی شاری حمسی سوریا
خڵوف ئەلغوتانی خەڵکی غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشقی سوریا[1]
#21-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,187 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!