ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکی گەریلا لە ناوچەی چەلێ و بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و زانیاری دا.
هەپەگە ڕایگەیاند: (ڕۆژی 12ی کانوونی یەکەم\21ی سەرماوەز کاتژمێر 17:30 هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی سەرزێرێ چالاکییەکیان کرد. لە 2 قۆڵەوە گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا و 5 سەربازی تورکیا کوژران. لە دوای چالاکییەکه سەربازگەکانی دوژمن بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی ناوچەکەیان کرد)
بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکان
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا ئاماژە بە بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکان کراوە و تیایدا هاتووە: (14ی کانوونی یەکەم\23ی سەرماوەز (ئەمڕۆ) کاتژمێر 9:20 فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆمبارانی دەڤەری کۆکەرێ-یان کرد لە هەرێمی زاپ-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. هەروەها ڕۆژی 13ی کانوونی یەکەم\22ی سەرماوەز (دوێنێ) کاتژمێر 21:20 فڕۆکەجەنگییەکان دەڤەری ساجا-یان لە هەمان هەرێم بۆمباران کرد. بەهۆی بۆردومانەکە هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.)#14-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,733 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!