$رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ ڕۆژاوا$
- #هەسەدە# ڕایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی #سەرێ کانی# و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان لە نزیک #گرێ سپی# جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370393/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370393/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجامدرا. ڕۆژنامەوانێکی ئۆکرایینی و بەڕازیلی لە ناو کوژراوەکاندان.[4]
- هەسەدە و سووریا ڕێککەوتن لە دژی داگیرکارییەکانی تورک.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- گرووپی ژنانی گەلاریسی شاری #کرماشان#، لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا هەڵوێستیان گرت و سەرەڕای دوو مانگ تەمریەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردن، بانگهێشتی کاناڵیTRTی تورکیەیان ڕەت کردەوە. ئەو گرووپە پاش ڕەتکردەنەوەی بانگهێشتی کاناڵی TRTی تورکیە، پشتیوانیی خۆیان لە ڕۆژئاوا دەربڕی و هێرشی دەوڵەتی تورکیەیان مەحکووم کرد.[3]
- دوو #کۆڵبەر#ی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڕەحمان و سادق مورادی خەڵکی گوندی قەبری حوسێن، سەر بە شاری #پیرانشار#، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لەدەست دا. ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، برا بوون و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، تەقەیان لێکراوە. هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری کۆترانی لە شاری پیرانشار، تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کوردە کردووە.[3]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی دیاکۆ شەریفی، تەمەن 21 ساڵ، کوڕی بورهان، خەڵکی گوندی تشاری شاری #پاوە#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆککۆماری قوبرسی تورکی (باکوور) پشتیوانیی لە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ناکات و داوا دەکات لە بری جەنگ، زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەت زاڵ بێت. جێگری سەرۆککۆماری تورکیاش وەڵامی تووندی دەداتەوە و دەڵێت، ئه و هەڵوێستە ڕەنگدانەوەی بیروبۆچوونی قوبرسی تورکی نییه.[2]
- ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوای وەستانی هێرش و پەلامارەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هۆشداری ئەوەش دەدات کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی #داعش#.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran