$باکووری کوردستان$
- بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورک، لە باکووری کوردستان 17 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[2]
- بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن کتێبخانەی جگەرخوین لە شارۆچکەی کایاپناری #ئامەد# کە نزیکەی 10 هەزار کتێبی تێدابوو دوای دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکەی، ژمارەی کتێبەکانی بۆ 300 کتێب کەمیکردووە. بەگوێرەی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەو سەرۆک شارەوانییەی لە شوێنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی کایاپناری #هەدەپە# دانراون کتێبی لە کتێبخانەکەدا نەهێشتووە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دانیشتنی دادگاییکردنی حەمید گەیلانی لە دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. گەیلانی بەشداری لە دانیشتنەکەدا نەکرد. پارێزەرەکی ئامادە بوو. دادگا بڕیارەکەی ئاشکرا کرد و خەباتی یەکێتی نەتەوەیی کورد وەک تاوان پیشاندا و داوای 15 ساڵ سزای زیدانی بۆ گەیلانی کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- قائیمقامی #پاوە# ڕایگەیاند: دوای هەشت ڕۆژ هەوڵدانی بێوچانی هێزە مەدەنییەکان، ژینگە پارێزان و ئاگرکوژێنەوە، ئاگری کوێستانەکانی بوزین و مەڕخێڵ کۆنترۆڵ کراوە.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384455/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاگرەکەی بوزین و مەڕخێڵ کۆنترۆڵ کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاگرەکەی بوزین و مەڕخێڵ کۆنترۆڵ کرا=KTML_ImageCaption_End=
- کاتژمێر 12:00ی ئەمڕۆ، کانێک لە گوندی سەرتەتیان لە شاری گیەڵانی سەربە پارێزگای #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووخاوە بەسەر کرێکارەکانی ناویدا. بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئێران سێ تیمی فریاکەوتنی خێرا لە کرماشان، شاباد و گیەڵان، ڕەوانەی ناوچەکە کراون و هێلیکۆپتەریش لەوێ ئامادەیە. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ڕووداوەکە نەزاندراوە، بەڵام جێگری دامەزراوەی فریاکەوتنی کرماشان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا کەسێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئومید مستەفاپوور خەڵکی #نەغەدە#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.[8]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک #شێلادزێ# و کومەڵگای هێتوتێ و چیایی کورەژار بە توندی بۆم باران دەکەن.[3]
- تورک، هێزی زۆرتری هێنایە #برادۆست#.[5]
- لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا نیوەڕۆ 5 کەسی دیکەی تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی #سلێمانی# گیانیان لەدەستدا.[6]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 187 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند. دەشڵێت، هەشت کەسی دیکە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.[5]
- کەمپەینێکی نوێی ئیمزا کۆکردنەوە بۆ کردنە دەرەوەی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتیی ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان لە ماڵپەڕی جیهانیی چەینج دۆت ئۆرگ بە ناونیشانی بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ فاشیزم و داگیرکاری بڕووخێنە دەستیپێکرد.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384455/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=03-07-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384455/0003.JPG=KTML_Photo_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ شوانکارەیەک بەناوی زاهید حامد عەبدوڵڵا تەمەن 25 ساڵ لە کوێستانی هۆڕنێ، مینێکی پێدا تەقیوتەوە و بەسەختی برینداربووە.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە کوێستانی کانیەڕەشی سەر بەگوندی وێزەی سەر بە شارۆچکەی #چۆمان# لەسنوری پارێزگای هەولێر بەهۆی تەقەی سوپای پاسدارانی ئێران، شوانێک برینداربوو و ژمارەیەک سەر مەڕیش کوژران.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کاتژمێر (2:30) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی پۆلیسی #هەولێر# لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە بە چەک ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوە و تەقەیەکی زۆریان کرد.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەهۆی گرتنەوەی بەشێک لە ئاوی ڕووباری فوراتەوە، کارەبای ڕۆژئاوای کوردستان کەمبووەتەوە و ڕۆژانە تەنیا نزیکەی چوار کاژێر کارەبا هەیە، تورکیا ئاوەکەی کەمکردووەتەوە و چەندین بەنداویان لەسەر دروستکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە.[2]
- لە شاری #عەفرین# لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و برینداری لێکەوتەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم وڵاتەکەی کراوەن بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە دژی دەستدرێژییەکانی تورکیا.[4]
- ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری فەرماندەیەکی #حەشدی شەعبی#یەوە کە ناوی ئاشکرانەکراوە، ئاماژەی بەوەداوە کە ئێران مانگانە 4.5 ملیۆن دۆلار تا 5 ملیۆن دۆلاری داوە بە چوار گروپە سەرەکییەکەی حەشدی شەعبی لە عێراق بەڵام لە کاتی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە ئەو پشتیوانییە داراییەی بۆ دو تا سێ ملیۆن دۆلار کەمکردۆتەوە.[4]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، دوو هەزار و 312 کەسی دیکە تووشبوون و 102 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- بورهانەدین ئیسحاق، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بۆردومان و لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێچەوانەی بەهاکانی دراوسێیەتی و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە و عێراق سکاڵای خۆی لەسەر تورکیا دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەشڵێت: هەندێک لایەنی سیاسی کوردی یارمەتی تورکیایان داوە بۆ هاتنە نێو خاکی عێراق.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی میسر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم جۆرە کردەوە شەڕەنگێزانەیەی تورکیایە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran