$باکووری کوردستان$
- #لەیلا گیوڤەن# هاوسەرۆکی #کەجەدە# ناڕەزایی بەرانبەر بێدەنگی ئۆپۆزسیۆن لەبەرانبەر هێرشی سەر گەلی کورد پیشاندا و وتی، هەر بێدەنگیەک دەبێتە هێز بۆ ئاکەپە و مەهەپە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دەوڵەتی تورک جارێکی تر ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی گەنجان، بە ناوی نوچە جوان داخست.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هوشمەند عەلی پوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری #سنە#، پاش هەڵوشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی لە دیوانی باڵای وڵات، دووبارە دادگایی کرایەوە و بە 38 مانگ زیندانی مەحکووم کرا.[5]
- حوکمی 6 ساڵ زیندانیی چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی سابیر قادری خەڵکی دێولان، لە لقی 4ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بۆ سێ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.[5]
- لاوێکی کورد بە ناوی سەردار مینە پوور کوڕی حوسێن تەمەن 25 ساڵ خەڵکی شاری #پیرانشار#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[5]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم ڕەسووڵیان خەڵکی گوندی گروێسی شاری #سەردەشت#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە بە سەختی پێکرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی 24 کاتژمێردا 21 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 484 تووشبوو چاکبوونەتەوە.[4]
- #وەزارەتی پەروەردە#ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بودجەیەک بە گوژمەی 260 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی کوردی لە #کەرکووک# خەرجکرا.[2]
- بەیانی ئەمڕۆ، کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی نوێ لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانەوە لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا. مامۆستایان داوا دەکەن کە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێ بدرێت و لەوە زیاتر یاری بەهەستی مامۆستایان و فەرمانبەران نەکرێت.[3]
- بەبڕیاری وەزیری پێشمەرگە یەکەی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 خرایە سەر #وەزارەتی پێشمەرگە# و وردبینی و پێداچوونەوە بەخزمەتی سەربازی سەرجەم هێزەکانی سەر بەو یەکانە دەکرێت.[3]
- ئەمڕۆ لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە سووتانی دار سنەوبەرەکانی #سلێمانی# سەردانی شارەکەی کرد و لەگەڵ پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگا و 10 فەرمانگەی پەیوەندیدار کۆبووەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- 39 کەسی تر تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون و 2 کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستدا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- لەناو پەرلەمانی عێراقدا ئاڵۆزیی لەنێوان #یوسرا ڕەجەب# و پەرلەمانتارانی پارتی لەسەر موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروستبوو.[1]
- لە دوایین ڕاپۆرتیدا، #نەتەوە یەکگرتووەکان# دەڵێت، دەرکەوتووە شەڕی سووریا زیانی زیاتر لە 442 ملیار زیانی بەو وڵاتە گەیاندووە.[2]
- ئازەربایجان دۆخی جەنگی ڕاگەیاند و هاتووچۆشی لە باکۆ و شارەکانی دیکەی وڵات قەدەغەکرد و لە چوارچێوەی پێشڕەوییەکانیشیدا لەڕووی هێزەکانی ئەرمینیا، سوپای ئه و وڵاتە چیایەکی ستراتیژی لە هەرێمی قەرەباخ کۆنترۆڵکرد.[4]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تورکیا یەکەم کاروانی ئه و گروپە چەکدارانەی سووریای ڕەوانەی ناوچەی قەرەباغی کێشە لەسەر لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کرد، کە پشتیوانی لە ئەنقەرە وەردەگرن، ئەمەش بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ئازەربایجان له جەنگی دژ بە ئەرمینیا.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran