ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندرووستی
ژمارە (24)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندرووستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. ژمارەی هاووڵاتییان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4548) هاووڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنیا (1630) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (866) لە #هەولێر#، (395) لە #سلێمانی#، (226) لە دهۆک، (38) لە هەلەبجە، (44) لە #گەرمیان#، (36) لە ڕاپەڕین، (25) لە کۆیە وە (2918) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (75) هاووڵاتی.
2. لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (178) پشکنین ئەنجامدرا کە (27) لە شاری هەولێر و (64) لە شاری سلێمانی و (87) شاری دهۆک، دەرەنجام (6) تووشبووی نوێی دانشتووی شاری سلێمانی تۆمارکرا، کە پێنج لە تووشبووەکان پیاون تەمەنیان (23) ، (40) ، (40) ، (25) ، (70) ساڵ لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (24) ساڵ کە سێ تووشبوو خزم و بەرکەوتووی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد، وە یەکێک لە تووشبووەکانی تر لە وڵاتی اسپانیا گەڕاوەتەوە.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (47) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەست خۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاووڵاتییان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندرووستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122) .
وەزارەتی تەندرووستی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-03-2020
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 20-03-2020
|
|
|
|
بە کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 20-03-2020
|
|
|
|
پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرێکەوتی 20-03-2020دا
|
|
|
|
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,184 times
Write your comment about this item!