سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم ڕایگەیاند: بەگەرمی پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و ئێراق دەکەین و هیوادارین ببێتە سەرەتای لێکتێگەیشتنی باش و هاوبەش
د.#ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند: دوابەدوای چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم لەنێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەڕڵەمانی کوردستان پێشوازی لە ڕێکەوتنەکە دەکات و بەگەرمی پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و ئێراق دەکەین ، و هیوادارین ببێتە سەرەتای لێکتێگەیشتنی باش و هاوبەش سەبارەت بە هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە لەنێوان #هەولێر# و #بەغدا#.
لە پەیامەکەدا هاتووە: گەلی کوردستان ساڵانێکی سەختی لە قەیرانی تاقەتپڕووکێن بەهۆی ململانێکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت تێپەڕاند، بۆیە میللەتەکەمان چاوەڕوانی ئەوەی لە هەموو لایەکمان هەیە کە قۆناغێکی نوێی دڵنیایی و ئارامی بەرقەرار بکەین و دادپەروەریی لەنێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و تەواوی شار و شارۆچکەکاندا بێتەدی..
سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان دەشڵێت: بۆ ئەو مەبەستە و دوای دڵنیابوون لە سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم، وەک چۆن پێداگری لەسەر شایستەییەکانی هەرێمەکەمان لەناو بودجەی دەوڵەتی ئێراق دەکەین و وەک سەنەدی دەستووری و یاسایی بۆ بەدەستهێنانیان پشت بە یاساکەی دەبەستین، دەبێت بە هەمان لۆژیک و بنەما پێداگر بین لەسەر ئەوەی کە حکومەتی هەرێم پێویستە پڕۆژە یاسای بودجە لە ئێستا و داهاتووشدا بنێرێتە پەڕڵەمان و هەموومان پابەندییە یاساییەکانی خۆمان لەو ڕووەوە جێبەجێ بکەین. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 678 times
Write your comment about this item!