پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,947
وێنە 105,773
پەرتووک PDF 19,704
فایلی پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
هادی عەزیزی: سمکۆی شکاک کۆتێزی بیرۆکەیەکی نەتەوەیی و سیاسییە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ھادی عەزیزی

ھادی عەزیزی
وتووێژ: کاروان مێراوی

پاش دابەشبوونی کوردستان لە دوو قوناغی مێژوویی و داگیرکردنی کوردستان و سەپاندنی دەسەڵاتگەلێکی سەرەڕۆ و دیکتاتۆر کە بەردەوام لە ڕێگاگەلی جۆراجۆری دڕندانە و بە سەدان شێوازی نامرۆڤانە هەوڵی تواندنەوە نەتەوەی کورد و بە تاڵانبردنی خاکی کوردستانیان داوە، شۆڕش و بزووتنەوەگەلێکی خەڵکیی و ئازادیخوازانە لە لایەن کوردەکانە بە ڕێبەرایەتی کەسانێکی بیرمەند و وریای کاتە دیاریکراوەکان سەریان هەڵداوە، کە تاکوو پێش لە سەرهەڵدانی بزووتنەوەی نەتەوەیی گەلی کورد لە ساڵی 1321ی هەتاوی و پاش شەڕی یەکەمی جیهانی، لە لایەن کۆمەڵێک زانا و تێگەیشتوو بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەممەد، دوژمنانی نەتەوە کورد و داگیرکەرانی نیشتمانەکەمان بە شەهیدکردن و تێرۆری ڕێبەرانی ئەو بزووتنەوانە بە شێوەگەلێکی فێڵاوی و بۆسەنانەوە، شۆڕشەکانیان داپڵۆساندووە و سەرکوتیان کردووە.
یەکێک لەو شۆڕشانە کە دوای شەڕی جیهانی یەکەم سەری هەڵدا و داگیرکەران پاش تێرۆر و شەهیدکردنی ڕێبەرەکەی هەوڵی داپڵۆساندنی شۆڕشەکەیان داوە، شۆڕشی #سمکۆ# ئاغای شکاک، لە ناوچەکانی ورمێ و دەوروبەری، بە ڕێبەرایەتی ئیسماعیل ئاغای سمکۆ، ناسراوسمکۆ ئاغای شکاک بوو، کە لە لایەن حکوومەتی پاشایەتی ئەو کاتەی ئێرانەوە، بە فێڵی دانیشتن بۆ وتووێژ لە سەر پرسی ئەو شۆڕشە لەگەڵ سمکۆ ئاغای شکاک، ئەو ڕێبەرەیان شەهید کرد و کۆتاییان بە شۆڕشەکەی هێنا.
ئێستاش سەرەڕای ئەوەیکە نزیک بە 90 ساڵ لە شەهیدبوونی سمکۆی ئاغای شکاک و سەرکوتی شۆڕشەکەی تێپەڕ دەبێت، حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران، بە تایبەتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە بیر و هزری نەوەکانی سمکۆی ئاغای شکاک کە ڕێبازەکەی ئەویان گرتووەتە پێش دەترسێن و بەم هۆکارەشەوە زۆر جار بێڕێزی بەو ڕێبەرە و ڕێبەرانی تری نەتەوەی کورد دەکەن.
لە پەیوەند لەگەل کەسایەتی، بیر و هزر و شۆڕشەکەی سمکۆ ئاغای شکاک، وتووێژێکمان لەگەڵ بەڕێز هادی عەزیزی، کوردۆلۆگ و لێکۆڵەری مێژوو، پێک هێناوە کە سەرەنجی خوێنەرانی بەڕێزی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بۆ خوێندوەی ڕادەکێشین.

کاک هادی، سمکۆی ئاغای شکاک بە باوکی ناسیۆنالیزمی کورد پێناسە دەکرێت، هۆکاری ئەم پێناسەیە بۆچی دەگەڕێتەوە؟

پێموابێ لێرەدا دەبێت تیشک بخەینە سەر چەند ڕوانینێک، کە تێیدا سمکۆ ئاغای شکاک، وەک کەسایەتی و بزووتنەوەی کوردی تێیدا بەرجەستە دەبن.
بە پێی لێکدانەوەی مێژووی ئەم سەدەیە و بە تایبەتی لە دەستپێکی ئەم سەدەیەدا، دەتوانین بڵێین شەهید سمکۆی شکاک تەنیا ڕێبەری بزووتنەوەیەک بووە کە بە درێژایی دە ساڵی ڕەبەق، بێ پسانەوە شەڕی لە گەڵ داگیرکەری کوردستان کردووە. هەر وەها سمکۆی شکاک تەنیا کەسایەتی نییە، بەڵکوو کۆتێزی بیرێکی سیاسی و نەتەوەییە کە لە زەمەنی حوکمڕانی سێ داگیرکەری زەند و قاجار و پەهلەویدا بەرۆکی بە داگیرکەری کوردستان گرتووە و داوای ماف و ئازادیی کورد دەکات.
بزووتنەوەی سمکۆی شکاک تەنانەت بە لای دوژمنەکانیشەوە بەڕێزەوە سەیر کراوە و وەک بیرەوەرییەکانی حەسەن ئەرفەع کە چاو لێبکەین، دەبینین لە پێناو ڕوانینی بۆ سمکۆ چۆن بە حورمەت و سیاسیبوونەوە باسی دەکات، کە ئەمە لە کاتێکدایە کە خۆی ساڵانێک دژی سمکۆی نەمر شەڕیشی کردووە.
بەشێکی دیکەی ئەم نازناوە دەتوانین بۆ ئەوە بگەڕێنینەوە ئەگەر سمکۆی شکاک مارشەمعونی نەکووشتبا، ڕەنگە ئێستا هەتا موکریانیش بە سەرحەدەوە دەوڵەتێکی دیکەی ئەرمەنی یان ئاشۆری فەرمانڕەوا بایا.
کەوابوو بە پێی پرەنسیب و قۆناغی ئاکادمی بوونەوەی شۆڕشی کورد لەم سەدەیەدا دەتوانین شەهیدی نەمر سمکۆی شکاک و بزووتنەوەکەی وەکوو بەردی بناغەی ناسیۆنالیزمی کورد ناوزەد بکەین.

ئایا لەو سەردەمەدا کە کۆمەڵگایەکی نەخوێندەوار بە سەر کوردستاندا زاڵ بوو، سمکۆی شکاک تا چەندە توانی ناسیۆنالیزمی کوردی پەرە پێ بدات؟

سمکۆ لەم قۆناغەدا هەنگاوی جوانی هەڵگرتووە. بۆ نموونە دامەزراندنی یەکەم قوتابخانەی کوردی لە ساڵی 1913ی زایینی، بە یارمەتیدانی نەمر عەبدوڕەزاق بەدرخان، کە لە شاری خۆی و هەروەها دەرکردن (بڵاوکردنەوە) و وەشانی ڕۆژنامەی ڕۆژی کورد و شەوی عەجەم، کە نیشاندەری هەنگاوی جوان و بەهێزن بۆ قۆناغێک لە کوردایەتی و ناسیۆنالیزمی کوردی.
ساڵی 1914ی زایینی، ئەوان ڕێکخراوێک بە ناوی کۆمەڵەی جیهاندانی کوردیش دادەمەزرێنن کە تێدا داوای مافی ڕەوای کورد دەکەن.
سمکۆی شکاک، بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی گەورەی کوردی حەولی زۆری داوە و هەر بە کۆبوونەوە لە گەڵ مەنگوڕەکان و سەردانی سلێمانی بۆ لای شێخ مەحموود و کۆبوونەوەی سەید تەهای شەمزینی، لە گوندی دەرمانی بۆکان لەگەڵ ئاغاکانی موکریان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ لەشکەری پەهلەوی و خاڵۆ قوربان هەمووی نیشاندەری ئەم هەنگاوانەن کە سمکۆ ناوییەتی، هەروەها تێکشکانی لەشکەری پەهلەوی لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگی و ناردنی تۆپەکانی لەشکەری ئێران بۆ قەڵای چەهریق وەکوو خەڵات بۆ سمکۆ، نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە هەنگاوەکانی سمکۆی شکاک توانیبووی ئاڵقەیەکی بەهێزی نەتەوەیی لە ناوچەکەدا درووست بکات.

بۆچی دوای تێرۆرکردنی باوکی ناسیۆنالیزمی کوردی، شۆڕشەکەی هەرەسی هێنا؟

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەکرێت گریمانەی چەند شتێک بکەین. بۆ نموونە ئێمە دەبێت لە کەسایەتی ناو شۆڕش و بە تایبەتی خۆدی کەسایەتی سمکۆی نەمریش ورد ببینەوە.
لە شۆڕشی سمکۆدا جۆرێک تەنیاییش دەبیندرێت.
زۆرینەی ئەوانەی لە دەوری سمکۆ بوون، هەموو چاوڕوانییەکانیان بۆ سمکۆ دەگەڕاوە، سمکۆیەک کە کراسی خوێناویی باوک و باپیر و برا و دایک و بگرە چەند بەرەی پێش خۆشی هەر لە کۆتایی زەندەوە هەڵگرتبوو.
دەکرا ئەم شۆڕشە بە شەهیدبوونی سمکۆش درێژە پێبدرێ، بەڵام ئەگەر چاو لە زەمەنی شەڕەکان بکەین ماندووییەک بە ڕووخساری دۆخەکەوە دیارە کە بەشێکی ئەم دۆخەش سمکۆی تووشی شەهیدبوون کرد.
لە هەمووشی گرینگتر زۆرینەی دەسەڵاتداران و ئاغاکانی ناوچە وەکوو والیی حکیومەتی ناوەندی بۆ ئیدارەی ناوچەکەیان ڕاسپێردرابوون، کە سەلماندنی ئەوەش مێژووی دوای نەمانی سمکۆ دەیسەلمێنێت.
هەر بۆیە شەهیدبوونی سمکۆی ئاغای شکاک وەکوو شکانی بزووتنەوەیەک خۆی دەنوێنێت، ئەگەرچی کوڕەکانی خۆی دواتر هەموویان بەشدارییان لە کۆماری کوردستاندا کرد.

لە کاتێکدا سمکۆ ئاغای شکاک، دەیزانی کە لە کاتی وتووێژدا تێرۆر دەکرێت، بۆچی حازر بوو لەگەڵ ڕێژیمی داگیرکەری ئەو کاتەی کوردستاندا دانیشتن بکات؟

ترسی حکوومەت لە بزووتنەوەکە و ماندوویی شەڕی سمکۆ و دیتنەوەی چارەسەری ئاشتییانە و هەروەها متمانەی سمکۆی شکاک بە سەرهەنگ سادقی نەورۆزی کە نامەی ئەمان و گەڕانەوەی بۆ ناردبوو، دەتوانن هۆکار بن.
ڕەعنا خانمی خێزانی سمکۆ ئاغای شکاک لە خزمەکانی سەرهەنگ سادقی نەورۆزی بوون و ئەو دەیویست دیدارێکیان بۆ لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی بۆ ڕێک بخات.
لەو سەردەمەدا زۆر کەس ویستوویانە سمکۆی شکاک لەو داوە تێبگەیێنن، بەڵام هەبوونی کەسانێکی وەکوو شەهید خۆرشید ئاغای هەرکی کە لەگەڵ سمکۆ شەهید بوو، هەمیشە لەشکەری دوژمن و عەجەمیان بە کەم داناوە، دەنا نەدەکرا سمکۆ بە ئاسانی ئاوا شەهید بکرێت.
سمکۆی شکاک وای دانابوو بە ئاشتی کۆتایی بەو هەموو ساڵە هەوراز و نشێوە بێت، بەڵام مخابن وەکوو خولانەوەی بازنەی مێژوو، شەهید سمکۆی شکاکیش بە ناوی ئاشتییەوە دوژمن شەهیدی کرد.

وەکوو دواپرسیار، بۆچی دوای تێپەڕینی نزیک بە 90 ساڵ لە تێرۆری سمکۆی ئاغای شکاک، ئێستاش دوژمانی نەتەوەی کورد هێرش دەکەنە سەری؟

وەکوو سەرەتا باسمان کرد، سمکۆی شکاک هێما و سومبۆلی قارەمانییەتی نەتەوەیەکی مەزلوومە کە داوای مافی خۆی دەکات.
کەوابوو دەکرێت بۆ هەموو سەردەمێک نموونەی خۆڕاگری و بەرەنگاری بێت، دوژمنیش هەمیشە حەولی داوە هێما و سونبولەکان بڕوخێنێت، وەکوو ئەوەی وا لە پێشانگای بە ناوی کتێبەوە لە تاران لە دژی شەهیدی ڕێبەر دوکتور قاسملووش کردیان.
لە لایەکی دیکەشەوە دەکرێت بڵێین لەو دۆخە ناسکەی ئێستای ڕێژیمدا حەول بدا دوو نەتەوەی ئازەری و کورد بە گژ یەکتردا بکا، هەتا هەر دوو نەتەوەکە لە ئامانجی سەرەکیان کە ڕووخانی ڕێژیمە دوور بکەونەوە.
بەڵام، نەک ڕێژیمی ئێران، بەڵکوو هیچ کام لە داگیرکەرانی کوردستان ناتوانن بێڕێزی بە بەها و قەدر و ڕەمزەکانی نەتەوەی کورد بکەن، بەڵام ئەم کارانەش وەکوو بەشێک لە شەڕی دەروونی و ڕەوانی ڕێژیم بەرانبەر بە گەلەکەمان چاوەڕێ دەکرێت و دەتوانین بڵێین داگیرکەر و دوژمن لە هەموو دۆخ و زەمەنێکدا هەر دوژمنی نەتەوە و خاکی کوردستان و خەڵکی کوردن.
بیوگرافی: هادی عەزیزی ساڵی 1363ی هەتاوی لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، بواری کۆمەڵناسی خوێندوە و ئێستاش وەکوو چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بواری کوردۆلۆژی و مێژووناسی و لێکۆڵینەوەی بواری مێژوو، پەرە بە چالاکییەکانی دەدات.
ساڵی 1387ی هەتاوی بەرانبەر بە 2008ی زایینی، لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێرانەوە، بۆ ماوەیەک زیندانی دەکرێت و دواتر بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لە کوردستان دوور دەخرێتەوە و لە شاری سمنان تەبعید دەکرێت، هەر لەو ماوەیەشدا کە بۆ سمنان دوور خراوەتەوە، لە کۆمەڵگەی کوردانی خۆراسان نزیک دەبێتەوە و لەوێش خەریکی چالاکییەکانی دەبێت.
ساڵی 1391ی هەتاوی بەرانبەر بە ساڵی 2012ی زایینی، بۆ یەکەمجار لە ناوەندی ئەدەبیی شاری بۆکان، وانەی شێوەزاری کورمانجی ژووروو بە مێتۆدی زانکۆی سۆربۆن، هەر لە شاری بۆکان دەڵێتەوە، لە ساڵی 1393ی هەتاوی بەرانبەر بە 2014ی زایینی، ڕۆژهەڵاتی کوردستانی جێ هێشتووە و نیشتەجێی شاری هەولێری پێتەختی باشووری کوردستان بووە کە هەنووکەش چالاکییەکانی لەو شارەی باشوور پەرە پێدەدات.[1]
ئەم بابەتە 42 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 16-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 42 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.168 KB 16-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
عەتا حسێنی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سۆران عەبدی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر

ڕۆژەڤ
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
05-12-2009
هاوڕێ باخەوان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
20-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,947
وێنە 105,773
پەرتووک PDF 19,704
فایلی پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
عەتا حسێنی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سۆران عەبدی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
فۆڵدەرەکان
ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - یاسایی پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!