پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاتی کارکردن لە درووستکردنی بەنداوی دوکان ساڵی 1959
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
منداڵێک هۆنراوە بۆ کورد و کوردستان دەڵێت، ساڵی 1979
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,836
وێنە
  113,281
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,175
ڤیدیۆ
  1,709
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
فەرەیدون عەلی ئەمین
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
13 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English1
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

فەرەیدون عەلی ئەمین

فەرەیدون عەلی ئەمین
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە #29-04-1933# لە گەڕەکی مەڵکەندی لە #سلێمانی#، لە باشووری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی لە (قوتابخانەی مەڵکەندی) و ناوەندیشی لە (ئامادەیی سەڵاحەدین) تەواوکردووە. لە ساڵی 1953 دا (خانەی مامۆستایان) ی لە بەغدا تەواوکردووە. بووەتە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی، لە قوتابخانەکانی شارباژێر و #چوارتا# و سلێمانی مامۆستا بووە، مامۆستایەکی لێهاتوو و سەرکەوتوو بوو.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، پیاوێکی باڵا شەنگ و بەژنڕێک بوو، ڕووخسار شیرین بوو، هێمن و لەسەرخۆ بوو، سادە و خاکی بوو، قسەزان و خۆشدوو بوو، بڕوابەخۆ و گەشبین بوو، خاوەنی هەڵوێست بوو، ڕاستگۆ و ڕاشکاو و قسە لە ڕوو بوو، ڕەوا پەرست بوو، مامە حەمەیی لە بەردەم کەسدا نەکردووە.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، لە ساڵی 1970 دا، چووەتە بەغدا، وەکوو (توێژێنەری زانیاری) لە (وەزارەتی کاروباری باکوور) دامەزراوە، دواتر گوێزراوەتەوە بۆ (بەڕێوەبەرێتی گشتیی خوێندنی کوردی) لە بەغدا، کە سەربە #وەزارەتی پەروەردە#ی ئێراق بوو. کرا بە (بەڕێوەبەری هۆی فێرکردن) . ئەندامی لیژنەی دانان و وەرگێڕانی حەوت پەرتووکی کوردی بوو، کە لە قوتابخانەکانی کوردستان دا دەخوێنران.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە ساڵی 1972 دا، لەگەڵ خاتوو (ناهیدە جەمال تاڵەبانی خۆشکی دکتۆر #موکەڕەم تاڵەبانی#) دا هاوسەرگیرییان کرد. دوو کوڕیان هەیە (ئاسۆ : 1973) کۆلێژی پزیشکی تەواوکردووە، پارێزگاریی پێشووی سلێمانی بوو. (ئالان: 1976) لە دایکبووە.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە ساڵی (1975) بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردە لە قوتابخانەکانی سلێمانی دا.
لە هەمان ساڵدا واتە لە (1975) دا لە (زانکۆی موستەنسیرییە) لە بەغدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی (پەروەردە و دەروونناسی) دا وەرگرت.
لە ساڵی (1982) دا، لەسەر داخوازی خۆی خانەنشین کرا.
لە ساڵی (1985) دا، بوو بە (مامۆستای وانەبێژ) لە بەشە کوردییەکەی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی بەغدا، تا ساڵی (1989) بەردەوام بوو، بەڵام بەهۆی ئیفلیجی و ئازاری پێيەکانییەوە نەیتوانی زیاتر بمێنێتەوە.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، مامۆستایەکی دڵسۆز بوو، لە لای قوتابییەکانی زۆر خۆشەویست و ڕێزدار بوو، ئەو هەر ئەوە نەبوو کە وانەی پێدەوتنەوە، بەڵکوو بە هەستێکی پاکی کوردایەتی زاخاوی هۆش و بیری داون، بە سۆز و خۆشەویستی و هاوبەستەبوون بۆ کوردستانی شیرینمان گۆش و پەروەردەی کردوون، هەمیشە هانیانی دەدا کە بخوێننەوە و بنووسن، ئەو بەو هەستەوە لە منداڵە چاوگەشەکانی کوردمانی دەڕوانی کە هیوا و نەوەی داهاتووی کوردستانن.
خوالێخۆشبوو مامۆستا (نوری عەلی ئەمین) کە هاوڕێیەکی نزیکی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین بوو، دەڵێت: لە یادمە هەموو جارێ کە دادەنیشتین، دەیوت: گەلەکەمان هەر بە خوێندن لەدەست کوێرەوەری و نەبوونی و نەخوێندەواری و براکوژی ڕزگاری دەبێت و ڕێی ڕاست و سەرکەوتن بەدی دەکات، تامی بەختیاری و سەرفرازیی دەچێژێت” بۆیە هەمیشە دەیوت:
ئاخ! خوێندەواری داخ خوێندەواری!
بۆ کورد دەبیتە مایەی بەختیاری

مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، چەند نەوەیەکی بە بیری کوردایەتی و بە کوردستانپەروەریی پێگەیاند، کە لە ئەمڕۆدا مامۆستای باڵا و کاربەدەستن، بەڵام لە ئاستی توانای مامۆستا فەرەیدون دا، هەمیشە خۆیان بە قوتابی ئەو دەزانن، بە شانازیشەوە دەڵێن کە ئەلفبێی کوردایەتی لە مامۆستا فەرەیدونەوە فێربووین، بە ئەوپەڕی ڕێزەوە ناوی دەبەن و یادی دەکەنەوە. مامۆستا فەرەیدون بەم جۆرە ئامۆژگارییانە ڕێنمایی و ئاڕاستەی قوتابییەکانی دەکرد: ڕۆڵە جگەرگۆشەکان، نیشتمان چاوەڕوانی هیمەت و بازووی ئێوەیە، دڵپاک بن لەگەڵ یەک، دووربن لە کینە و دژایەتی، هەوڵ بدەن و پێبگەن و ببنە پێشڕەو..”
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین کوردێکی زۆر پاک و دڵسۆز بوو، شۆڕەسوارێکی دلێر و بوێر و چاونەترسی گۆڕەپانی کوردایەتی بوو، کوردستانپەروەرێکی سەرسەختی تا سەر ئێسقان بوو، تێکۆشەر و پێشمەرگە و سیاسییەکی ناسراو بوو. خۆزگە و ئاواتی هەرە گەورەی یەکێتی و یەکڕیزی گەلەکەمان بوو. مرۆڤێک بوو پڕاوپڕ لە دڵسۆزی و لە کوردپەروەری. هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی کورد و کوردستان بەخت کردبوو.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، یەکێک بوو لەو کوردپەروەرانەی، کە لە ساڵی (1957) دا کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد (#کاژیک#) یان لەدامەزرند.
لە ساڵی (1976) دا پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کرد.
لە ساڵی (1984) یشدا، پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کرد، لە ناوچەی (ماوەت) ی سەربە سلێمانی بوو بە پێشمەرگە.. یەکێک بوو لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (دەنگی پێشمەرگە) کە لە شاخ دا دەردەهێنرا.
ئەوەی ئێمە لەم نووسینەماندا مەبەستمانە، بەسەرکردنەوەی توانا و داهێنانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینە لە بۆرای ئەدەبی منداڵانی کورد دا.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، کەڵە نووسەرێکی هۆنراوە و چیرۆکە بۆ منداڵان، ئەستێرەیەکی هەمیشە گەش و وشەدارە لە ئاسمانی ئەدەبی منداڵانی کورد دا. شوێن پەنجە و شەقڵی شێوازی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە ئەدەبی منداڵانی کوردا دا هەرگیز کاڵ نابنەوە، تا ئەمڕۆش منداڵانی کوردمان چێژ و خۆشییەکی زۆر لە هۆنراوە و لە چیرۆکەکانی وەردەگرن.
مامۆستا فەرەیدون بەشی هەرە زۆری هۆنراوە و نووسینەکانی بۆ منداڵان تەرخان کردبوون، چونکە منداڵان بە لای مامۆستا فەرەیدونەوە: منداڵ پێوەری سامان و سەرمایەی نەتەوەیە، ئەو نەتەوە دەوڵەمەندە کە منداڵانی بەجوانی پەروەردە کراون”
مامۆستا فەرەیدون زۆر بەجوانی هۆی پێشکەوتنی گەلانی دەستنیشان کردووە. بەڵی لە ئەمڕۆدا ڕادەی دەوڵەمەندی و پێشکەوتن و شارستانی گەلان، بەوە دەپێورێ کە تا چ ڕادەیەک ئاوڕیان لە منداڵەکانیان داونەتەوە و بە درووستی پەروەردەیان کردوون.
بە لای ئێمەشەوە، منداڵانی کوردمان، گرنگترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن، کە لە سامانی نەوت و زێڕ و دوڕ و هەر سامانێکی تر زۆر بەنرخترن.
هۆنراوە جوان و ناسک و شیرینەکانی مامۆستا فەرەیدون بۆ منداڵانی کوردمان، لە نوقڵ و گەزۆ شیرینترن، چیرۆکە خۆشەکانیشی لە خۆشی خۆشترن، منداڵانی تامەزرۆی هۆنراوە و چیرۆکی خۆش پێیان خەنی ببوونە. نووسینەکانی بۆ منداڵان لە ناوەرۆک و فۆرم دا، داهێنان و تازەگەرییان پێوە دیارن. توانی وەرچەرخانێک لە ئەدەبی منداڵانی کورد دا بکات و، تەکانێکی گەورەی بەرەو پێشەوە پێبدات، لە ڕاستیدا مامۆستا فەرەیدون پێشەنگ و پێشڕەوی قۆناغێکی نوێی ئەدەبی منداڵانی کوردە، کە لە سەرەتای حەفتاکانەوە سەری هەڵدا. بوو بە سەرمەشقی نووسەرانه ئەم بوارە.
بەو پێیەی کە مامۆستا فەرەیدون مامۆستا بووە، زیاتر لە جیهانی وەنەوشەیی پڕ لە هیوا و خەونی سەوز و لە ڕاز و نیازی پاکی منداڵانەوە نزیک بووە، زیاتر لە هەست و سۆز و حەز و خواست و خۆزگە و ئارەزووەکانیان و لە زمانیان گەیشتبوو. بۆیە زمان و حەزی ئەوان، بوونەتە ئیلهامی بیری و بە هەوێنی نووسینەکانی بۆ منداڵان. هەر لە ژینگەی ئەوانیشەوە بابەتەکانی بۆ هەڵهێنجاندوون. شایەنی باسیشە مامۆستا فەرەیدون زمانزانێکی زمان پاراو و بە توانا بوو، بە کوردییەکی پەتی و ڕەوان و ناسک و شیرین و بێ گرێ و گۆڵ دەینووسی، بە پێی قۆناغەکانی منداڵی، ڕستەکانی بابەتەکانی لە زمان و لە فەرهەنگی منداڵانەوە وەرگرتوون. ئەمەو مامۆستا فەرەیدون شارەزا و پسپۆڕ بوو لە پەروەردە و دەروونناسی منداڵان دا، دەیزانی چۆن و چییان بۆ بهۆنێتەوە و بۆ بنووسێت. شارەزاییەکی باشی لە بنەماکانی ئەدەبی سەرکەوتووی منداڵان دا هەبوو.
مامۆستا فەرەیدون زمانی عەرەبی و ئینگلیزیشی بە باشی دەزانی، کۆمەڵێک چیرۆک و چیرۆکەشیعری بۆ منداڵان، لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردیمان، کە تام و چێژێکی ئەوتۆی پێبەخشیون، لە دەقە ئینگلیزییەکەش شیرینتری کردوون.
هۆنراوەکانی مامۆستا فەرەیدون بۆ منداڵان، زۆر ناسک و سادە و ئاسان و شیرینن، بەئاسانی بوونەتە وێردی سەر زمانی منداڵانی کوردمان، هەر لەبەر کورتی دێڕەکانیان و ناسکی و ئاوازی شیرینی ترپە و سەرواکانیان، بەشێکیان کراون بە گۆرانی و بە سروود، منداڵان بە ئاوازەوە دەیان چڕن. کام منداڵی باخچەی منداڵان هەیە کە هۆنراوەی ” سمۆرە”ی لەبەر نەبێت، کام منداڵی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی هەیە کە هۆنراوەی ” کوڕە کوردم”ی مامۆستا فەرەیدونی لەبەر نەبێت و بە ئاوازەوە نەیڵێت.
ناوەرۆک و فۆرمی هۆنراوەکان و چیرۆکەکانی مامۆستا فەرەیدون، زۆر گونجاون و بوونەتە دووانە و تەواوکەری یەکتری. بە زمانێکی کوردی ڕەوان و تەڕ و پاراو، بە شێوازێکی شیرین و ئاسان هۆنراوەکانی بۆ هۆنیونەتەوە و چیرۆکەکانی بۆ داڕشتوون، زمانەکەی پڕ بە پێستی بابەتەکانین. مامۆستا فەرەیدون خاوەنی خەیاڵێکی فراون بوو، وەکوو زۆربەی شاعیران و چیرۆکنووسانی منداڵانی جیهانی ناسراویش، سوودی لە کەلەپوور و لە فۆلکلۆر و لە لە پەندی پێشینانی کوردیمان وەرگرتووە، لە هەندێک لە هۆنراوە و لە چیرۆکەکانیدا ڕەنگیان داوەنەتەوە، بەڵام بە زمانی منداڵییەوە. بۆ نموونە ئەمانە ناونیشانی هەندێک لە چیرۆکەکانین:
“کاکە ئالان مار هات، ماری ژەنگ و ژار هات”، “تامی تامی =KTML_Red=گەنمەشامی=KTML_End=”، ” پشکۆ و شێرکۆ شەڕیانە، لەسەر دەنکێ زەنگیانە”

کارەکتەری چیرۆک و هۆنراوەکانی، چ مرۆڤ و چ باڵندە و ئاژەڵ بن، بە لای منداڵانی کوردەوە نامۆ نین، بینراون و ناسراون. لە ژینگەی کوردەواری و کوردستانەوە وەریگرتوون. وەک (منداڵ، ئاسکە، بەرخۆلە، =KTML_Red=کارژۆلە=KTML_End=، چۆلەکە، سمۆرە، هەنگ، بۆق، جووجەڵە، پەپوولە، ڕێوی، کۆتر، کوندەپەپوو، دار گوێز، زەنگوڵە و.. تاد.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینی نووسەر و ڕەخنەگر، لە ساڵی (1954) دا، یەکەمین نووسینی خۆی لە ڕۆژنامەی” ژین “ی سلێمانی دا بڵاوکردەوە، هەر لە ژین دا چەند نووسینێکی تری بڵاوکردەوە.
لە ساڵی (1970) دا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی نووسەرانی کورد بوو.

ئەمانە ناوی بەرهەمە چاپکراو و بڵاوکراوکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین ن:
1-=KTML_Red=پاڵەوانی دواڕۆژ=KTML_End=، ئەدەبیاتی منداڵان، لە ساڵی (1958) بە هاوبەشی لەگەڵ مامۆستا عومەر عەبدولڕەحیم نووسیوێتی.
2-=KTML_Red=پیاوە بچکۆلەکە=KTML_End=، چیرۆک و هەڵبەست بۆ منداڵان، بەغدا ساڵی (1973)
3-کارژۆلە، چیرۆک و هەڵبەست بۆ منداڵان، ساڵی (1972)
4-=KTML_Red=پاکژی=KTML_End=، چیرۆک بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
5-=KTML_Red=سێو=KTML_End=، چیرۆکێکی وەرگێڕاوە بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
6-گەنمەشامی، چیرۆک بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
7-=KTML_Red=جووجەڵە و بێچوەمراوی=KTML_End=، چیرۆکێکی وەرگێڕاوە بۆ منداڵان، ساڵی (1974)
8-چەند سەرنجێک لە #پیرەمێرد#ی نەمر، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ساڵی (1971)
9-=KTML_Red=پیرێکی ڕیش درێژ بوو=KTML_End=، چیرۆک و هەڵبەست بۆ منداڵان، هەڵبەستەکان لە ئینگلیزییەوە کراون بە کوردی، ساڵی (1985)
10-کۆمەڵێک وتاری ئەدەبی و ڕەخنەیی لە ڕۆژنامەی ژین و هاوکاری و لە گۆڤارەکانی نووسەری کورد، بەیان، ڕۆشنبیری نوێ، ڕەنگین، لە بڵاوکراوەکانی تردا.
11-ئەندامی دەستەی وەرگێڕانی کۆمەڵێک پەرتووکی خوێندنی قوتابخانەکان بوو بۆ سەر زمانی کوردی لە بابەتی پەروەردە و جوگرافیا و زانیاری دا.
12-پەخشان لە ئەدەبی کوردی دا (بە ڕۆنیۆ) لە ساڵی (1987)
13-کۆمەڵێک هۆنراوە و چیرۆک و شانۆگەری بۆ منداڵان نووسیون، چاپ نەکراون.

سەرەڕای ئەوەی کە مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، زۆربەی کاتەکانی بۆ نووسینی ئەدەبی منداڵانی کوردمان تەرخان کردبوو، بەڵام وەکوو لە پێشەکی (پیاوە بچکۆلەکە) دا نوسیوێتی، هەر خۆی بە قەرزاری منداڵانی کورمان دەزانی، دەڵێت: ئێمە هیچی ئەوتۆمان بۆ منداڵانی کورد نەکردووە کە شایانی باس بێت، بگرە قەرزارباریشیانین، دەبا ڕێگای دانەوەی ئەو قەرزە بگرین و دواڕۆژێکی وایان بۆ ساز بکەین کە ئەو بەندانە مەبەستی لە بەندەکانی جاڕنامەی مافەکانی منداڵانە لەوانەش زیاتریان بۆ بهێنینە دی. چونکە منداڵانی کوردیش وەکوو هەموو منداڵانی جیهان جوانکیلە و ئێسک سووکن و شایانی خزمەتن.

دەشڵێت: با ڕاست و ڕەوان پێتان بڵێم: خوڕەی قەڵبەزەی کوێستانەکانمان پولێک ناهێنێت ئەگەر قاقا و تریقەی منداڵەکانمانی لەگەڵدا نەبێت، قاقا و تریقەی منداڵەکانیشمان نابێت، ئەگەر ئێمە نەبین”
دەشڵێت: “منداڵەکان: نازانم چ بەهرەیەکی خوایی و چ هێزێکی نادیار و تەلیسماویتان پێیە هەرچەند سەیرتان دەکەم، هێمنی و دڵنیایی و بێخەتایی و ئێسک سووکی و جوانکیلەیی و ساکاری و گەشی و ڕووناکی و هیوا و زەردەخەنە ئەبینم، ئێوە بەو منداڵییە وەک ئەستێرەیەکی جریودار، پرشنگی ئەو هەموو شتانە بە دەوری خۆتاندا ئەپرژێنن.

تا ئێستا ئەوەی بەرچاوی ئێمە کەوتووبێت، دەربارەی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوە و ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی چیرۆک و هۆنراوەکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین:
1-چیرۆکی منداڵان لای فەرەیدون عەلی ئەمین، د. عەبدولستار تاهیر شەریف.
2-هەڵبەستی منداڵان لای فەرەیدون عەلی ئەمین، مامۆستا عەبدولڕەزاق بیمار.
3-مامۆستا حەمە ساڵح فەرهادی، لە بەرگی یەکەمی پەرتووکەکەی “پێگەی شیعری منداڵان لای شاعیرانی کورد: #هەولێر# 2012 ” یەکێک لەو دە شاعیرانەی کە باسی کردوون و ئاماژەی بە نموونەی هۆنراوەکانی داون، مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین ە.
4-مامۆستا حەمەکەریم هەورامی، لە بەشی یەکەمی “ئەدەبی منداڵانی کورد” وەکوو شاعیرێکی لێهاتووی منداڵان، ناوی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینی هێناوە، لەگەڵ نموونە لە هۆنراوەکانی.
مامۆستا فەرەیدون گەنجینەیەکی پڕ لە گەوهەری هێندە بەنرخی بۆ منداڵانی کوردمان بەجێهێشتووە، دەبوایە تا ئێستا چەند خوێندکارێکی باڵای ئەدەبی کوردی، هۆنراوە و چیرۆکەکانی مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین بۆ منداڵان، بیان کردایە بە توێشەبەری ماستەرنامە و دکتۆرا. هیوادارین ڕۆژێک بێت و ئەم هیوایەمان بێتەدی.
مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین، کە بۆ ماوەی چل ساڵ نووسینی هەمەچەشنەی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردەوە. هۆنراوە و چیرۆکی بۆ منداڵان نووسی. لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی #25-11-1991# لە شاری بەغدا، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد، بۆ ڕۆژی دوایی بردیانەوە بۆ شاری سلێمانی و لە گردی (سەیوان) بە ئامادەبوونی دەیان ڕۆشنبیر و نووسەری کوردستان بە خاک سپێرا.
بۆ نووسینی ئەم بابەتە، سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتوون:
1-پەرتووکی” فەرەیدون عەلی ئەمین” دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی
بەغدا (1993) ئەو وتارانەشی تێدایە کە لە چلەی مامۆستا فەرەیدوون لە بەغدا خوێنرانەوە.
2- (پیاوە بچکۆلەکە) هەڵبەست و چیرۆک بۆ منداڵان، فەرەیدون عەلی ئەمین، بەغدا (1972) [1]
ئەم بابەتە 471,723 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 29-04-1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: 25-11-1991 (58 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-11-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 471,723 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.230 KB 23-11-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.128 KB 04-05-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دینا حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کاتی کارکردن لە درووستکردنی بەنداوی دوکان ساڵی 1959
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
منداڵێک هۆنراوە بۆ کورد و کوردستان دەڵێت، ساڵی 1979
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,836
وێنە
  113,281
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,175
ڤیدیۆ
  1,709
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دینا حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
سانا سەربەست
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.468 چرکە!